Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
28-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
25-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (I. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (II. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DERSİM JENOSİDİ
02-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
01-03-2024
Sara Kamele
Biyografi
Mîran Janbar
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Adnan Çelik
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erbil Tuşalp
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
İbrahim Bingöl
25-02-2024
Rapar Osman Ozery
Istatistik
Makale  514,954
Resim 104,272
Kitap PDF 18,883
İlgili Dosyalar 94,727
Video 1,232
Kısa tanım
Newroz mesajı: Buradayız, a...
Kütüphane
Her Şey Silah Zoruyla
Biyografi
Erbil Tuşalp
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KON...
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
ڕووپێوێکی دیموگرافی بۆ سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان
Kurdipedia'ya katkıda bulunanlar, Kürdistan'ın tüm parçalarından gelen dil daşları için önemli bilgileri arşivliyor.
Grup: Anket ve istatistik | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕووپێوێکی دیموگرافی بۆ سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان
Anket ve istatistik

ڕووپێوێکی دیموگرافی بۆ سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان
Anket ve istatistik

دوایین سەرژمێری و ڕووپێوی دیموگرافیی وردی عێراق، کە پارێزگاکانی کوردستانیشی لەخۆگرتبێ لە ساڵی 1987دا بوو. بەوپێیەش هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 30 ساڵ لە ڕووپێوێکی گشتگیری دیموگرافی بێبەش بووە و گۆڕانە دیموگرافییەکانی لەسەر بنەمای توێژینەوەیەکی ورد هەڵنەسەنگێندراون. هەفتەی ڕابردوو، دەستەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران IOM و سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووپێوێکی دیموگرافییان بۆ سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان کردووە و هەڵەبجەش لە ڕووپێوەکەدا وەک پارێزگای سلێمانی دانراوە. بۆ ئەم ڕووپێوە 13 هەزار و 600 خێزانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان وەکو کەیس وەرگیراون، کە 400 خێزانیان لە کەمپەکان دەژین.
$قەبارەی دانیشتووان$
عێراق لە ساڵی 1932 سەربەخۆیی لە دەسەڵاتی بەریتانیا وەرگرت. ئەوکات بەرپرسانی بەریتانیا مەزندەیان دەکرد کە عێراق 3 ملیۆن و 500 هەزار دانیشتووی هەبێ. لە یەکەم سەرژمێری لە 1947دا، ژمارەی دانیشووانی عێراق بە 4 ملیۆن و 800 هەزار تۆمارکرا. 18 ساڵ دواتر، سەرژمێرییەکی دیکە بۆ عێراق کرا، کە تێیدا ژمارەی دانیشتووان بۆ 8 ملیۆن کەس بەرزبووەوە. لەو ژمارەیەش 902 هەزار کەسیان لە هەرێمی کوردستان دەژیان.
دوایین سەرژمێریی سەرتاسەری لە ساڵی 1987 بووە، کە تێیدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 16 ملیۆن و 335 هەزار کەس بووە. لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 15 هەزار و 466 کەسیان لە هەرێمی کوردستان دەژیان. لە سەرژمێرییەکەی 1997دا، سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی تێدانەبوو و تەنیا مەزندەیەک خرابووە ئاراوە کە تێیدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 22 ملیۆن و 46 هەزار و 244 کەس و ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 861 هەزار و 701 کەس بوو.
لەو کاتەوە دەستەی ئاماری کوردستان ئەو ژمارەیە نوێدەکاتەوە و بۆ ڕووپێوەکەی ئەمجارەش پشت بە نوێکردنەوەی 2014 بەستراوە، کە تێیدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 36 ملیۆن و 4 هەزار و 522 کەسە و ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 5 ملیۆن و 122 هەزار و 747 کەسە.
$دانیشتووانی شار و گوند$
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەنێوان ساڵانی 1977 بۆ 1987 ڕێژەی شارنشینەکان لەچاو گوندنشینەکان 24٪ بەرزببووەوە، بەڵام دواتر ڕێژەکە لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بە جۆرێک کە لە ساڵی 2014 لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی ڕێژەی شارنشینی گەیشتە سەرووی 80٪ (هەولێر:84٪ و سلێمانی: 85٪).
