🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 18-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 18-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📆12-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅18 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,673) پەڕتووک||
👫 جەعفەری ماملێ
کوڕی سەعیدی ماملێ لە ساڵی 1941ز له شاری مەهاباد له دایکبووە، هەر له سەرەتای منداڵی باوکی لە دەست دەدات.
لەژێر سایەی براکانیدا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام چەرخی گەردوون، ئەم بنەماڵەیە تووشێ غه مێکی دڵتەزێنتر دەکات، دوو برا گەورەی بنەماڵە واتا (کاک هاشم و کاک حسەین) له ماوەی یه ک ساڵدا به هوێ نەخوشی جوانەمەرگ دەبن مۆمی تەمنیان و چریکەی ده نگیان خاموش دەبێ.
ئەرکی سەرپەرشتی دەکەوێته ئەستوی براگەورە کاک (محەمەدی ماملێ).
به هوێ نالەباری بارودۆخی ژیان، واز لە قوتابخانه دێنێت و خوێندن بەجێ دەهێڵێت و روو
👫 جەعفەری ماملێ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەعفەری ماملێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 بافڵ تاڵەبانی
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی. ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.بەناوی بافڵەکەی چەمی رێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بریتانیا بەسەر بردووە.
تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە. کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا. زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەی ورد
👫 بافڵ تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
بافڵ تاڵەبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
ئەندازیار و بەڵێندەرێکی زیرەک و ناوداری کورد بووە، نەک لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، بەڵکو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ناسراوە، شوێن پەنجەی بەدروستکردنی چەندین تەلاری بڵند و مەزن و دڵگیرەوە لەسەرانسەری عیراقدا دیارە و کە وەک سامانێکی تەلارسازیی نیشتمانی و یادگاری حەسیب ساڵح ماونەتەوە.
حەسیب ساڵح حەبیب لە12ی کانونی یەکەمی 1930 لەشاری کەرکوک لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێک لە گوندی هۆمەر قەومی ناوچەی سورداش ژیاون و لە قوتابخانەی سەرەتایی لە شارەدێی سورداش خوێندوویەتی، دواتر قۆناغەکانی تری خ
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەسیب ساڵح حەبیب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
- لاهور شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانییە.
- ساڵی 1976 لە کۆیە لەدایک بووە.
- لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوون.
- لە ساڵی 1990 چووەتە بەریتانیا.
- چەند ساڵێک دوای راپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سکرتاریەتی مام جەلال کاری کردووە.
- بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستانە.
- لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژێردرا.
- رۆژی 18-02-2020 بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لاهور شێخ جەنگی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,222 | وێنە 57,321 | پەڕتووک PDF 10,673 | فایلی پەیوەندیدار 38,705 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,586 |
📝 دەقی ئەنجامنامەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
دەقی ئەنجامنامەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان، رۆژی یەکشەمە 09.09.2018 شانزەمین کۆبوونەوەی لە ناوەندی کەنەکە لە برۆکسل کرد. کۆمیتە لەسەر بنەمای پلانسازییەکانی خۆی، سەرەڕای کاری رۆژانە، لە کارو خەباتێکی بێوچاندایە. بەتایبەتی هەوڵئەدات لۆبی دیپلۆماسییەکی بەهیز لە ئەوروپاو ئەمەریکاو سەرانسەی جیهاندا پێشبخات.
