لە حەویجە تەرمی سێ پێشمەرگەی شەهید دەدۆزرێنەوە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاتژمێر 1ی نیوەشەو، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری
مەریوانمەریوان لە نزیک بەنداوی گاڕان، تەقەیان لە ماشینێکی تویوتا کرد و لە ئاکامدا شۆفێری ئەو ماشینە کە کاسبکارێکی خەڵکی شاری بانە بووە، گیانی لەدەست داوە. هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان، شوناسی ئەو کاسبکارە کوردەی بە ناوی زانا محەممەدی، تەمەن 24 ساڵ، کوڕی ئیسماعیل خەڵکی شاری بانە ڕاگەیاندووە.
[3]
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ، لە بەیاننامەیەکدا نیگرانی خۆی لە باردوخی دوو زیندانی کورد (هۆشمەند عەلیپور و محەمەد ئوستاد قادر)، لە ئێران دەربڕی. و تۆمەتانەشی کە بۆیان دروستکراوە، بەدرۆدەخاتەوە.
[4]
- فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام پاش لێپرسینەوە لە دادگای
شنۆشنۆ بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.
[3]
- چالاکێکی بواری مافی مرۆڤ، بە ناوی
سورەیا خدریسورەیا خدری، ئەندامی دامەزراوەی خێرخوازیی ڕوجیار کوردستان لە
سنەسنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[3]
- سێ هاووڵاتیی کورد لە شنۆ، بە ناوەکانی ساڵح پاشایی، سادق پاشایی و خوسرەو قودرەت، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان بە دەست و چاوبەستراوەیی لە بەر هەتاو ڕاگیراتووە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان، بە تۆمەتی پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان دەسبەسەر کردووە.
[3]
باشووری کوردستان
- سەرچاوەیەک لە
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە حەویجە رایگەیاند، هێزەکانیان چوار تەرمیان دۆزیونەتەوە، کە لەگەڵیاندا سێ ناسنامەی هێزەکانی
پێشمەرگەپێشمەرگە هەیە، ئەوەی دیکە کەسێکی سڤیلی خەڵکی پارێزگای زیقارە. بەپێی زانیارییەکان، سێ لەو تەرمانە پێشمەرگەن و لە شەڕی دژی
داعشداعش لە ساڵی 2014 شەهیدبوون و تەرمەکانیان کەوتووتەنە دەست داعش، بە ناوەکانی زیاد حەوێز رەشید، هۆشەنگ عەبدولڕەحمان شاهین، رەجەب حەسەن شاهین.
[1]
- لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری هەرێمی کوردستان راگەیاند، رووفاتی ئەو سێ پێشمەرگەی دۆزراونەتەوە هی پێشمەرگە دیلەکان نین، بەڵکو ئەو سێ پێشمەرگەیە لەلای
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە بە شەهید ئەژمارکراون؛ کەسوکارەکانیان دەزانن شەهید بوون و مووچە شەهیدانەشیان هەیە.
[1]
- شەوی رابردوو لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە دوو کارمەندی کوردی تەندروستی نەخۆشخانەی
حەفتەغارحەفتەغار لە
داقوقداقوق دەڕفێنن. ئه و دوو کارمەندە کوردن و ناویان (سەباح تاهیر عەبدولغەفوور و نەوشیروان محەمەد مەحمود)ه و کارمەندی نەخۆشخانەی حەفتەغار-ن لەگوندێکی داقوق.
[2]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و ئێران لە رێگەی تۆپخانەکانییەوە تۆپباران و بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی شارەدێی
سیدەکانسیدەکانی سەر بە شارۆچکەی
سۆرانسۆرانی دەستپێکردوە.
[4]
- بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئۆفیسی
دهۆکدهۆکی کۆمیسۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک رایدەگەیەنێت، لە سنوری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 30 کاندید بە کۆژمەی جیاجیا سزادەدرێن.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا کە هێڵی جەرابلووس، ئەختەرین، مارای، عەزاز و باب-یان داگیرکردووە، جارێکی دیکە ناوچەی تل ڕەفعەت و گوندی شێخ عیسایان بۆردومان کرد کە دەکەونە سنووری کانتۆنی شەهبا لە هەرێمی عەفرین.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران دەڵێت: تۆڵەکردنەوەی ئەم دواییانەی سوپا لە هێزەکانی پێشمەرگەی (حدکا و حدک)، پەیامێکی پڕ مانا بوو بۆ دوژمنەکانمان و بە تایبەت ئه و زلهێزانەی کە پێیانوایە دەتوانن ئامانجە گڵاوەکانیان بەسەر ئێمەدا بسەپێنن.
[4]
- بەگوێرەی راپۆرتی کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوەی سەر بە
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، سوپای تورکیا لە
عەفرینعەفرین یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە و ئەو گرووپە چەکدارانەش کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتیدەکرێن ئارەزوومەندانە خەڵکیان گرتوون.
[1]
- بڕیاربوو رێکخراوی کوردستان فۆتۆ لە ئەمەریکا پیشانگایەکی وێنەیی کلتوری و پێکەوە ژیانی کوردستان بکاتەوە، بەڵام لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە تورکیا بەشێک لە تابلۆکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئه و وڵاتەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
[4] ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan