🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
✌️ ڕەئوف ساڵح کەریم - ڕەئوفی خونچە
یەک لە پێشمەرگە ئازاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، ساڵی 1984 لە سێدارە دراوە.
[1]
✌️ ڕەئوف ساڵح کەریم - ڕەئوفی خونچە
👫 کەمال سەیفی خانی
یەک لە گۆرانیبێژانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی دەیان گۆرانییە.
[1]
👫 کەمال سەیفی خانی
👫 موتەڵیبی ماملێ
برای هونەرمەندی گەورە موحەمەدی ماملێیە.خاوەنی چەند گۆرانییەکە لەگەڵ جەعفەری ماملێ و موحەمەدی ماملێ دا.
[1]
👫 موتەڵیبی ماملێ
👫 ئەکبەر ئاروەند
یەک لە گۆرانیێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
[1]
👫 ئەکبەر ئاروەند
📷 ئافرەتێکی کورد له کاتی چنینی فەڕشدا 1973
ئافرەتێکی کورد له کاتی چنینی فەڕشدا، حاجی ئۆمەران، ساڵی 1973ی زایینی و 1352ی هەتاوی، [1]
📷 ئافرەتێکی کورد له کاتی چنینی فەڕشدا 1973
📷 کاک عەوڵائاغا سەرۆکی عەشیرەتی مەنگوڕ 1890
کاک عەوڵائاغا سەرۆکی عەشیرەتی مەنگوڕ 1890
بە کامێرای ژاک دۆمۆرگان نووسەری فەرەنسەوی لە ناوچەی موکریان گیراوە.[1]
📷 کاک عەوڵائاغا سەرۆکی عەشیرەتی مەنگوڕ 1890
📖 کودەتای ناو کۆشک
کودەتای ناو کۆشک
✍️مەریوان وریا قانع

ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردودا و لەناوی یەکێتی نیشتیمانی کورستان دا ڕوویدا، لە زمانی سیاسیدا، پێیدەگوترێت ”کودەتای ناو کۆشک“. کودەتای ناو کۆشک کودەتای کەسانێکی ناو ک
📖 کودەتای ناو کۆشک
📕 خودا خۆشی دەوێم
ناونیشانی پەرتووک: خودا خۆشی دەوێم
نووسەر: میران وائل
وەرگێڕ: بنار دارا

کچی ئیماندار خۆی پێگەو شوێنی خۆی دیاریدەکات، وەخۆی دیاریدەکات کە سەرپۆشەکەی سەری بڕازێنێتەوە یان شتێکی تر، خۆی وادەکات خەڵک
📕 خودا خۆشی دەوێم
📕 بیڵ گیتس کێیە؟
ناونیشانی پەرتووک: بیڵ گیتس کێیە؟
نووسەر: پاتریشا برینان
وەرگێڕ: ڕوەند حەکیم
ئینگلیزی - کوردی
📕 بیڵ گیتس کێیە؟
📕 مەترسییەکانی نادیدەگرتنی سوننەت لەسەر خودی قورئانی پیرۆز
ناونیشانی پەرتووک: مەترسییەکانی نادیدەگرتنی سوننەت لەسەر خودی قورئانی پیرۆز
توێژینەوەیەکی قورئانی ئوسوڵییە
بەپێنووسی: پ. د. حەسەن خالید موستەفا مەحمود موفتی
پرۆفیسۆر لەزانکۆی سڵاحەدین کۆلێژی زانستە
📕 مەترسییەکانی نادیدەگرتنی سوننەت لەسەر خودی قورئانی پیرۆز
📕 خاوەن خەونەکان بنیاتنەرانی جیهانن
ناونیشانی پەرتووک: خاوەن خەونەکان بنیاتنەرانی جیهانن
نووسەر: جەیمس ئاڵن
وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا مەلا کەریم
📕 خاوەن خەونەکان بنیاتنەرانی جیهانن
📕 ئەوانەی جێپەنجەیان بەجێ هێشت
ناونیشانی پەرتووک: ئەوانەی جێپەنجەیان بەجێ هێشت
ئامادەکردن و وەرگێڕان: ژیڤان بەکر
📕 ئەوانەی جێپەنجەیان بەجێ هێشت
📕 خودامان لەگەڵە
ناونیشانی پەرتووک: خودامان لەگەڵە
نووسەر: عایز موتەیرن
وەرگێران: دیار ئیبراهیم سەنگەسەری
📕 خودامان لەگەڵە
📕 سوارەکان بە قاچاغ بووکیان گواستەوە
ناونیشانی پەرتووک: سوارەکان بە قاچاغ بووکیان گواستەوە
نووسەر: کاروان عومەر کاکەسوور
دوارۆژ کاروان کاکەسوور
📕 سوارەکان بە قاچاغ بووکیان گواستەوە
📝 ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی عومەری مەکتەبەوە
