ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ
📝 курдские документы
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ
کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ توندوتیژی ئێران، هێرشە مووشەکییەکەی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبە سیاسییە کوردییەکان و کەمپەکانی پەنابەران لە کوردستانی عێراق و هەروەها ئەو ئێعدامانەی لە نێوخۆی وڵات دەکرێن، مەحکووم بکات و پێشی پێبگرێت.
ژێنێڤ (سویس)، 8ی سێپتەمبری 2018
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، 8ی سێپتەمبر، کۆماری ئیسلامیی ئێران لانیکەم 50 کەسی بریندار و 11 کەسی کوشت کە لە نێویاندا ئەندامانی پلەبەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبیندرێن. ئێران ئەم کارەی لە رێگەی هێرشێکی هاریکاریکراوی مووشەکی دوورهاوێژ بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەمپەکانی پەنابەران لە تەنیشتی ئەو بارەگایانە لە
کۆیەکۆیە هەولێرهەولێر لە کوردستانی عێراق ئەنجام دا.
لە 7ی سێپتەمبردا، لە تۆپبارانێکی کوێرکوێرانەدا، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خەساری گەورەی بە ژینگە گەیاند، واتە زەوی و زاری خەڵکی مەدەنی لە ناوچە سنوورییەکانی برادۆست و
سیدەکانسیدەکان.
هەر لەو کاتەدا، ئەم بەیانییە، 8ی سێپتەمبر، ئاگادار کراین کە سەرەڕای داواکاریی بەردەوامی کارناسانی مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرپرسانی ئێرانی سێ بەندکراوی سیاسی کورد، زانیار و لوقمان مورادی و رامین حوسێن پەناهییان لەسێدارە داوە.
توندوتیژی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، تۆپبارانی کوێرکوێرانەی گوندییەکان و پەنابەرانی کوردی ئێرانی لە کۆیە و هەروەها لەسێدارەدانی بەندکراوە سیاسییەکان درێژدەرانی ئاشکرای پێشێلکاریی یاسا نێونەتەوەییەکان و هاوپێچەکانی ژێنێڤە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران ژنێڤ (KMMK-G) بۆمبارانی بارەگاکانی حیزبە سیاسییە کوردستانییەکان، بنەماڵەکان و پەنابەران لە کوردستانی عێراق و هەروەها ئەو ئێعدامانانەی لە نێوخۆی وڵات دەکرێن، مەحکووم دەکات.
ئەم ڕێکخراوە داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات پێش بە توندوتیژییەکانی ئێران بگرن و شەرمەزاری بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ
08-09-201808-09-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!