ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمی #عەفرین#، چالاکیی یەکینەکانیان دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامە.
یەپەگە دەستنیشانی کرد لە چالاکییەکی هێزەکانیان لەنێوان گوندی کەفەر نەبۆ و گوندی بەراد-ی سەر بە ناوچەی شێراوا-ی عەفرین دژی بنکەیەکی چەتەکانی ئەحرار شەرقیە، 2 چەتە کوژراون و 3ی دیکەش بریندار بوون.
یەپەگە دەربارەی ئه و چالاکییەی #شەڕڤان#ان ڕایگەیاند: (لە ڕێکەوتی 18ی ئەیلوول\27ی خەرمانان لەنێوان گوندەکانی کەفەر نەبۆ و بەراد-ی سەر بە ناوچەی شێراوا بنکەیەکی چەتەکانی ئەحرار شەرقیە کرایە ئامانج. لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا شەڕی ڕووبەڕوو ڕوویدا. لە ئەنجامدا 2 چەتە کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون.)[1]
#19-09-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,474 times