راپۆرتەکە فاکتەرە ئابوورییەکان (وەکو گەشەی ئابووری شارەکان و مووچەی باشتر)، شەڕە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق و ئاوارەبوونی خەڵک، بە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی شارەکان دەزانێ.
$باری ناسنامەی نیشتمانی و وڵاتی لەدایکبوون$
دەیان ساڵ شەڕ و سیاسەتی نێوخۆیی عێراق، وایکرد ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ ببن. وەکچۆن لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی وڵاتانی دراوسێ بەهۆی شەڕی نێوخۆیی وڵاتەکانیانەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون. هەر بۆیەش لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە 98٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە عێراق لەدایکبوون و 99٪یان هاووڵاتیی عێراقین.
هاووڵاتییانی سووریا 1٪، هاووڵاتییانی تورکیا 0.7% و هاووڵاتییانی ئێران 0.1% دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە 25%ی ئەو خێزانانەی لە عێراق تووشی ڕاگواستن و ئاوارەبوون هاتوون، خەڵکی ناوچەیەک لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن. پارێزگای هەولێر زیاترین ڕێژەی ئاوارەبوون و شوێنگۆڕکێی بەخۆیەوە بینیوە (واتە 28٪)، هۆکاری ئەمەش بۆ تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەی مەخموور دەگەڕێتەوە.
نزیکەی 60٪ی خێزانە ئاوارەکان لە 2014دا ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و ڕێژەکە لە ساڵی 2015 و 2016 کەمبووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکەش 55٪ خێزانە ئاوارەکان خەڵکی پارێزگای نەینەوان. دواتریش پارێزگاکانی سەلاحەددین 20٪، ئەنبار 7%، دیالە 4٪، بەغدا 4٪، هەولێر 3٪، کەرکووک 2٪، دهۆک 2٪ و بابل 1٪ بەدوای یەکدا دێن.
$تەمەن و جێندەر$
زیاترین ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، واتە 12.2٪، کەسانی خوار تەمەنی چوار ساڵن. کەمترین ژمارەی دانیشتووانیش، واتە 1.9٪، خەڵکانی سەر بە تەمەنی 55 بۆ59 ساڵن. لە ساڵی 1987دا 20٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە تەمەنی خوار چوار ساڵیدا بوون. کەمترین ڕێژەش، 1.8%، بۆ خەڵکانی 60 بۆ 64 ساڵی بووە. ڕێژەی دانیشتووانی سەرووی 65 ساڵ لە ساڵی ڕابردوودا 3.4٪ بووە، بەڵام لە ساڵی 1987 دەگەیشتە 3.2٪. ئەم جیاوازییانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ڕێژەی منداڵبوون کەمبووەتەوە و تەمەنی مردنیش لە کوردستان بەرزبووەتەوە.
راپۆرتەکە ئاشکرایدەکات کە بەشێوەیەکی گشتی باڵانسی جێندەر لە هەرێمی کوردستان هەیە، واتە لە بەرامبەر هەر 100 کەسی ڕەگەزی نێردا 100 کەسی ڕەگەزی مێ هەیە، بەڵام لە تەمەنە جیاوازەکاندا ئەو هاوسەنگییە گۆڕانی بەسەردا دێ. بۆنموونە ڕێژەی دانیشتووانی نێرینەی تەمەنی خوار 29 ساڵ لە هەرێمی کوردستان 1.3٪ لە ڕێژەی دانیشتووانی مێینە زیاترە (نێرینە 32٪ و مێینە 30.7٪)، بەڵام ڕێژەی دانیشتووی نێرینەی سەرووی 29 ساڵ بە ڕێژەی 1.7٪ لە دانیشتووانی مێیینە کەمترە (نێرینە 17.7٪، لە بەرامبەردا مێینە 19.7%).