چەند رۆژێکە داخستنی مەکتەبەی سلێمانی بۆتە باس و خواسی خەڵکی سلێمانی و زۆرێک لە سایتەکان، ئێمە وەک بنەماڵەی عومەری مەکتەبە، سەرەڕای ئەوەی کە پێمان باش نەبوو لەپێناوی هێشتنەوەی ڕایەڵەی خزمایەتی هەموو شت
📝 ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی عومەری مەکتەبەوە
📖 ژن لە سایەی خورافەدا
لانە عەزیز حەمە
لەسەرەتای بونی مرۆڤەوە، جیاوازی جێندەری لە نیو تاکەکانیشدا سەری هەڵداوە، ئەگەر لەڕوی فیزیۆلۆژیەوە بڕوانینە بەهای هەردوو رەگەزی نێرو مێ، ئەوا بێگومان دەتوانین ئەو تێبینیەبکەین کە مێیین
📖 ژن لە سایەی خورافەدا
📕 داناییی محەمەد
ناونیشانی پەرتووک: داناییی محەمەد درودی خودای لەسەربێت
نووسەر: لیۆ تۆلستۆی
وەرگێڕان: د. خالید مالیزی
📕 داناییی محەمەد
📕 یادی پیاوچاکان
ناونیشانی پەرتووک: یادی پیاوچاکان
نووسەر: عەتتاری نەیشاپووری
وەرگێڕان: کۆساران ئەحمەد
📕 یادی پیاوچاکان
📕 دڵاوا
ناونیشانی پەرتووک: دڵاوا
نووسەر: د. ئیبراهیم ئەحمەد سەنگەسەری
📕 دڵاوا
📖 پاڵنەرە مرۆییەکان
ئەبراهام ماسلۆ زانای دەرونناسی ئەمەریکی پێشنیاری ڕێگەیەکی پۆلێنکردنی پاڵنەرە مرۆییەکانی کردوەکەوا شایستەی ئەوەیە ئاماژەی پێبدەین ماسلۆ وەک خۆگونجاندن و هەڵکردن هەڵکردننێک لەگەڵ کەسانی سەر بەڕێبازوی پا
📖 پاڵنەرە مرۆییەکان
📖 عانە
ئەمە وێنەی (عانە) کەمترین دراوی ڕوپیەی هندی بوو کە ساڵی (1917 تا ساڵی 1931) مامەڵەی پێوە دەکرا لە عێراق..

عانە...که وێنەیەکی جۆرجی پێنجەمی پادشای بەریتانی لەسەر بوو، کەمترین نرخی هەبوو

لە ناو کو
📖 عانە
📖 مام سۆفی پینەدۆز
مام سۆفی پینەدۆز...

مام سوفی پیاوێکی ڕیش سپی و بەتەمەن بوو لەگەڵ ئەوەشداخاوەن پێداویستی تایبەت بوو لاقەکی لەدەست دابوو ڕەحمەتی خوای لێ بی.
سەرباری ئیش و کاری خۆی بەدەست و بازووی خۆی نانی پەیدا دە
📖 مام سۆفی پینەدۆز
📖 کورتۆکە مێژووییەکی ئامانە لە هەولێر
کورتۆکە مێژووییەکی ئامانە
مصلحة النقل الرکاب فی اربيل
بەرژەوەندی گواستنەوەی ڕێبواران لە هەولێر
ئا:عەدنانی حاجی کاکە

ناوی ئەو دامەزراوە دەوڵەتییەیە لە ساڵانی 1950 کان لەسەر ئاستی حوکمی خۆجێیەتی
📖 کورتۆکە مێژووییەکی ئامانە لە هەولێر
📷 توتن فرۆشانی هەولێر ساڵی 1978
وێنەیەکی توتن فرۆشانی شارەکەمان
ساڵی 1978
لەدواوەیان مزگەوتی خانەقا و بەشێک لە خانوێکی سەر قەڵای هەولێر دیارە...
📷 توتن فرۆشانی هەولێر ساڵی 1978
👫 کەسایەتییەکان
گیوی موکریانی
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولعەزیز یاموڵکی
✌️ شەهیدان
سەڵاحی موهەندیس
✌️ شەهیدان
حسێن مەولود ناسراو بە شەهید...
✌️ شەهیدان
فەرحان ئیلیا برایمۆک
👫 سەددام حسێن | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

سەددام حسێن
ژیانی سەددام
سەدام بە یەکێک لە دیکاتاتۆرە مەترسیدارەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت کە لە یەک کاتدا تەواوی پۆست و دەسەڵاتەکانی عێراقی لەدەستدابوو.
ناوی تەواوی سەدام، سەدام حسێن عەبدول مەجید ئەلتکریتی بوو، لە 28 ی نیسانی ساڵی 1937 لە گوندی عۆجەی سەر بە تکریت لەخێزانێکی شوان و ئاژەڵدار لەدایکبووە، باوکی سەدام شەش مانگ پێش لەدایکبونی سەدام کۆچی دوایی کردوە، پاش ماوەیەکیش برا گەورەکەی سەدام لە تەمەنی 13 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی دەکات.
