ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتون لەڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی چالاکییەکی #شەڕڤان#انی لە باب ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هاوکات لەگەل فراوان بوونی چالاکیی شەڕڤانان، چەتەکان لە #عەفرین#، عەزاز و هەموو باکوری سوریا هەوڵدەدەن بە سیخورە دوولایەنەکان کاری هەواڵگری بۆ دەوڵەتی تورک بکەن، ئێمە وەک ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتون چەندین جارخاینەکانمان هۆشیارکردووەتەو کە دەستبەرداری سیخوڕی بن، ئەو چەتانە بە پیلانی قێزەون هەوڵدەدەن شەڕڤانان بخەڵەتێنن.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: یەکێک لەو چەتانە 'ئەحمەد زەکەریا محەمەد' بوو کە وەک سیخوڕێکی دوولایەنە بۆ دەزگای هەوڵگریی دەوڵەتی تورک کاری دەکرد ودووبەرەکی دەخستە ناو هاووڵاتیانی مەدەنی عەفرینەوە، ئەو چەتەیە لەدژی هاووڵاتیانی عەفرین پێشێلکاریی ئەنجام دەدا.
شەڕڤانانمان ئەو چەتەیەیان لە باب خستە ژێر چاودێرییەوە و دەستگیریان کرد، پاش ئەوەی ناوبراو دانی بە تاوانەکانیدا نا شەڕڤانان سزایان دا و کوشتیان.[1]
#23-09-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,082 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!