لەسەرەتای کۆبوونەوەدا بە پێی رۆژەڤ وتووێژێکی چڕو پڕ لەسەر دۆخی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوایین رووداوو گۆڕانکارییەکان، رۆڵی هێزە جیهانیەکان لە ناوچەکەدا کرا. هەروەها هێرشی دەوڵەتی ئێران لەسەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لە سێدارەدانی سێ لاوی کورد لە ئێران، بوون بە تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوە. هەموو بەشدارابووان بە تێکڕای دەنگ ئەو هێرش و تاوانانەیان ئیدانە کردو هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا کرد. بە هەمان شێوە دۆخی رۆژاوای کوردستان، بە تایبەتیش رەوشی عەفرین و قەیرانەکانی سوریا، تەوەرێکی تری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بوو. بۆ روونکردنەوەو زانیاری لەو بارەیەوە، بەڕێز ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی تەڤدەم بانگهێشتی کۆبوونەوە کرابوو. بەڕێزیان باسێکی چڕی لەسەر دۆخەکە پێشکەش کرد. لەسەر باشووری کوردستان، بە تایبەتیش ناوچە دابڕاوەکان، هەوڵدانی نەیاران بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە و هەمانکات خاوەندارێتی کوردستانیان لەو شوێنانە، وتووێژی جدی و گرنگ کرا. رەوشی شەنگال و ناوچەکانی دوروبەری موسل. بە تایبەتی هاتە بەر باس. لەو بارەیەوە کۆبوونەوە بڕیاری دا بە هەموو شێوەیەک خاوەندارێتی لە هەڵگرانی بیرو باوەڕ و ئاینە جیاوازەکانی وەک ئێزدی و ئاسوری-سریانی-کلدانی بکات. هەمانکات لەسەر دۆخی باکوری کوردستان، هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لەسەر رۆژاواو باشووری کوردستان، هەروەها گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجەلان، بە شێوەیەکی تایبەت بوو بە تەوەرێکی رۆژەڤ و بە فراوانی هەڵوەستەی لەسەر کرا. لە تەوەرێکی تردا بارودۆخی رۆژهەلاتی ناوەڕاست وگۆڕانکارییە نوێیەکان تاووتوێ کران.
کۆبوونەوە هەڵوێستی خۆی لەم خالانەی خوارەوەدا کۆکردەوە:
1- هێرشی دەوڵەتی ئێران بۆسەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هێرشێکی دڕندانەیە و بە هەموو شێوەک ئیدانە ئەکرێت و قابیلی قبوڵ نییە، لە هەمانکاتا لە سێدارەدانی سێ لاوی کورد (رامین حسێن پەنا، لوقان مورادی، زانیار مورادی)، درێژەو فراوانکردنی ئەو هێرشەیە و دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گەلی کورد دووپات ئەکاتەوە. رۆژێک دوای سەردانی ئەردۆگان بۆ تاران ئەو هێرشە بەڕێوەچوو. حکومەتی عێراقیش لەو بارەیەوە بیدەنگە. ئەمانەش جارێکی دی ئەوە ئاشکرا ئەکەنەوە کە داگیرکەرانی کوردستان لە دژی گەلی کوردستان لە رێککەوتندان. ئێمە ئەو هێرشانە بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەزانین، بە توندی رژێمی ئێران شەرمەزار ئەکەین. هەروەها ئێمە سەرەخۆشی لە هەردوو حیزب و بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کوردستان ئەکەین. هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان ئەخوازین.
2- بەو بۆنەیەوە ئێمە جارێکی تر داوا لە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەکەین، ناکۆکییەکانیان بخەنە لاوەو یەکێتییەکی بەهیز لەنێوان خۆیاندا پێکبێنن. هەمانکات داوا لە هەموو هیزە کوردستانیەکان ئەکەین، لە گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن دەرکەون و پشتگیریی بدەنە گەلی رۆژهەڵات.
3- باشووری کوردستان بە دۆخێکئ هەستیاردا تێپەڕئەبێت. باشووری کوردستان پێویستی بە ئەڵتەرناتیڤێک هەیە، پێویستی بە حکومەتێکی بوێر و پەرلەمانێکی خاوەن ئیرادە هەیە کە سیستەمێکی دیموکراتیک دابمەزرێنن.
4- ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان لە ژێر هەڕەشەدان. لە زۆر شوێن هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکان ئەدرێت، خەڵک کۆچبەر و ئاوارە ئەکرێن. ئێمە حکومەتی ئێراق ئاگادار ئەکەینەوە کە دەست لە هەڵوێستی بە عەرەب کردن و گۆڕینی دیموگرافیای کەرکوک ناوچەکانی مادەی 140 هەڵگرێت. چیتر لەو بارەیەوە پەیڕەوی سیاسەتی بەعسیەکان نەکات. پێویستە ئاوارەکان بگەڕینرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و قەرەبووی زیانەکانیان بکرێتەوە.
5- داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر ئەبێت. بوونی هێزی سەربازیی تورکیا لە باشوور، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان. ئەبێ بە زووترین کات ئەو هیزانە لە باشوور دەربکرێن.
6- داوائەکەین هەموو هێزە کوردستانییەکان و گەلی کوردستان لەسەنگەری گەلی باکوری کوردستاندا بن و پشتیوانی بن. پێویستە لە بواری دیپلۆماسییدا ئەو دەولەتە بەردەوام لەقاو بدرێت. لە ئێستدا ئەو دەرفەت و توانایە هەیە. سەرکەوتنی باکور ئەبێ بە هۆکار بۆ سەرکەوتنی هەموو کوردستان.
7. و ا سێ ساڵ و نیوە سەردان و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان قەدەغە کراوە. دوو ساڵیشە هیچ هەواڵیکی نازانرێت و لەژێر گۆشەگیرکردنێکی توندایە. ئێمە پشتیوانیی لە کەمپینی ئازادکردنی بەڕیز ئۆجەلان ئەکەین، هەمانکات سلاو بۆ چالاکوانانی دژی گۆشەگریکردن ئەنێرین.
8- ئێمە داگیرکاریی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر رۆژاوای کوردستان شەرمەزارو ریسوا ئەکەین. بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رۆژاوای کوردستان لە سەنگەرداین. سڵاو بۆ هەموو هێزەکانی پاراستی رۆژاوا، بەتایبەتیش بەرخۆدەرانی عەفرین ئەنێرین.
9- هەوڵدانی دەوڵەتی تورکیاو هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕین و تێکدانی دیمۆگرافیای عەفرین بە توندی ئیدانە ئەکەین. داوا لە هێزە پەیوەندیدارەکان ئەکەین لەو بارەیەوە خاوەن هەڵوێست بن. هەروەها هاوکاری ئاوارەکانی عەفرین بن، بە تایبەتیش ئەوانەی لە کەمپی شەهبادان. با یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانمان ئەوەبێت کە پشتگیریی و هاوکاریی نێونەتەوەیی بۆ ئەوان دەستبەر بکەین.
10- هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە سەر رۆژاوای کوردستان لە رۆژەڤی سەرەکیی کارە دیپلۆماسیەکانی ئێمەدایە. هەرچەند بۆ رێگریی و وەستاندنی ئەو هێرشانە کاری گرنگ ئەکرێن. لەو بارەیەوە پێویستە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی رێبەرایەتی باکووری سوریا بکرێت. کاری جدی بکرێت بۆ ئەوەی بە فەرمی بناسرێت.
11. پێویستە رۆژاواو هەموو باکووری سوریا بپارێزرێت. بۆ ئەو مەبەستەش لە دژی هێرشەکانی تورکیا و هەموو هێرشەکانی تر، جەترێکی پارستن بۆ ئەو هەرێمە دابین بکرێت. بۆ ئەوەی رۆژاوا ببێتە هەرێمێکی ئارام (دژە فڕین)، پێویست بە خەباتێکی فراوان و جدیی هەیە.
12- لەسەر کێشەی سوریا لە جنێڤ و ئاستانە چاوپێکەوتن لە نیوان رژێم و هێزە نەیارەکانیدا بەڕیوەئەچێت. بەلام تا ئێستا رێبەرایەتی باکوری سوریاو هیزە کوردیەکان بانگهێشت نەکراون. هەر هەوڵدانێکی لەو چەشنە بێ بە شداریکردنی کورد و پێکهاتەکانی باکووری سوریا بە ئەنجام ناگات و شکست دێنێ. کوردو پێکهاتەکانی باکوری سوریاش بە رەسمی ناناسن.
13- بۆ ئەوەی تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە فەرمییەیتی نێودەوڵەتیدا وەک جینۆساید بناسرێت، پشتگیریی کەیسی ئێزدییەکان ئەکەین. هەروەها پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان دژی هەر جۆرە هێرشێک بۆسەر شەنگاڵ راوەستن و شەنگاڵ بپارێزن. هەوڵبدرێن ئاوەدانکردنەوەی شەنگاڵ بکەوێتە بواری پراکتیکەوەو ئاوارەکان بگەڕێنەوە جێ و ماڵی خۆیان. پێویستە ناسنامەی شەنگاڵ بپارێزرێت، دیمۆگرافیای شەنگاڵ نەگۆڕێت. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە شەنگاڵ خۆی خۆی بەڕێوەببات.