دایکی سەدام کە ناوی سوبحە توڵفاح بوو ناوی سەدام بۆ کوڕەکەی دیاری دەکات واتە ئه و کەسەی توانای بەرەنگاربونەوەی هەیە، پاش ماوەیەک دایکی سەدام شوو بە کەسێک بە ناوی ئیبراهیم ئەلحەسەن دەکات و به و هۆیەشەوە سەدام رەوانەی ماڵی خەیروڵا توڵفاح ی خاڵی دەکرێت تا لەوێ بژی، لە تەمەنی سێ ساڵیدا خەیروڵا توڵفاحی خاڵی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە کودەتایەکی شکستخواردودا دەخرێتە زیندانەوە، بۆیە سەدام رەوانەی ماڵی ئیبراهیمی زڕباوکی دەکرێتەوە و له و زڕباوکەی سێ برای هەیە بە ناوی بەرزان، وەتبان و سەبعاوی کە لەدوای سەرکەوتنی سەدام بۆ دەسەڵات، پۆستی گرنگی بەخشی به و زڕبرایانەی.
سەدام لە باسی ژیانی خۆی لە ماڵی دایکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هەمویان لە یەک ژوردا ژیاون و نە ئاو و نە کارەبایان نەبوە و دەڵێت: هەرگیز هەستم بە مناڵی خۆم نەکردوە و ئەوە وای کردوە کە هەمیشە تەنیا بم و هاوڕێیەتی کەس نەکەم بەڵام فێریان کردم چۆن بەرگە بگرم و دان بە خۆما بگرم.
پەیوەندی بە حزبی بەعس
ساڵی 1947 خەیروڵا توڵفاح لە زیندان ئازاد دەکرێت و بەهۆی ئەوەی زڕباوکەکەی زۆر خراپ دەبێت، بۆیە سەدام دەگەڕێتەوە بۆ ماڵێ خاڵی لە تکریت و هەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی تەواو دەکات، پاشان لەگەڵ ماڵێ خاڵی دەچێتە بەغدا و لە ناوەندی کەرخ دەست بە خوێندن دەکات، هەر لەوێش تێکەڵی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی عەرەبی دەبێت و ساڵی 1957 دەچێتە ریزەکانی حزبی بەعسەوە.
هەر لە بەغدا بەهۆی خاڵیەوە سەدام تێکەڵی ئەفسەرانی سوپا دەبێت و شارەزایی لە سوپا و سەربازی پەیدا دەکات، بۆیە سەدام هەمیشە چاکەی خاڵی لەبەر چاو گرتوە و لەکاتێک کە دەبێت بەجێگری سەرکۆمار، خەیروڵا دەکات بەپارێزگاری بەغدا.
لە 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1959 بەشداری پیلانی تیرۆر کردنی عەبدول کەریم قاسم دەکات، بەڵام پیلانەکە شکست دەهێنێت و سەدامیش بە سوکی بریندار دەبێت و بەره و سوریا هەڵدێت، پاش سێ مانگ رودەکاتە میسر و لە قاهیرە خۆی ئامادەیی تەواو دەکات و دەچێتە کۆلێژی یاسا.
ساڵی 1963 ساجیدەی کچی خاڵی مارە دەکات و هەر له و ساڵەدا بەعسیەکان کودەتا بەسەر دەسەڵاتی عەبدول کەریم قاسمدا دەکەن و دەسەڵات دەگرنە دەست و ئەحمەد حەسەن بەکر کە فەرماندەیەکی سوپا و عەرەبێکی خەڵکی تکریت بوو دەکرێتە سەرۆک وەزیر و عەبدول سەلام عارف دەبێتە یەکەم سەرکۆمار.
لە پاش 10 مانگ کودەتا بەسەر بەعسیەکاندا دەکرێت و لە دەسەڵات دور دەخرێنەوە.
لە 17 ی تەمموزی ساڵی 1968 دا جارێکی تر بەعسیەکان بە کودەتا عەبدول رەحمان عارف لەسەر کار لادەبەن و سەدامیش یەکێک دەبێت لە بەشداربوانی ئه و کودەتایە، ئەحمەد حەسەن بەکر دەبێتە سەرکۆمار و سەدامیش دەبێتە بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی و ساڵی 1969 دەکرێتە جێگری سەرکۆمار.
ساڵی 1975 بە مەبەستی لاواز کردنی شۆڕشی کورد، سەدام پەیماننامەی جەزائیری لەگەڵ شای ئێران ئیمزا کرد. ساڵی 1979 ئەحمەد حەسەن بەکری ناچاری کرد دەست لەکار بکێشێتەوە و خۆی دەبێتە چوارەم سەرکۆماری عێراق.
دەسەڵاتی سەدام
دەکرێت بوترێت سەدام حسێن لە دید و روانین و بیرکردنەوەی زۆر کەسدا لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق لەجێی ئەوەی نموونەیەک بێت بۆ حوکمڕانیی باش وسەرۆکی وڵاتێکی دیموکرات و سیستمێکی مرۆڤ دۆست، ناوێکە هاوتایە لەگەڵ چەندین دەستەواژە وچەمکی ترسناک و تۆقێنەری وەک ستەمکاریی، کتاتۆرییەت، چەوساندنەوە، جینۆساید، ئاگر و ئاسن، ترس و بیم و چەندینی تر.