$وابەستەیی دارایی بەپێی پارێزگاکان و جێندەر$
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕێژەی گشتیی وابەستەیی دارایی (واتە پشتبەستن بە هاریکاریی دارایی ئەوانیدی) لە هەرێمی کوردستان 64٪یە. لەو ڕێژەیە منداڵانی تەمەن خوار 15 ساڵ، کە 35٪ی دانیشتووانی هەرێم پێکدەهێنن، گەورەترین پشکیان بەردەکەوێ. پارێزگای دهۆک زیاترین ڕێژەیی وابەستەیی دارایی تێدایە، کە تێیدا لە هەر 100 کەسی سەر بە تەمەنی کارکردن 69 کەسیان لەلایەن خەڵکانی دیکەوە دەژیێندرێن. پاشان پارێزگای هەولێر بە 65٪ و پارێزگای سلێمانی 59٪ وابەستەیی دارایی دێ.
ئەو کەسانەی دەتوانن خۆیان بژیێنن لە چاو ساڵی 1987 ڕێژەکەیان 43% بەرزبووەتەوە، ڕاپۆرتەکە هۆکاری ئەمە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی خەڵکانی سەر بە تەمەنی کار لەچاو دانیشتووانی خوار 15 ساڵ دەگەڕێنێتەوە.
$خێزانەکانی کوردستان پیاوانەن$
سەرۆکی 90٪ی خێزانەکانی کوردستان پیاون، 10٪ەکەی دیکەیان ئافرەتن. ئەو ئافرەتانەی کە سەرۆکایەتی خێزان دەکەن دەرفەتی خوێندنیان کەمترە و خێزانەکەشیان لەچاو خێزانی خاوەن سەرۆکی پیاو هەژارترە.
قەبارەی خێزان لە هەرێمی کوردستان 5.1 ئەندامە. قەبارەی خێزان لە پارێزگای دهۆک 6.2، لە هەولێر 5.1 و لە سلێمانی 4.6 ئەندامە. قەبارەی خێزان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1987 نزیک 6.2 ئەندام بووە. زیاترین ڕێژەی دابەزینی ژمارەی ئەندامان لە شارەکان تۆمارکراوە. ڕاپۆرتەکە پێیوایە گەشەی ئابووریی ناوچە شارییەکان و فاکتەری کولتووری کاریگەریی لەسەر ئەو کەمبوونەوەیە هەبووە.
بەشێوەیەکی گشتی 53٪ی ئافرەت و پیاوانی سەرووی تەمەنی 12 ساڵ هاوسەرگیرییان کردووە. هەڵوەشانەوەی خێزان دیاردەیەکی یەکجار دەگمەنە و بەپێی ڕاپۆرتەکە تەنیا 1٪ی ئافرەتان و 0.2٪ی پیاوان لە هاوژینەکەیان جیابوونەتەوە.
حاڵەتی بێوەیەتی Widowhood لەناو ئافرەتاندا زیاترە هەتا پیاوان (ئافرەتان 1.7٪ و لەبەرامبەردا پیاوان 0.7٪). لە گرووپی تەمەنی 55 بۆ 64 زیاتر لە 25٪ی ئافرەتان بێوەژنن (ئەم ڕێژەیە بۆ پیاوان 1٪یە)، لە تەمەنی سەرووی 65 ساڵیش ئەو ڕێژەیە بۆ 50٪ بۆ ئافرەتان و 10٪ بۆ پیاوان بەرزدەبێتەوە.
لە تەمەنی نێوان 18 بۆ 24 ساڵان، 31٪ی ئافرەتان هاوسەرگیرییان کردووە، لەکاتێکدا لەو ماوە تەمەنییەدا تەنیا 11٪ی پیاوان خێزانیان پێکهێناوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە 6٪ی کچانی سەر بە تەمەنی 15 و 17 ساڵ زەماوەندییان کردووە، کە 32٪یان منداڵیشیان بووە. لە هەرێمی کوردستاندا کەمترین تەمەنی زەماوەند 15 ساڵە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لە 1٪ی ماڵەکانی هەرێمی کوردستاندا پیاوەکان دوو هاوژینیان هەیە، هەرچەندە گومان دەکرێ ژمارەی پیاوە دووژنەکانی کوردستان لەوە زیاتر بێ، لەبەر ئەوەی پیاوە دەوڵەمەندەکان دەتوانن ماڵی جیا بۆ هاوژینی دووەم دروست بکەن. ڕێژەی فرەژنی لە گوندەکان لە چاو شارەکان بەرزترە (گوندەکان: 1.5٪ و لەبەرامبەردا شارەکان 0.7%)ە.
رێژەی فرەژنی لە ناو ئاوارەکان سێ‌ هێندەی ڕێژەی دووژنی هەرێمی کوردستانە (واتە 3.1٪ی پیاوان زیاتر لە یەک هاوژینیان هەیە کە لەناو یەک ماڵدا دەژین)، ڕاپۆرتەکە هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە یاسای عێراق ڕێگە بە فرەژنی دەدات، لەکاتێکدا یاسای هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2008ەوە فرەژنی قەدەغەکردووە، مەگەر لە دۆخی تایبەتدا و بە ڕەزامەندی هاوژینی یەکەم.
لە هەرێمی کوردستان تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیریی ئافرەتان 20.7 ساڵ و هی پیاوان 24.5 ساڵە. تەمەنی هاوسەرگیری بۆ هەردوو جێندەرەکە لە گوندەکان کەمترە لە شارەکان. بەرزترین تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانییە (پیاوان: 24.8 ساڵ و ئافرەتان 20.9 ساڵ). ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە تەمەنی هاوسەرگیری ئافرەتان لە چاو 30 ساڵی ڕابردوو گۆڕانی گەورەی بەسەردا هاتووە، لەکاتێکدا تەمەنی هاوسەرگیری پیاوان گۆڕانێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە.
$منداڵبوون و مردن$
منداڵبوون حاڵەتێکی باوی ئەو ئافرەتانەیە کە هاوسەرگیرییان کردووە، بە جۆرێک کە کەمتر لە 5٪ی ئافرەتە خێزاندارەکان منداڵیان نییە، بەڵام ڕێژەی منداڵبوون لە هەرێمی کوردستان دابەزیوە. تێکڕای ژمارەی منداڵبوون لە هەرێمی کوردستان 3 منداڵە بۆ هەر ئافرەتێک، لەکاتێکدا تێکڕای ژمارەی منداڵبوون لەسەر ئاستی هەموو عێراق 4.3 منداڵە (ژمارە جیهانییەکەی منداڵبوون 2.5 منداڵە). تێکڕای ژمارەی منداڵبوون لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2011 نزیکەی 3.3 منداڵ بووە.
بەپێی ڕووپێوێکە، لەبەرامبەر هەر 1000 حاڵەتی لەدایکبوون 23 حاڵەتی مردنی منداڵ هەیە، لە ساڵی 2011 لەبەرامبەر هەمان ژمارەی لەدایکبووندا 28 حاڵەتی مردن هەبوون.
$خاوەن پێداویستی تایبەت$
راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە 3٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (واتە 2.4٪ی ئافرەتان و 3.5٪ی پیاوان) خاوەنی پێداویستیی تایبەتن. پارێزگای سلێمانی زیاترین دانیشتووی خاوەن پێداویستیی تایبەتی لێیە و 3.4%ی دانیشتووانی پارێزگاکەن.
$پەروەردە و خوێندەواری$
45%ی دانیشتووانی تەمەن شەش ساڵ بۆ سەرەوەی هەرێمی کوردستان هیچ بڕوانامەیەکی قوتابخانەی سەرەتاییان نییە، بەڵام وەک لە ڕووپێوەکەدا هاتووە 79٪ی خەڵکی کوردستان توانای خوێندنەوە و 78٪یان توانای نووسینیان هەیە، بەوپێیەش ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 21٪ە.
رێژەی خوێندەواری لە دانیشتووانی تەمەنی 6 بۆ17 ساڵان لە هەموو گرووپە تەمەنییەکانی دیکە زیاترە و 90٪ ە، دانیشتووانی تەمەن 55 بۆ سەرەوەش کەمترین ژمارەی خوێندەواریان تێدایە 26٪ بۆ 45٪. ڕێژەی خوێندەواری بەپێی جێندەریش دەگۆڕێ. لەکاتێکدا 70٪ی ئافرەتانی تەمەن 6 ساڵ بۆ سەرەوە دەتوانن بخوێننەوە و بنووسن، ئەم ڕێژەیە بۆ پیاوانی سەر بە هەمان گروپی تەمەن 85٪ە. لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش دهۆک زۆرترین ژمارەی نەخوێندەواری تێدایە.
رووپێوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە 17٪ی دانیشتووانی 6 ساڵ بۆ سەرەوەی کوردستان، هیچکات بەشداریی وانەکانی قوتابخانەیان نەکردووە، 24٪ بۆ ئافرەتان و 10٪ بۆ پیاوان. 80٪ی کوڕ و کچانی تەمەن 15 بۆ 17 ساڵ سەردانی قوتابخانەکان دەکەن، 45٪ی کوڕان و کچانی 18 تاوەکو 24 ساڵیش هێشتا لە یەکێک لە دامەزراوە پەروەردەییەکان خەریکی خوێندنن. ڕێژەی هەرە زۆری ئەوانەی هیچکات بەشداریی قوتابخانەیان نەکردووە لەناو دانیشتووانی گروپە تەمەنییە زۆرەکان هەیە 71%.
$هێزی کار$
زیاتر لە 40٪ی دانیشتووانی تەمەن 15 بۆ 64ی هەرێمی کوردستان بەشێک لە هێزی کار پێکدەهێنن، بەڵام جیاوازیی گەورەی جێندەری لە هێزی کاردا بەدیدەکرێ. بەپێی ڕاپۆرتەکە تەنیا 15٪ی ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان گەیشتووەتە تەمەنی کار، لەناو هێزی کاری کوردستاندان. ئەم ڕێژەیە بۆ پیاوان 70٪ە. نزیکەی نیوەی هێزی کاری کوردستان لە کەرتی گشتیدان، 11٪ لە کەرتی تایبەتن، 35٪یان کاری ئازاد دەکەن، کە 17٪یان خاوەنی کاری خۆیانن، 18%یان بە هەقدەستی ڕۆژانە کاردەکەن.
هێزی کاری ئافرەتان لە کەرتی تایبەتی کوردستاندا پێگەیەکی لاوازیان هەیە، 75٪یان لە کەرتی گشتی کاردەکەن. بەڵام وەک لە ژمارەکانی ڕووپێوەکەدا دەردەکەوێ پیاوان هەلی کاری جۆراوجۆریان زیاترە. 44٪ هێزی کاری پیاوان لە کەرتی گشتی و 12٪ لە کەرتی تایبەتن (خاوەنکار:4٪ و دامەزراو: 8٪)، 21٪ی هێزی کاری پیاوان خاوەنی کاری خۆیانن و 21٪یش بە مووچە یان هەقدەستی ڕۆژانە کاردەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە جێندەر و تەمەن دوو هۆکاری سەرەکیی کارنەکردنن. بۆنموونە 78 بۆ 93٪ ی ئافرەتانی تەمەن 25 بۆ 64 ساڵ خەریکی ماڵدارین. لەکاتێکدا بێکاریی ڕەگەزی نێرینە زیاتر لە تەمەنی خوار 25 ساڵدا، کە دەکرێ هێشتا خەریکی خوێندن بن، چڕبووەتەوە. هەرچەند 65٪ی گەنجە بێکارەکانی ڕەگەزی نێرینە (واتە لە تەمەنی 34 بۆ 35) هیوای دۆزینەوەی کاریان لەدەستداوە.
36٪ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان داهاتی مانگەیان لە 500 هەزار دینار کەمترە (ئەم گرووپە لە سلێمانی زیاترن: 40٪ی دانیشتووانی پارێزگاکەن)، 51٪ی خێزانەکانیش مانگانە نیوملیۆن بۆ ملیۆنێک دینار داهاتیانە (لە پارێزگای دهۆک زیاترین ڕێژەیان هەیە: 56٪)ە. 13٪ش لە مانگێکدا زیاتر لە 1 ملیۆن دیناریان دەستدەکەوێ (ئەم گروپە لە هەولێر زیاترن لە 16٪). ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە 70٪ی ئەو خێزانانەی کە یەک ئەندامیان لە کەرتی گشتیدا کار دەکات داهاتی مانگەیان لە یەک ملیۆن بۆ سەرەوەیە.
راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە دوو لەسەر سێی خێزانەکان لەسەر مووچەی کەرتی گشتین، کە 47٪یان فەرمانبەر و 18٪شیان خانەنشینن. نزیک 30٪ی خێزانەکان ئەندامیان هەیە کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن، کە 12٪یان فەرمانبەرن و 16٪یان خاوەن بزنسن. کشتوکاڵ سەرچاوەی داهاتی تەنیا 6٪ی خێزانەکانی کوردستانە، لەکاتێکدا 25٪ی دانیشتووان بە کاری ڕۆژانە دەژین (واتە هەقدەستی ڕۆژانە 21٪ لەبەرامبەر بازرگانی نافەرمی 3٪).
$خانووبەرە، نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکان$
راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەموو خێزانەکانی هەرێمی کوردستان خانووبەرەی گونجاو بۆ ژیانیان دەستکەوتووە، 75٪ی خێزانەکانیش خاوەنی ئەو خانووەن کە تێیدا نیشتەجێن. 80٪ی ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، لە خانووی کرێدان، 13٪یش خاوەنی موڵکەکەن و ئەوانی دیکەش لەو جۆرە شوێنانەن کە هیچ کرێیەکیان لێ وەرناگیرێ.
زیاتر لە 90٪ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان (واتە 95٪ی ناوچە شارییەکان و 70٪ی گوندەکان) لەسەر تۆڕی ئاوی گشتین، 5٪ی خێزانەکان پشت بە بیری ئاو دەبەستن، 3٪ بە تانکەر ئاویان بۆ دەچێ و 1٪یش سوود لە ئاوی کانیاو، ڕووبار، کاناڵ، دەریاچە یان گۆم وەردەگرن. سەبارەت بە کارەباش لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە تێکڕای کارەبای دابینکراو بۆ هەر خێزانێکی کوردستان 17 کاژێرە لە ڕۆژێکدا. پارێزگای سلێمانی لەچاو دوو پارێزگاکەی دیکەی کوردستان زیاترین کاژێری کارەبای هەیە لە ڕۆژێکدا (18.5 کاژێر) و دهۆک کەمترین کاژێری بەردەکەوێ (15.9 کاژێر).
#20-09-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,308 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 20-09-2018
Bağlantılı yazılar: 1
Tarih ve olaylar
Yayın tarihi: 20-09-2018 (6 Yıl)
İstatistik Türü: Egitim
İstatistik Türü: Sosyal
İstatistik Türü: Ekonomi
İstatistik Türü: Mülteci
Şehirler: Duhok
Şehirler: Erbil
Şehirler: Suleymaniye
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Hawreh Bakhawan tarafından 20-09-2018 kaydedildi
Bu makale ( Ziryan Serçînari ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Ziryan Serçînari tarafından 20-09-2018 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 2,308 defa görüntülendi
Biyografi
Mîran Janbar
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
Adnan Çelik
Biyografi
Hacı Özkal
Biyografi
İbrahim Bingöl
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
Erbil Tuşalp
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DE...
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Biyografi
JAKLİN ÇELİK

Gerçek
Kısa tanım
Newroz mesajı: Buradayız, ayaktayız ve politikalarınıza “HAYIR” diyoruz!
08-10-2022
Sara Kamele
Newroz mesajı: Buradayız, ayaktayız ve politikalarınıza “HAYIR” diyoruz!
Kütüphane
Her Şey Silah Zoruyla
24-02-2024
Sara Kamele
Her Şey Silah Zoruyla
Biyografi
Erbil Tuşalp
25-02-2024
Sara Kamele
Erbil Tuşalp
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
01-03-2024
Sara Kamele
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
25-03-2024
Sara Kamele
NEVRUZ BAYRAMI
Yeni başlık
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
28-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
25-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (I. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (II. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DERSİM JENOSİDİ
02-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
01-03-2024
Sara Kamele
Biyografi
Mîran Janbar
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Adnan Çelik
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erbil Tuşalp
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
İbrahim Bingöl
25-02-2024
Rapar Osman Ozery
Istatistik
Makale  514,954
Resim 104,272
Kitap PDF 18,883
İlgili Dosyalar 94,727
Video 1,232
Biyografi
Mîran Janbar
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
Adnan Çelik
Biyografi
Hacı Özkal
Biyografi
İbrahim Bingöl
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
Erbil Tuşalp
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DE...
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Biyografi
JAKLİN ÇELİK

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.188 saniye!