🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
هەر کونج و رووداوێکی وڵات، لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅20 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 19-02-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەدنان ئۆرهان بەرێوەبەری لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و کۆمسیۆنی ونبووەکان و دەستگیریان کرد. ئۆرهان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترایەوە.[1]
- لە ناوچەی باغلار و یەنیشەهیری ئامەد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا رۆژنامەنووس حەقی بۆڵتان و عەبدوڵڕەحمان عەلیچیچەک دەستگیرکران. بۆڵتان و عەلیچیچەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.[1]
- تەرمی ئەرهان ئولچەن گەریلای هەپەگە کە لە لیجە ش
📅 19-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە گوندی چەخماخە، داعش 4 گەنجی کوردی شەهید کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 18-02-2020
باکووری کوردستان
- شەوی رابردوو، لە ناوچەی توشبا لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەند جەعفەری ماملێ لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.[1]
- سێ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە تۆمەتی پێوەندییدار بە ماددەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرد. شوناسی ئەو سێ زیندانییە شاران تووفانی، ئەحمەد باشوو لە بەندی 14 و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە که لە بەندی 15 دایه و شوناسی روون نەبووەتەوە.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد خ
📅 18-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ ئەنوەر
شێخ ئەنوەر
کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە مەحمودە، کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانییەکان
لەساڵی 1931 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی سابونکەران لە دایکبووە.
لەساڵی 1941 دا بۆ خوێندن دەچێتە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) بەلام بە هۆی مردنی باوکییەوە هەتا دوا پلەی سەرەتایی خوێندووە.
شێخ ئەنوەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شەوی 19-02-2006 کۆچی دوایی کردووە.
👫 شێخ ئەنوەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ ئەنوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سورکێو زاهیر
لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی رۆژی 20-02-2011 شەهیدکرا.
👫 سورکێو زاهیر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سورکێو زاهیر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,343 | وێنە 57,336 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,799 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,600 |
📖 ئاراس برایەکی هونەری نانەوای کوشتووە و برایەکیشی هەڵاتووە | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ئاراس برایەکی هونەری نانەوای کوشتووە و برایەکیشی هەڵاتووە

ئاراس، ئەو کوڕە جلوبەرگ رەش و ریشنەی بە دەمانچەکەی دەستی دوو جار بە توندی بەسەری کرێکارێکی نانەوادا دەکێشێ و دەستبەجێ خوێن بە سەر و دەموچاویدا دێتە خوارەوە، خێزانی هەیە و باوکی دوو منداڵە.
دیمەنی دەستدرێژی بۆ سەر ئەو کرێکارە کە ناوی هونەرە، چەند رۆژێکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و باسوخواسی نێو خەڵکیشدا گەرمترین بابەتی مشتومڕە، ئەوەش بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی کە هاوڕێیەکی دەستدرێژیکارەکە لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەواوی ئەم دیمەنەی وێنە گرتووە و پاشان هەر ئەم گرتە ڤیدیۆیە بۆ نێو میدیا دزە دەکات.
دەستدرێژیکارەکە وەک دەگوترێ بە ئاراسی شێخە ناسراوە. ئەو هەر بەوەندە ناوەستێ کە سەری کرێکارەکە لە دوو لاوە بەمستی دەمانچەکەی دەشکێنێ، بەڵکو دەیهێنێتە بەردەمی کامێراکە و سووکایەتی بە خۆی و کەسوکاری دەکات و ناچاری دەکات جنێو بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بدات.
ئاراس دوای وازهێنانی لە کاری چەکداری لە ریزەکانی حەفتای سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، چوار جار بە تۆمەتی جیاجیا گیراوە. لە هێزەکانی حەفتاشدا نزیکایەتی لەگەڵ جەعفەر مستەفا هەبووە و هەندێکجاریش وەک شوفێری تایبەت کاری بۆ کردووە.
بۆچی سووکایەتی بە کرێکارەکە دەکات؟
هونەر لە یەکێک لە نانەواخانەکانی شاری سلێمانیسلێمانی کاری نانەوایی دەکات، ئەگەرچی خۆی ناوێرێ تەواوی چیرۆکەکە وەک خۆی بگێڕێتەوە، بەڵام لە بەدواداچوونێکی (رووداو)دا دەردەکەوێ کە ئاراس لە ساڵی 2016 برایەکی هونەر دەکوژێ و پاش دەستگیرکردنی بۆ ماوەی 18 مانگ ئازاد دەکرێ.