لەسەر ئاستی ناوخۆ.. نەژادپەرستێکی فاشیی
بەپێی ژیاننامەی زانراوی، سەددام حسێن، لەگەڵ دەست وپێوەند و شوێنکەوتووەکانی لەوانە سەرکردە وفەرماندە باڵاکانی حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتراکیی، بەهۆی بیروباوەڕی تاکڕەویی وخۆسەپێنیی ودەمارگیریی ئایدۆلۆژیی (سۆشیالیزم) ونەژادیی (عەرەبچێتیی) ورژێمی (حزبی قائید)ەوە، ئەم وڵاتە پڕ لە پیت وسامان وتوانای گەورەی مرۆیی و زانستیی و سەربازییان بەئاقارێکی هێندە ترسناکدا برد کە لە رووی مرۆیی و ئابوورییەوە زیانی گەورە و کوشندەی بەدواوەبوو بۆ دانیشتوان وسەرخان وژێرخانی ئابووریی و هەموو سێکتەرەکانی ژیان جگە لە هەردوو وەزارەتی نەوت و بەرگریی کە یەکەمیان شادەماری زیندەگیی سەدام و رژێمەکەی و گەلە بن دەست و چەوسێنراوەکەی بوو، دووەمیش باسکی بەهێز و مەچەکی پۆڵایین و دڵڕەق و بکوژ و ببڕی ئه و رژێمە بوو بۆ لەناوبردنی ئازادیی و ئازادییخوازان لە هەموو گەل و نەتەوە ومەزهەبەکان وبەتایبەتیش بۆ قڕکردنی گەلی کورد لەسەر بنەمای سێ کوچکەی ستەمکاریی ونەژادپەرستیی(تەبعیس-تەعریب-تەرحیل) کەلەساڵی1975ەوەزیاتر چڕبوونەوەی بەخۆوەبینیی ولەساڵی 1988 دا گەیشتە ئەوپەڕی دڕندەیی وتاوانکاریی بەهۆی تاوانەکانی جەنگەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی و جینۆساید و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران خێزانی کورد وهەزاران پێشمەرگەپێشمەرگە کەلەشاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالدا کەوتنە بەردەستی ئه و رژێمەخوێنڕێژە ودەیان هەزاریان لەبیابانەکانی خواروی عێراق قەتڵ وعام یا زیندەبەچاڵکران.
لەسەر ئاستی دەرەکیی.. قارەمانێکی دۆڕاو
سەددام لەدوای گیرکردنی چنگی لەسەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە ساڵی 1979 و بەرپابوونی شۆڕشی خەڵک دژی کۆماری شاهەنشایی ئێرانی دراوسێ لە هەمان ساڵدا کە شیعە مەزهەبە توندڕەوەکان بەرهەمەکەیان چنیەوە (هەر لەبەر ئەوەش ناونرا شۆڕشی ئیسلامیی و وڵاتەکەش کرابە کۆمارێکی ئیسلامیی)، لە ترسی پەڕینەوەی ئه و شۆڕشە بۆ عێراق وراپەڕینی زۆرینەی شیعەمەزهەبی هەواداری ئێرانە تازەکە، رێککەوتنی 1975ی نێوان هەردوو وڵاتی وەلاناو لە مانگی ئەیلولی ساڵی 1980 دا جەنگێکی ناڕەواو بێ پاساوی لەدژی ئێران بەرپاکرد کە هەشت ساڵی خایاندو تا ئه و کاتەی لە (8/8/1988) دا راگیرا، له و جەنگەدا سەدان هەزار سەرباز و مەدەنیی کوژران و قەرزێکی دارایی گەورە (75 ملیار دۆلاری ئەمریکیی) هاتە سەر وڵاتەکە، بەڵام هێشتا سەددام فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی عێراق، خاوەنی سوپایەکی پڕ چەک و ئەزموون بوو کە خستیەگەڕ بۆ سەپاندنی هەژموونێکی ناوچەیی بۆنموونە گوشاری خستە سەر کوەیت بۆ لێخۆش بوون لە بڕە بەشی قەرزەکانی ئه و وڵاتە بچوکە نەوتییە دەوڵەمەندە لەسەر عێراق بەڵام بێ سوود بوو.ئەوەبوو لەبەرەبەیانی 02-08-199002-08-1990 سەدام سوپاکەی ناردە سەر کوەیتی بێ دیفاع و لکاندنی بەپارێزگاکانی عیراقەوە بەناوی گەڕانەوەی لق بۆ سەر بنەڕەت (عودە الفرع الی الاێل). لەبەرانبەر ئه و لەشکرکێشییە دەگمەنەی وڵاتێکی عەرەبیی بۆسەر دراوسێ عەرەبەکەی، جەیمس بەیکەر وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسایەی ئیدارەی جۆرج ئێچ بوشی باوک (1988-1992)دا هەڵمەتێکی دیپلۆماتیی گەورە وسەرکەوتووی جیهانیی ئەنجامدا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازیی نێودەوڵەتیی بە فەرماندەیی وڵاتەکەی ولێدانی عێراق لەبەرەبەیانی 17/1/1991 لە جەنگی دووەمی کەنداودا (کە بە گەردەلولی بیابان ناسرا) بۆ تێکشکاندن و ناچارکردنی سوپاکەی سەدام بۆ هەڵهاتن و پاشەکشە لە کوەیت لە رۆژی 28ی شوباتی هەمان ساڵدا، ئه و جەنگە کە تەنیا زیاتر لەیەک مانگی خایاند (بەراورد بەهەشت ساڵ جەنگ لەگەڵ ئێران) کاولکارییەکی تر، بەڵام بێ وێنەی بەسەر عێراقدا هێنا کەزەرەرمەندە سەرەکییەکەی خەڵکی بەش مەینەت وچەوسێنراوی عێراق وکەمێک لەبازنەی فەرمانڕەوای رژێم بوون بەهۆی درێژەکێشانی گەمارۆیەکی ئابووریی سەختگیری نێودەوڵەتیی وگۆشەگیریی ودابڕانێکی توندی سیاسیی وڵاتەکە لە چواردەور وجیهان.
