🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-06
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-06-2019
📆18-06-2019
📆17-06-2019
📆16-06-2019
📆15-06-2019
📆14-06-2019
📆13-06-2019
📂 زۆرتر ...
📅19 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,211) پەڕتووک|||
👫 ناهیدە رەفیق حیلمی
ناهیدە رەفیق حیلمی جگەلەوەی نووسەر و لێکۆڵەرێکی بەتوانابوو، کچی سەرۆکی حیزبی هیوا مامۆستا رەفیق حیلمی بوو.
ناهیدە یەکێک بووە لەو ژنە دەگمەنانەی کورد کە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو بە مەبەستی خوێندن سەردانی ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی دنیا دەکات و چەندین زمانی زیندووی جیهانی زانیوە.
ناهیدە ڕەفیق حیلمی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بوو لە زانستی سیاسیی پەیوەندییە نێدوەڵەتییەکان، کە لە ئەمریکا بەدەستیهێنابوو، بێجگە لە کوردیی، زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبیی بە باشیی زانیوە و چەندنین کتێبی لە بوارەکا
👫 ناهیدە رەفیق حیلمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ناهیدە رەفیق حیلمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەوەند جەبار فەرمان
لە 20-05-1989 کاتی ئاوارەیی لەوڵاتی ئێران لە دایک بووە.
تاقانەنەی سێ خوشک بووە.
قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کوردستان تەواو کردووە.
بەکالۆریوسی لە ئەندازیاریدا هێناوە لە ئەڵمانیا.
رێکخراوی فەرمان فاوندەیشنی بەڕێوەبردووە.

ئەمڕۆ 18-06-2019 رەوەند جەبار فەرمان بە نەخۆشی دڵ لە ئەڵمانیا کۆچی دوای کرد..!
👫 رەوەند جەبار فەرمان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەوەند جەبار فەرمان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📕 ئاراسنامە – وەشانی 1
تەواوی ئەو پەند و ئیدیۆمانەیە کە هاوکارمان ئاراس ئیلنجاغی کۆیکردوونەتەوە و شیکردنەوەی بۆ کردوون.
لەبڵاوکراوەکانی رێکخراوی کوردیپێدیا
هاوکارانی کارا:
هاوڕێ باخەوان، مانو بەرزنجی، سەریاس ئەحمەد، نالیا ئیبراهیم، ئاراس ئیلنجاغی و زریان سەرچناری
10-01-2019
📕 ئاراسنامە – وەشانی 1
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
ئاراسنامە – وەشانی 1
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئیسماعیل سابووری
ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1979 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە تاران تەواو کردووە، تا ئەو کاتەی لە ئێران بووە 105 گۆرانی تۆمار کردووە و ئەلبوومێکیشی بەنێوی سەفەرنامەی کوردستان بڵاوکردووەتەوە. پاشان لە باشووری کوردستان ئەلبوومی بیرەوەری بڵاوکردووەتەوە و ئێستاش ئەلبوومێکی دیکەی ئامادەیە.
لە 16-06-2019 هونەرمەند ئیسماعیلی سابووری لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی سپارد.
👫 ئیسماعیل سابووری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئیسماعیل سابووری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 283,424 | وێنە 53,300 | پەڕتووک PDF 10,211 | فایلی پەیوەندیدار 31,955 | 📼 ڤیدیۆ 147 | 🗄 سەرچاوەکان 11,357 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 چەند پەیڤێک سەبارەت بە پاسۆک | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
- پاسۆکپاسۆک، کورتکراوەی (پارتی سۆسیالیستی کورد) بوو. لە مێژووی 11/9/1975 دا لەلایەن چەند هاوبیرێکی دێرینی (کاژیک)ەوە، لە شاری کەرکوککەرکوک دامەزرێنراوە. پاسۆک، پارتێکی نەتەوەیی ئازادیخواز و پێشکەوتنخواز و شۆڕشگێڕ بوو.‌ ئامانجی سەرکیی پاسۆک لە هەنگاوی یەکمدا، ئازادیی کورد و یەکگرتنەوه و سەربەخۆیی کوردستانی گەورە بوو. سەرەنجام، چەسپاندنی سەروەیی یاسا و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی ئازادییە دیمۆکراتییەکانی کۆمەڵگە و مسۆگەرکردنی ئازادی و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گشت هاونیشتمانییەکی کوردستان بەبێ جیاوازیی کردن لەنێوان رەگەز و بیروباوەڕ و ئایین و ئایینزا کێکجیاوازەکانەوە.