پاش ئازادکردنی ئاراس، هەموو هەوڵی هونەر بۆ ئەوەیە کە بکوژی براکەی دیسان دەستگیر بکرێتەوە، بەردەوامیش بە شوێنی دەکەوێ تاوەکو هەلێکی تۆڵەسەندنەوەی بۆ هەڵکەوێ و تۆڵەی برا کوژراوەکەی بکاتەوە.
براکەی چۆن کوژرا؟
هەرێم، تەمەن 26 ساڵان، پاسەوانی بارەگای لقی چواری پارتی بوو. شەوی 25ی تشرینی دووەمی 2016 لە یانەیەکی ناوچەی سەرچناری شاری سلێمانی، ئاراس بە دوو گوللە دەیکوژێ.
ئەوکات نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە (رووداو)ی گوتبوو کە هەرێم و هاوڕێیەکی لەنێو یانەکە داوای حیسابیان لە گارسۆنەکە کردووە، کاتێک حیسابەکەیان بۆ دەهێنن کە 75 هەزار دینار بووە، هەرێم پارەکەی بەلاوە زۆر بووە و لەگەڵ خاوەنی یانەکە قسەی کردووە و بۆی کردووە بە 50 هەزار دینار.
بە گوتەی نەقیب سەرکەوت، لەو کاتەدا کەسێک هاتووەتە نێوان هەرێم و خاوەن یانەکە و بە هەرێمی گوتووە کە دەبێ هەموو پارەکە بدات. لەو کاتەدا قسەکان گۆڕان بۆ دەمەقاڵە و کەسەکە تەقەی کردووە و دوو گوللە بەر هەرێم کەوتووە و پاشان لە نەخۆشخانە مردووە. ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە ئاراس بووە، ئەوکاتیش بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراق فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو، بەڵام پاش 18 مانگ ئازاد کرا.
دوای ئازادکردنی ئاراس، یەکێک لە براکانی هونەر لە ترسی ئاراس و هەڕەشە بەردەوامەکانی هەرێمی کوردستانی جێهێشت. وەکو یەکێک لە براکانیشی باس دەکات، ئەو برایەیان سەری خۆی هەڵگرتووە و لە دۆخێکی دەروونیی زۆر ئاڵۆزدا دەژی و شەو لەسەر شەقامەکان رۆژ دەکاتەوە.
دیمەنەکانی لێدانی هونەر لەبەردەم نانەواخانەکەی لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاراس بە تەلەفۆن ئاگاداری دەکاتەوە کە دەست لە کەیسی براکەی هەڵگرێ، هونەریش رازی نابێ.
ئاراس لەسەر کەیسی هونەر دەستگیر نەکراوە
بە گوێرەی بەدواداچوونێکی (رووداو)، ئاراس تەنیا لە دادگای سلێمانی 23 داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە. ئەو داوایەش کە ئەوی لەسەر دەستگیرکراوە فرۆشتنی ئوتۆمبێلی دزیاری بووە نەک لێدان و سووکایەتی بە هونەری نانەوا.
ئاراس لە رۆژی 13ی ئەیلول لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیر کرا، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێ ئاراس بە برینداری دەستگیر کراوە، بەڵام ئەو قسەیە دوورە لە راستی و ئاراس بریندار نەبووە. بەدواداچوونی (رووداو) ئەوەی ئاشکرا کرد کە ناوی ئاراس لە رۆژانی 13 و 14ی ئەیلول لە هیچ نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی شاری سلێمانی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی تۆمار نەکراوە، بەڵکو ئەوانەی بریندار بوون، ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان بوون کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا، بەر گوللەی ئاراس کەوتوون.[1]
24-09-201824-09-2018
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا راستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 24-09-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-09-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 24 2018 9:27AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 24 2018 11:49AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 24 2018 11:49AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,171 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.139 KB Sep 24 2018 9:29AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئاراس برایەکی هونەری نانەوای کوشتووە و برایەکیشی هەڵاتووە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-09-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6,489 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574