سەرکوتکاریی و مانەوە لە دەسەڵاتدا
سەرباری ئه و دوو جەنگە ماڵوێرانکار و تێکشکێنەرە کەچی سەددام بەهۆی سووربوونی لەسەر مانەوە و رێگەنەدان بە رووخاندنی رژێمەکەی بەهەر هۆیەک بێت، لە سەروبەندی بەهاری ساڵی 1991 واتە تەنها کەمتر لەمانگێک پاش کشانەوەی لەعێراق بە توندترین شێوە بەگژ راپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان و حزب و هێزە شیعە مەزهەبەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست وباشووری عێراقدا چووەوە وسوپاکەی ناردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە ودانیشتوانی شار وشارۆچکە بەشداربووەکانی راپەڕین لەکوردستان وخەڵکی شارە شیعەمەزهەبەکانی ناوەڕاست وباشور بۆ سەرکوتکردنی ئه و راپەڕینەی کوردستان وبەشە عەرەبییە شیعەکەی عێراق ولە ئەنجامدا کۆڕەوێکی ملیۆنیی ومێژوویی خەڵکی کوردستانی لێکەوتەوە کەبووە هۆی دەرچوونی بڕیاری 688 ی ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان وسەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە رووبەرێکی فراوانی پارێزگانی باکور وباشوری عێراق.ئەوەبوو هێزەکانی رژێم بۆ ماوەیەکی کەم لە کوردستاندا مانەوە تا ئەوکاتەی لەراپەڕینێکی تردا (18/تەمموز/1991)، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (بەبێ کەرکوککەرکوک) لە هێزەکانی رژێمی عیراق چۆڵکران ورژێمیش بڕیاری کشاندنەوەی ئیدارە وسەپاندنی ئابڵۆقەیەکی ناڕەوای بەسەر گەلی کوردستاندا دەرکرد.بەکاریگەریی ئه و هەل و مەرجە ناوخۆیی ودەرەکییەش حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا.
ئەل ئەیام ئەلتەویلە (بە پاڵەوانکردنی سەددام)
ساڵی 1980 و لەسەرەتای خۆسەپاندنی سەدام حسین بەسەر گەلی عێراقدا وەک سەرۆک کۆمار، فیلمێکی (150دەقیقەیی) بەناوی ئەلئەیام ئەلتەویلە –رۆژگارە دوورودرێژەکان-ەوە لەدەرهێنانی توفیق ساڵح و نووسینی سەددام حسێن و تۆفیق ساڵح ونواندنی سەددام کامل ئامۆزای سەددام حسێن لەرۆڵی سەددام حسێندا بەرهەمهێنرا.
ئه و فیلمە کەلەتەلەفزیۆنی رەسمیی عێراقەوە (کەناڵی یەک) چەندینجار پەخشکراوە، بەرهەمێکی بایۆگرافیی بوو دەربارەی ژیاننامەی سەددام وهەوڵە شکستخواردووەکەی بۆ تێر ورکردنی عەبدولکەریم قاسم لە 7/10/1959 داوراکردنی بەبرینداری بۆ سوریا. فیلمەکە هەوڵێکی تری پروپاگەندەکارانە بوو بۆ بەپاڵاوانکردنی سەددام لەلای عێراقییەکان و گێڕانەوەی دەربازبوونی قورس و گرانی سەددام لە دەستی هێزەکانی قاسم وساڵانە یاخود هەر چەند ساڵ جارێک لە بۆنە حزبییەکانی بەعسدا لە تەلەفزیۆنی عێراقەوە پێشکەش بە بینەران دەکرا کە جگە لەتەلەفزیۆنی رەسمیی عیراق هیچ کەناڵێکی تریان نەبوو تەنها ئه و شوێنانە نەبێت کە لەسەر سنوورەکانی خۆرهەڵات هەندێک کەناڵی رەسمیی ئێرانیان وەردەگرت و ئەوەش مەترسیداربوو لە رووی ئەمنیی و موخابەراتییەوە.
