بەڕێزان لەتەلەفزیۆنی گەلی کوردستان...
لەیادی 27هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان کەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، یەکەمین تەلەفزیۆن لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم. هێندە بەسە ئێوە شەرەفی نازناوی کەناڵی دایک وکەناڵی پێشمەرگەتان پێبڕدرا.
کەناڵەکەتان یەکەمین میدیای بینراوی کوردییە کەخزمەتی زۆری کردووە ئێوە فێرگەیەک بون بۆ دروست بون وپێگەیاندنی چەندین میدیاکاری تر.
هەروەها لەکاتی جەنگی دژ بەتیرۆر پیشەییانە ڕوماڵی هەواڵەکانتان دەکرد لەئێستاش وێرای تەنگەژەکان کەناڵەکەتان بەردەوامە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا جێگای دەستخۆشی لێکردنە.
دوبارە پیرۆزە و هەر بەردەوام بن بۆخزمەتی میدیای کوردی.
#لاهور شێخ جەنگی#
#11-09-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,495
Donnez votre avis sur ce produit!