قەسەدەقەسەدە ڕایگەیاند، کە
شەڕڤانشەڕڤانانیان لە شەڕی قۆناغی کۆتایی گەردلولی جزیرەدا ڕووبەری 2.7 کیلۆمەتر دووجایان لە چەتەکانی
داعشداعش ڕزگارکردووە و 11 چەتەش کوژراون.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی قۆناغی کۆتایی گەردەلولی جزیرەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، شەڕڤانان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ڕووبەری 2.7 کیلۆمەتر دووجایان لە چەتەکانی داعش ڕزگارکردووە و 34 مینی چێندراویشیان پووچەڵکردووەتەوە.
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە، کە لە شەڕ و پێکدادانەکاندا 11 چەتەی داعش کوژراون.
قەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، کە شەڕڤانان سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی و دۆشکەیەکی چەتەکانی داعشیان تێکشکاندووە.
هەوەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشیش لە 24 کاتژمێر ڕابردوودا، شەش هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەتەکانی داعش.
[1]
23-09-201823-09-2018