رۆژی 13-12-200313-12-2003 رۆژێکی مێژوویی گرنگ بوو بۆ جیهان بەگشتی و گەلی عیراق بەتایبەتی، چونکە یەکێک لەدڕەندەترین دیکتاتۆرەکان (سەدام حسێن) سەرۆکی رژێمی پێشووی عیراق دوای ئه و هەموو نەهامەتییەی کە بەسەر گەلانی عیراقدا هێنابووی داواجار بەبێ ئەوەی هیچ بەرگرییەک لەخۆی بکات، لەچاڵێکی تاریکداو بەڕوخسارو دەروونێکی رووخاوەوە لەگوندێکی ناوچەی تکریت لەلایەن هێزێکی مارێنزی ئەمریکییەوە دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لەبەرەی باشورو هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرەی باکوور توانییان لەمانگی نیسانی ساڵی 2003 دا دەسەڵاتی رژێمی بەعس لەناوبەرن، (سەدام)و دارو دەستەکەی روویان لەناوچەکانی دەرەوەی بەغدا کرد بۆئەوەی له و رێگەیەوە هەوڵی کۆکردنەوەی ئەندامانی حزبی بەعس بدەن، کە دژ بەسوپای ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانان بجەنگن، دوای رووخانی رژێمەکەی سەدام هێزەکانی ئەمریکا بۆیان رونبووەوە کە (سەدام حسێن) خاکی عیراق جێناهێڵێت ئەوان لایان وابوو کەسایەتی سەدام هەڵهاتن قبوڵ ناکات، هەر بۆیە پلانێکی تۆکمەیان داڕشت بۆ دەستگیرکردنی, کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خەڵاتێکی دەیان ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد، بۆئەوەی وەک دیاری بدرێت بەئه و کەس و لایەنانەی کە زانیاری وردو دروست لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی (سەدام حسێن) بەهێزەکانی ئەمریکا بدات، ئەوە لەکاتێکدا بوو کە (سەدام حسێن) لەسەرووی هەموو ئه و تۆمەتبارانەوە بوو کە هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدا.
پلانی دەستگیرکردنەکە لەلایەن ژەنەڕاڵ (سیمۆن دارایز)ەوە سەرپەرشتی دەکرا، کە یەکێک بوو لەسەرکردە باڵاکانی (دەزگای هەواڵگری ئەمریکا) لەعیراق، لەمانگی (8)ی ساڵی (2003)دا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە گوایە چەند جارێک (سەدام حسێن) لەباکوری شاری بەغداو ناوچەی تکریت بینراوە, هەر بۆ ئەم مەبەستەش (دەزگای هەواڵگری ئەمریکا) تیمێکی تری بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ (سوارز کیفمان) پێکهێنا بۆ زیاتر دڵنیابوون له و زانیارییانه و دۆزینەوەی پەناگە نهێنییەکەی (سەدام حسێن).
لەدواین هەوڵیشدا هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بەدەستگیرکردنی کەسە نزیکەکانی سەدام و پاسەوانەکانی بۆئەوەی لەرێگەی ئەوانەوە سەدام دەستگیر بکەن, دوای دەستگیرکردنی چەند کەسێکی نزیکی سەدام و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا زانیارییان لەسەر چەند شوێنێک درکاند، کە سەدام پەنای بۆ دەبات، هەروەها ناوی ئه و ئەفسەرانەیان بەهێزەکانی ئەمریکا دابوو پەیوەندی راستەوخۆیان بە(سەدام حسێن)ەوە هەیە، هەروەها لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا ئه و دەستگیرکراوانەدا ئاماژەیان بەوەکردبوو، سەدام تەنیا دوو پاسەوانی تایبەتی لەگەڵدایە، لەرۆژی 12 ی کانونی یەکەمدا دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لەناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا توانییان کەسێک بەناوی (محەمەد ئیبراهیم ئەلسمەت) دەستگیربکەن کە پێشتر پلەی (عەقید) بووە لەسوپای عیراقدا دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا ناوبراو شوێنی خۆ حەشاردانی (سەدام حسێن)ی بۆ هێزەکانی ئەمریکا درکاندبوو پێی راگەیاندبوون، سەدام لەگوندێکی ناوچەی تکریت خۆی حەشارداوە.
ئێوارەی هەمان رۆژ هێزێکی تایبەتی مارێنزی ئەمریکی بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکان بەره و ئه و ناوچەیە بەڕێکەوتن، هاوکات لەڕاپۆرتی ژەنەڕاڵ (جەیمس هیکلی) ئاماژە بەوەکرابوو، له و هەڵمەتەدا کۆمەڵێک لەپێشمەرگەکانی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) بەشداربوون، دوای پشکنین و گەڕانێکی ورد لەناوچەکەدا بەرەبەیانی ڕۆژی (13)ی کانونی یەکەمدا ئه و هێزە لەچاڵێکی تەنگدا توانییان (سەدام حسێن) سەرۆکی رژێمی پێشووی عیراق دەستگیربکەن، دواتر رادەستی گەلانی عیراقیان کرد، دوای دادگاییکردنی لەسەر هەموو ئه و کارە نامرۆڤانەی دژ بەگەلانی عیراق و گەلی کورد بەتایبەتی ئەنجامیدابوو دواجار لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.
