🏠 Alku
Lähetä
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Yhteystiedot
Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📊 ئەمساڵیش هەورامان دەبێتە خاوەنی باشترین بەرهەمی گوێز | Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ئەمساڵیش هەورامان دەبێتە خاوەنی باشترین بەرهەمی گوێز
📊 Tilastot ja selvitykset

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنی جوگرافی و لەباریی کەشوهەواکەیەوە، لەناوچەی هەورامان ساڵانە باشترین جۆری گوێز بەرهەمدەهێنرێت، بەوتەی هەورامییەکانیش هەرچەندە گوێزی دەرەکی هاوردەی بازاڕەکان دەکرێت، بەڵام لەنرخی گوێزەکەی ئێمە کەمناکاتەوە و کڕیاری تایبەتیمان هەیە، بەرپرسانی کشتوکاڵی ناوچەکەش دڵخۆشن بە بەرهەمی ئەمساڵی گوێز.
ئەمساڵیش جۆر و بڕ و کوالیتی گوێزی هەورامان لە ئاستێکی باشدایە
ئاوێسەر هەورامی، یەکێک لە خاوەن باخە گوێزەکانی تەوێڵە، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی هاوینی ئەمساڵ پلەکانی گەرما تاڕادەیکی زۆر بەرزبوونەوە و لەگەڵیشیدا هەندێک نەخۆشی ڕووبەڕووی دارگوێزەکانی هەورامان بوویەوە، بەڵام خۆشبەختانە کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نەکردە سەر بڕ وجۆر و کوالیتی بەرهەمی گوێز، هاوکات ئێستا وردەوردە دەستمان کردووە بە تەکاندن و کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەمساڵی گوێز و تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو تەکاندنی گوێز بەردەوامیی دەبێت.
گوێز بە سێ‌ جۆر نرخی جیاواز دەفرۆشرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی ئێستا سەرەتای تەکاندنی گوێز و کۆکردنەوەی بەرهەمەکەیەتی، بۆیە هێشتا نرخێکی دیاریکراو لەسەر گوێز دانەنراوە، بەڵام پێدەچێت هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵیش سێ‌ جۆر نرخ بۆ گوێز دابنرێت، بەجۆرێک هەزار گوێزی نمرە یەک بە بڕی 65 هەزار تا 70 هەزار دینار و گوێزی نمرە دوو بڕی 55 هەزار و گوێزی نمرە سێش بڕی 45 تا 50 هەزار دینار دیاریکری بکرێت.
گوێزی هەورامان کڕیاری تایبەتی هەیە
سەعدی محەمەد، یەکێک لە خاوەن باخە دارگوێزەکانی شارەدێی بیارە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بە بەراورد بە باخە دارگوێزەکانی تەویڵە ئەوانەی بیارە درەنگتر پێدەگەن و دەتەکێندرێن، بەڵام ئەمە کاریگەریی ناکاتە سەر ساغکردنەوەی بەرهەمەکانمان، چونکە گوێزی بیارە و تەوێڵە لە باشترین جۆری گوێزەو ساڵانە پێش وەرزی پێگەیشتینان لەلایەن خەڵکی سلێمانیسلێمانی و شارەکانی ترەوە ئاگادار دەکرێینەوە کە بەرهەمەکانمان نەبەینە بازاڕەوە ئەوان لێمان دەکڕن، چونکە ئێستا خەڵک لەوە تێگەیشتوون ئەو گوێزە لە وڵاتانی ترەوە دێت هەرچەندە لە ڕووی نرخەوە هەرزانە، بەڵام لەڕووی جۆر و کوالیتییەوە ناگات بە گوێزی هەورامان.
هەورامییەکان سودیان لە ئەزموون و شارەزایی باوباپیرانیان وەرگرتووە
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی تا ئێستا ماوەتەوە و توانیومانە درێژەی پێبدەین ئەوەیە کە سودمان لە شارەزایی و ئەزمونی باوباپیرانمان وەرگرتووە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دارگوێزەکاندا بەو جۆرەی کە باشترین جۆری گوێز بەرهەمبهێنین ئەو نازناوەی کە هەورمان هەیەتی لە باشترین جۆری گوێز بپارێزین، بۆیە ئێستاش ئەرکی ئێمە سەختتر بووە کە نەوەکانی ئێستا فێری ئەو شارەزاییە بکەین بۆ ئەوەی هەورمان هەر بە باشترین جۆری گوێز بە ناوبانگ بێت.
لە سنوری هەڵەبجەهەڵەبجە 80 هەزار دارگوێزی بەردار بونیان هەیە
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بۆ دواڕۆژی ڕونکردەوە، بەشێوەیەکی گشتی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 80 هەزار دار گوێزی بەردار بونیان هەیە کە زۆربەیان دەکەونە ناوچەی هەورامان بەتایبەت تەوێڵە و بیارەو و گوندی هاوار، ساڵانەش بە دەیان تۆن لەباشترین جۆری گوێز بەرهەم دەهێنن، بەڵام دار گوێزەکانیش بە دوور نین لە چەندین نەخۆشی و گرفت کە ئەوە ئەرکی ئێمەیە چارەسەریان بکەین.
ئەوەشی وت: ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی دارگوێز لە سنورەکەدا کەم بوو، بەڵام بەرزی پلەکانی گەرما لە هاویندا کاریگەری خراپیان لەسەر باخە دارگوێزەکان جێهێشت، بەڵام ئەوەش نەبووەتە هۆی ئەوەی بەرهەمی ئەمساڵ خراپ بێت، بۆیە هەرکات خاوەن باخەکان داوایان لێکردبێتین ئێمە توانیومانە لەڕێگەی دەرمانی قڕکەرەوە چارەسەری ئەو نەخۆشییانە کە ڕووبەڕووی دارگوێزەکان بووەتەوە، بکەین.[1]
12-09-201812-09-2018

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Lähteet
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 12-09-2018
🖇 liittyy kohdetta: 1
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
1.👁️12-09-2018
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 12-09-2018
🏙 Kaupungit: ⚪ Biyare
🏙 Kaupungit: ⚪ Halabja
🗺 Maa - Alue: ⬇️
📈 Tyyppi tilastot: 🌾

⁉️ Technical Metadata
✨ Tuote Laatu: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
93%
✔️
Lisääjä (Hawrê Baxewan) on Sep 12 2018 8:54AM
👌 Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu (Ziryan Serçinarî) Sep 12 2018 10:49PM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (Ziryan Serçinarî) on: Sep 12 2018 10:49PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 1,329 kertaa

📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 22-04-2021
  🗓️ 21-04-2021
  🗓️ 20-04-2021
  🗓️ 19-04-2021
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 382,600
Kuvat 62,720
Kirjat 11,941
Liittyvät tiedostot 50,258
📼 Video 199
🗄 Lähteet 16,113
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,124 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)