بەپێی نوێترین ڕاپۆرت دەربارەی قەرزە دەرەکییەکان، قەرزەکانی کەرتی تایبەتی تورکیا گەیشتوەتە 240 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار و لە حەوت مانگی ڕابردووشدا 240 ملیۆن دۆلار زیادیکردوە.
بانکی ناوەندی تورکیا، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکراکردوە، کە قەرزە درێژخایەنەکانی کەرتی تایبەت لە مانگی تەمووزدا بەبەراورد بەمانگەکانی کۆتایی ساڵی 2017 نزیکەی 80 ملیار لیرە کەمیکردوه و بووە بە 221.6 ملیار دۆلار، لەکاتێکدا قەرزە کورتخایەنەکان 320 ملیۆن دۆلار زیادیکردوه و گەیشتووەتە 18.9ملیار دۆلار، بەگشتی قەرزە کورت و دێژخایەنەکانی کەرتی تایبەتی تورکیا گەیشتووەتە 240.5 ملیار دۆلار.
راپۆرتەکە ڕونیکردوەتەوە، قەرزە درێژخایەنەکانی کەرتی تایبەتی تورکیا دوو بەشە: 59.7% دۆلار و 34.6% یۆرۆ و 4.1% لیرە و 0.1%یش بە دراوەکانی دیکەیە.
قەرزە کورتخایەنەکانیش 49.9% دۆلاری ئەمریکی، 33% یۆرۆ، 21% لیرە و 0.1%یش دراوەکانی دیکەیە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: قەرزە درێژخایەنەکان بەسەر کەرتە ئابورییە جۆراوجۆرەکاندا دابەشبووە، کە 49% قەرزی دامەزراوە دارایی و 52.8% قەرزی دامەزراوە ناداراییەکانە، قەرزە کورتخایەنەکانیش 76.7% ی قەرزی دامەزراوەی دارایی و 23.3% قەرزی دامەزراوەی ناداراییە.[1]
#21-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,541 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!