رۆژی 30-12-2006 لە بەرەبەیانی یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا سەدام حسێن سەرۆکی رژێمی لەناوچووی بەعس لەعیراق لەفەرمانگەی موخابەراتی عیراقی لەسێدارەدرا، پاش ئەوەی لەدادگای باڵای تاوانەکان لەعیراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، پاشان سەرۆکی کۆمار دەسەڵاتی لەسێدارەدانی ئه و تاوانبارەی بەخشیە نوری مالیکی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.
محەمەد مونیب ئەندامی تیمی پارێزەرانی بەرگریکار لە سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری عیراق لە یادی 10 ساڵەی لەسێدارەدانیدا رایگەیاندبوو لەسێدارنی ناوبراو لە بەرەبەیانی جەژنی قوربانی 2006دا بەمەبەست بووە.
محەمەد مونیب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە رۆژنامەی ئەلیەوم ئەلسابع بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: مەبەست لە لەسێدارەکانی سەدام حسێن لە بەیانی جەژندا ناردنی پەیامێک بووە بۆ هەمووان بەتایبەت بۆ فەرمانڕەواکان کە عەرەب مەڕن و دەکرێت لە رۆژی جەژندا سەرببڕدرێن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سەدام حسێن کاری بۆ ئەوە دەکرد کە کەس بەخراپە باسی فەرمانڕەواکانی عەرەب نەکات و تەنها هێرشی دەکردەسەر ئێران و پێیوایووە کە رۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا لە رۆڵی ئەمریکا مەترسیدارتر بووە.
ئه و پارێزەرە پێیوایە کە ئوممەی عەرەبی بە لەسێدارەدانی سەدام حسێن سەرەڕای ئەوەی دیکتاتۆر بووە، زیانی کردووە و بەڵگەش ئه و رووداوانەیە کە لە ئێستا لە سوریا روودەدەن.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 13-12-2018
📚 فایلی پەیوەندیدار: 22
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 42
🎥 ئالبومەکان
1.👁️گرتن و دادگاییکردنی سەددام حسێن
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️وێنەکانی مالکی لەسەر شەقامەکان لەوێنەکانی سەدام زیاترن
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بروسکەی سەرکەوتنی سوڵتان هاشم فەرماندەی پڕۆسەی ئەنفال بۆ سەددام حسێن
2.👁️نامەیەکی سەربازێکی دیل بۆ سەددام حسێن، تێیدا داوای چارەنووسی کەسوکارە ئەنفالکراوەکانی دەکات! لەگەڵ وەڵامی نووسینگەی سەددام حسێن
3.👁️هەمومان سەربازی قادسییەی سەدامین یەک لەبەڵگەنامەکان کە واژووی شێخ جەعفەر عەبدولکەریم بەرزنجی پارێزگاری سلێمانی پێوەیە
4.👁️کۆمێنتێکی رەغد سەددام حسێن لەسەر ریفراندۆم لە شاری سلێمانی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بیرەوەرییە تایبەتیەکانی سەدام حسێن
2.👁️تارماییەکانی هەڵەبجە؛ سەدام حوسێن و جینۆسایدی کورد
3.👁️دادگایکردنی سەدام
4.👁️دادگاییکردنی سەدام و تاوانباران، کۆمەڵێک رەخنە و پرسیار
5.👁️ژیانی صدام
6.👁️سێدارە و سەدام
7.👁️سەدام بە ئێرەدا تێپەڕی!
8.👁️سەدام حسێن لەزیندانی ئەمریکییەکانەوە
9.👁️عیراقی دوای سەدام و چارەنووسی باشووری کوردستان
10.👁️لێکچووەکەی سەدام: سەرگوزەشتەی ئەو پیاوەی 19 ساڵ هاوشێوەی...
11.👁️لە یادی هەڵەبجە تا هەڵواسینی سەدام
12.👁️من کوڕی سەدام بووم
13.👁️من کوڕی سەدام بووم.!!