- پاسۆک پێش هەر شتێک، بیروباوەڕ بوو، بیروباوەڕی نەتەوەپەروەری و نیشتمانپەرەوەریی هاوبیرە نەتەوەییەکانی کورد بوو. لە کوردستاندا و لەناو کورد و لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی کوردەوارییەوە سەرچاوەی گرتبوو.
- پاسۆک رێباز و ئامانج و هیوا بوو. هەڵگری ئاڵای پیرۆزی کوردایەتی بوو. بۆ ئازادیی کورد و یەکگرتنەوەی سەربەخۆیی کوردستان، بڕوای بە تێکۆشانی رامیاری و چەکدارانە، لەسەر بنەمای بە رەوشتی شۆڕشگێڕانە هەبوو. پاسۆک، لەڕووی ژمارە و هێزی چەکدارەوە، کەم و کەمتوانا بوو، بەڵام پاک و دڵسۆز و چۆنایەتییەکی باشی هەبوو، بەکورتییەکەی زۆر و بۆر نەبوو. لەشکری رەش و بێ بیروباوەر نەبوو.
- پاسۆک، بەهۆی نەتەوەیی بوون و کوردایەتی کردن و سەربەخۆبوون و جیاوازبوونیەوە، لە دەرەوە و لە ناوەوەی کوردستان، نەیار و دژ و دوژمنی زۆر بوو.
- شایانی وتنە ئەگەر پاسۆک هەتا ئەمڕۆ بیتوانیایە بمێنیتەوە و بەردەوام بووایە، دەکرا ئێستا هێزێکی گەورەی باشووری کوردستان بووایە. یان هێزی سێهەم بووایە. ئەوسا ئەو ئەگەر بەهێز بوو کە بارودۆخی باشووری کوردستان ئەم بێ خاوەنی و بێ یاسایی و پاشاگەردانییەی ئەمڕۆی بەخۆیەوە نەبینیایە، چونکە ئەگەر پاسۆک خاوەن جەماوەری زۆر هێزی زۆر بووایە، نەدەبوو و نەدەکرا هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی خۆی نیشان نەدابایه.
- ئەگەرچی پاسۆک تەمەنی کورت بوو، بەڵام هەر پاسۆک بوو کە بۆ یەکەمجار، ئاڵای پیرۆزی کوردستانی لە شاخ و شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستاندا شەکاندەوە، ئەمە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەرییە بۆ کورد و بۆ پاسۆک.
- زۆر بەداخەوە دەبێت لێردا دان بە راستییەکی تاڵ و دڵتەزینیشدا بنێین کە دوای کۆچیدوایی هاوبری نەمر ئازاد مستەفای سکرتێری پاسۆک، بەهۆی لێنەهاتوویی و بەرژەوەندپەرستیی هەندێک لە هاوبیرانی سەرکردایەتییەکەیەوە، بەنای یەکگرتنەوە، پاسۆکیان لەناو پارتیدا تواندەوە و سەدان هاوبیر و لایەنگر و دۆستی پاسۆکیان رەنجبەخەسار و نائومێد و سەرگەردان کرد!؟.
- بەدڵناییەوە، رۆڵ و کاریگەرییەکانی بیروباوەڕ و رێبازی شۆڕشگێڕانە و نەتەوە‌پەروەری و نیشتمانپەروەریی پاسۆک، بۆ هەمیشه لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هەر دەژی.
- بێگومان ئەمڕۆ باشووری کوردستان بە روون و ئاشکرایی، جێچۆڵیی رێباز و بیروباوەڕی کوردایەتیی پێوە دیارە و لە هەموو کاتێکیتر پێویستی بە بیروباوەڕی کوردایەتی و بە پارتێکی نەتەوەیی پاک و دڵسۆز و ئازادیخواز و سەربەخۆییخواز و شۆڕشگێڕ هەیە.
- دواجار با ئەو روونکردنەوەیەش بەو هاوڕێ و هاوبیرانە رابگەیەنین کە دەپرسن: بۆچی پاسۆک دروست ناکەنەوە!؟ وەڵامەکەی ئەمەیە، لە سالانی رابووردوودا چەندین جار بەفەڕمی داوامان لە دەسەڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان کردووە کە مۆڵەتی یاساییمان هەبێت بۆ کارکردن بەناوی پاسۆک یان هەر ناوێکی ترەوە کە وەک رێکخستنێکی نەتەوەیی ئازادیخواز و سەربەخۆییخواز کار بکەینەوە و وەکو جاران، بە کۆمەڵ و لە چوارچێوەی پارتێکی رامیاریدا، کاربکەینەوە و لەخزمەتی کورد و کوردستان و بیروباوەڕی پیرۆزی کوردایەتیدا بینەوە، بەڵام مەخابن ئەو دەسەڵاتدارانەی باشوور، بەهۆی پێبەندبوونیان بە دەوڵەتە دوژمن و داگیرکەرەکانی کوردستانەوە، مۆڵەتی یاسایی بە هیچ پارت و رێکخستن و تەنانەت مۆڵەت بە بنکە یان سەنتەر ودامەزراوەیەیەکی نەتەوەیی نادەن کە بە فەڕمی و یاسایی بوونی هەبێت!؟.
- بۆ ئاگاداریی هەمووان، ئێستا نە هاوبیرانی دێرینی کاژیک و پاسۆک و نە هیچ رێکخستنێکی نەتەوەیی لە باشووری کوردستاندا، رێگەپێدراو نین کە هیچ جۆرە چالاکییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت رۆشنبیریش بە ئاشکرا و ئازادانە ئەنجام بدەن. بەڵام راستییەکە ئەمەیە کە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هاوبیر دێرینەکانی پاسۆک، وەک تاکەکەس، هەتا ئێستا هەر پێوەندیمان پێکەوە ماوە و هەر هەمان بیرکردنەوەی پاسۆکانەی خۆمان پاراستووە و تێکۆشانی نەتەوەییانە و کوردایەتیانە و رۆشنبیرانەمان هەر بەردەوامە.
‌لە درووشمە سەرکییەکانی پاسۆک:
- کوردستانێکی ئازاد، گەلێکی یەکسان.
- پێش ئەوەی هەر شتێک بین، دەبێت کورد بین. (واتە پێش ئەوەی هەر بیروباوەڕ و ئایین و ئایینزایەکمان هەبێت و سەربە هەر خێڵ و ناوچەیەک بین، دەبێت کورد و کوردستانی بین).
- کوردستان تەنها موڵکی کوردە. (کوردستان بە سرووشتی و لەڕووی مێژووییەوە، لانکەی سەرهەڵدانی کوردە و نیشتمانی سرووشتی و مێژوویی نەتەوەی کوردە).
- مرۆڤایەتیی کورد کوردایەتییە. (کورد بەشێکی تەواوکار و دانەبڕاوە لە مرۆڤایەتی، کەواتە هەر بە سرووشتی، کوردایەتی کردنی کورد، بەشێکە لە مرۆڤپەروەری و مرۆڤایەتییە).
- جەماوەر سەرچاوەی بوون و دەسەڵاتە.
- چەکی بێ بیروباوەڕ، سێدارەی جەماوەرە.
بەختیاری شەمەیی
--------------------
تێبینی: پۆستەرەکە بەرهەمی هونەرمەند کاک فەریدوونی قازی یە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 14 2018 2:38PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 14 2018 2:56PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 14 2018 2:56PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 984 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.127 KB Sep 14 2018 2:39PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

چەند پەیڤێک سەبارەت بە پاسۆک

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەختیار شەمەیی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست214,984%75.86
Kurmancî - Kurdîy Bakûr46,004%16.23
عربي9,581%3.38
کرمانجی - کوردیی باکوور4,688%1.65
هەورامی3,741%1.32
English1,700%0.59
فارسی1,183%0.41
Türkçe479%0.16
Nederlands186%0.06
Française185%0.06
Deutsch151%0.05
Kurdîy Nawerast - Latînî70%0.02
Pусский59%0.02
Svenska39%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.01
עברית29%0.01
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە156,620%55.28
👫 کەسایەتییەکان24,665%8.70
📕 پەڕتووکخانە21,159%7.46
✌️ شەهیدان18,392%6.49
🏰 شوێنەکان13,845%4.88
💬 پەند و ئیدیۆم11,053%3.90
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)9,979%3.52
🚼 ناوی کوردی4,852%1.71
📝 بەڵگەنامەکان4,756%1.67
📷 وێنە و پێناس4,754%1.67
📊 ئامار و راپرسی4,621%1.63
📖 کورتەباس2,133%0.75
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,497%0.52
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.40
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)937%0.33
😊 گاڵتەوگەپ720%0.25
🎵 کارە هونەرییەکان537%0.18
💎 شوێنەوار و کۆنینە461%0.16
💚 ئەنفالکراوان422%0.14
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە193%0.06
🌏 نەخشەکان167%0.05
📼 ڤیدیۆ147%0.05
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان54%0.01
🎥 ئالبومەکان32%0.01
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان28%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست7%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری124,606%43.97
📩هاوڕێ باخەوان111,318%39.28
📩مانو بەرزنجی20,877%7.36
📩سەریاس ئەحمەد12,950%4.57
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.64
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.45

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,155 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574