14- ئێمە جارێکی تر پشتگیریی خۆمان بۆ هەموو مافەکانی گەلی ئاسوری-سریانی-کلدانی دووپات ئەکەینەوە. ئەوان خەڵکی کۆنی ئەو هەرێمەن. پێویستە مافە ئیتنیکی و کلتوری و سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەوان لەسەر ئەو خاکە دەستەبەر بکرێن و بپارێزرێن و ئاوارەکانیان بگەڕینەوە سەر خاکی خۆیان.
15- پێویستە هەموو پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان لەسەر بنەمای پرەنسیپە دیموکراسییەکان خۆیان رێکبخەن. رێز لەیەکتر بگرن و لە کاری دیپلۆماسیدا هێڵی سووری بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بپارێزن.
16- ئێمە وەک کۆمیتە بانگی هەموو پارت و رێکخستنە کوردستانییەکان ئەکەین بەشداری کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش ببن و بەیەکەوە کاری دیپلۆماسی بکەین.
لە کۆتایی کۆبوونەوەدا زانیاریی لەسە ئەو کارو خەباتە نێونەتەوەییە درا کە لە بواری دیپلۆماسییدا لەوەرزی رابردوودا کرابوون. کارەکان نرخێندران. دواتر لەسەر شێوازی رێکخستنی کۆمیتە و پێکهێنانی کۆمیتەی هاوشێوە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان وتووێژ کرا و بڕیای درووستکردنیان لەو وڵاتانەدا درا کە دەرفەتی درووستکردن هەبێت. تەوەری کۆتایی کۆبوونەوە پلانداڕشتنی کارو خەباتی وەرزی داهاتوو بوو کە تیایدا کۆمەڵێک راسپاردەو پێشنیازی گرنگ پەسەند کران.
ناوی لایەنە بەشداربووەکانی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان
1. کۆمسیۆنی کاری دەرەوەی - کنک
2. یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
3. پارتی یەکێتی دیموکراتی (پ ی د)
4. بزووتنەوەی گۆڕان
5. کۆنگرەی جڤاکێن دیموکراتیک – ک ج د ئەوروپا
6. یەکێتی سوریانیانی ئەوروپا
7. کۆمەڵە – رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
8. حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
9. تەڤگەری ژنانی کوردستان – ئەوروپا
10. فیدراسیۆنی ئێزدیانی کوردستان
.11 کۆدار
12. پارتی یەکێتی سوریانی – رۆژاوا
13. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
14. پارتی ئیسلامی کوردستان
15. نوێنەرایەتی (ه د پ) لە ئەوروپا
16. پارتی دیموکراتی کوردی سوریا
17. پارتی چەپی دیموکراتی کورد - سوریا
18. پارتی چەپی کورد - سوریا
19. پارتی دیموکراتی کورد – ئەلپارتی- سوریا
20. پارتی دەموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریا
21. پارتی رزگاری کوردستان
22. پارتی سەوزی کوردستان (رێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی)
23. ئەنستیتۆی کورد لە برۆکسل
24. رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان
25. یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
26. تەڤگەری ئاوەدانکردنەوەی کوردستان - سوریا.
27. ئەنجومەنی شەنگاڵ لە دەروەی وڵات.
28. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان.
29. پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردستان- الوحدة. (رۆژاڤا)
30. حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
31. پارتی سەوزی کوردستانی (رۆژاوا)
32. پارتی سەربەخۆیی کوردستان
33. هاوپەیمانی بۆ دیموکراتی و دادپەوەریی
34. هەڤبەندی ئێزدییەکانی سوریا
12-09-201812-09-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-09-2018
🏟 پارت / لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم بەلژیک

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 12 2018 10:57AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 12 2018 10:49PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 12 2018 10:49PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 445 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
دەقی ئەنجامنامەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-09-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,64 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574