14.👁️هاوشێوەکەی سەدام
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-08-1990
2.👁️13-12-2003
3.👁️28-04-1937
4.👁️30-12-2006
📷 وێنە و پێناس
1.👁️بارزانی و سەددام حسێن
2.👁️جەلال تاڵەبانی و سەددام حسێن
3.👁️جەوهەر محێدین هەرکی و سەددام حسێن
4.👁️دکتۆر کەمال مەزهەر و سەدام حسێن
5.👁️دەبابە و سەربازەکانی سەدام لە هەولێر 31-08-1966
6.👁️سەدام و چەند سەرۆک جاشێکی کورد
7.👁️سەددام حسێن لە کوردستان، کەسێکی کورد خواردنی بۆ دادەنێت
8.👁️سەددام حسێن و چەند جووتیارێکی کوردی دەشتی موسڵ
9.👁️سەددام حسێن، جەلال تالەبانی، عیزەت دوری و فوئاد مەعسوم
10.👁️مەلا مستەفا بارزانی و سەددام حسێن - 1970
11.👁️کوردێک لە خۆپیشاندانەکانی سەردەمی بەعس وێنەی سەددام حسێنی بەرزکردووەتەوە
12.👁️کەرکوک لەکاتی رووخانی رژیمی سەدام حسێن دا لە 04-10-2003
📼 ڤیدیۆ
1.👁️شێخ عەبدولقادری چوێسە و سەددام حسێن - بەغداد 1982
📖 کورتەباس
1.👁️دابەشبوونی سەرۆک جاشی فەوجە سووکەکان و مەفرەزە تایبەتییەکانی سەدام بەسەر پارتە کوردستانییەکان – دا
2.👁️دۆسیەی ئەنفال و کیمیاباران لە دادگاییکردنی سەدام و دارودەستەکەی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەرزان تکریتی
2.👁️هەواری بۆمیدیان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 28-04-1937
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 30-12-2006 (69 ساڵ)
🎓 ئاستی خوێندن: 🎓 زانکۆ (بەکالۆریۆس)
⏫ پلەی پارتایەتی: سکرتێر - سەرۆک - هاوسەرۆک
🎓 جۆری خوێندن: ⚖️ یاسا
👫 جۆری کەس: ✖️ (بەعسی)
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🇸🇦 عەرەبی
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: 🌏 بێگانە
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: لەسێدارەدان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 10 2018 10:33PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 11 2018 10:00AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2020 2:14PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,177 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.133 KB Sep 10 2018 10:39PMهاوڕێ باخەوان
📊 ئامار
   بابەت 383,541
  
وێنە 63,893
  
پەڕتووک PDF 12,205
  
فایلی پەیوەندیدار 51,671
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,279

📚 پەڕتووکخانە
  📖 خودا خۆشی دەوێم
  📖 هەتیتە و مەتەرێزی ناسی...
  📖 چیمەن و چیا
  📖 سەرکێشییەکانی شێرڵۆک ه...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-07-2021
  🗓️ 23-07-2021
  🗓️ 22-07-2021
  🗓️ 21-07-2021
  🗓️ 20-07-2021
  🗓️ 19-07-2021
  🗓️ 18-07-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
گیوی موکریانی
ناوی تەواوی عەبدولرەحمان لەتیف ئیسماعیل عەبدوڵلا لەتیفەو لەساڵی 1903 لە شاری مەهاباد لەدایکبووه.
لەساڵی 1913 لەگەڵ حوسێن حوزنی برای چووەبۆ وڵاتی شام لەشاری حەڵەب تا ساڵی 1925 لەوێ نیشتەجێ بووەو خوێندنی سەرەتایی لەقوتابخانەکانی حەڵەب خوێندووه، لەساڵی 1924-1925 چووەبۆ بەیرووت و لەدانیشگایەک فێری بنچینەی زمانی فەڕەنسی بووه، لەساڵی 1915 حوسێنی برای مەکینەیەکی چاپی لەئەڵمانیا کڕیوەو لەبازاڕچەی حەڵەبی داناوه.
لەساڵی 1925 لەگەڵ حوسێن حوزنی هاتوون بۆ ئێراق و ماوەیەک لەشاری بەغدا نیشتەجێ بوون، هەر لەو
گیوی موکریانی
عەبدولعەزیز یاموڵکی
لە 21-12-1890 لە شاری مەککە لەدایکبووە و لە 25-07-1981 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.
عەبدولعەزیز یاموڵکی
سەڵاحی موهەندیس
یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975.
فەرماندەی تیپی 47ی پیرەمەگروون بووە و لە 25-07-1982دا شەهیدکراوە.
سەڵاحی موهەندیس
حسێن مەولود ناسراو بە شەهید مەلا عەلی
ساڵی 1953 منداڵێکی دووانە بەناوی :ئەحمەد و حسێن لە خێزانێکی جوتیارو هەژاری گوندی بەربەردی شارەدێی ماوەتی سەر بەشارۆچکەی شارباژێڕ لە دنیایەکی بچوکی نا ئاساییەوە، هاتە ناو دنیایەکی فراوانتر، ناوی تەواوی حسێن مەولود ئەحمەد خدر حسێنە ناسراو بە مەلا عەلی.
ساڵی 1958 لەدەست چەوساندنەوەی چینایەتی و دەرەبەگی چونەتە گوندی کۆکەی ناحیەی سورداشی ئەوکات.
ساڵی 1959-1960 لە خوێندنگەی سەرەتایی چەرمەگا ناونوسکراوە، ساڵی 1962-1963 دوای سوتانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە پۆلەکانی سەرەتایی لە سەرچنار و ماوەت و چەرمەگا ت
حسێن مەولود ناسراو بە شەهید مەلا عەلی
فەرحان ئیلیا برایمۆک
خەڵکی شەقڵاوا بوو. پیشەی چاییچی بوو لە پارێزگای هەولێر، رۆژی 23-07-2018 لە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستدا.
فەرحان ئیلیا برایمۆک

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)