سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 14ی ئەیلولی 2018 لەشاری #سلێمانی# و لە ماڵی (#کۆسرەت ڕەسول عەلی#) جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بە ئامادەبونی (د.#بەرهەم ساڵح#) سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبونەوەی باڵای (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.
لەکۆبونەوەکەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئه و کێشانەی ڕوبەرووی هاووڵاتییان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی ڕێکەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەکان.
بڕیاریشدرا کۆبونەوەکان بەردەوام بن.
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#14-09-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,371