بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، پێمان خۆش دەبوو ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە لەسەر یەک کەس ڕێککەوتبان بەڵام بەداخەوە ئەمە ڕووینەدا. بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو بابەتەیش مەکتەبی سیاسیی پارتی منی سەرپشک کرد کە کەسێک دیاری بکەم بۆ کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار. بەهۆی توانایی و لێهاتوویی بە باشم زانی کە بەڕێز د. فوئاد حوسێن بۆ ئەو پۆستە کاندید بکەم.
د. فواد حوسێن چ لە قۆناغی شۆڕشی ئەیلول و لە سەرۆکایەتیکردنی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم و قۆناغەکانی تری ژیانی خۆی کەسێکی دڵسۆز و دەسپاک بووە و بڕوای تەواوم بە تواناکانی هەیە و قەناعەتیشم هەیە کە ئەرکەکانی خۆی بە باشی جێبەجێ دەکات و لە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماردا هەم بۆ گەلی کوردستان و هەم بۆ عێراق و پێکهاتەکانی عێراق کەسێکی بەسوود و خەمخۆر دەبێ.
بەهەموو توانایەک پشتیوانی لە د. فواد حوسێن دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.
#مەسعود بارزانی#
#24-09-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,208
Escriba su comentario sobre este artículo!