پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,919
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
سەددام حسێن
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
6 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English3
عربي3
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska1
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەددام حسێن

سەددام حسێن
$ژیانی سەددام$
سەدام بە یەکێک لە دیکاتاتۆرە مەترسیدارەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت کە لە یەک کاتدا تەواوی پۆست و دەسەڵاتەکانی ئێراقی لەدەستدابوو.
ناوی تەواوی سەدام، سەدام حسێن عەبدول مەجید ئەلتکریتی ، لە 28-04-1937 لە گوندی عۆجەی سەر بە تکریت لە خێزانێکی شوان و ئاژەڵدار لەدایکبووە، باوکی سەدام شەش مانگ پێش لەدایکبوونی سەدام کۆچی دوایی کردووە، پاش ماوەیەکیش برا گەورەکەی سەدام لە تەمەنی 13 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/68944/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=0013.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/68944/0013.JPG=KTML_Photo_End=
دایکی سەدام کە ناوی سوبحە توڵفاح بوو ناوی سەدام بۆ کوڕەکەی دیاری دەکات واتە ئەو کەسەی توانای بەرەنگاربوونەوەی هەیە، پاش ماوەیەک دایکی سەدام شوو بە کەسێک بە ناوی ئیبراهیم ئەلحەسەن دەکات و به و هۆیەشەوە سەدام ڕەوانەی ماڵی خەیروڵا توڵفاح ی خاڵی دەکرێت تا لەوێ بژی، لە تەمەنی سێ ساڵیدا خەیروڵا توڵفاحی خاڵی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە کودەتایەکی شکستخواردودا دەخرێتە زیندانەوە، بۆیە سەدام ڕەوانەی ماڵی ئیبراهیمی زڕباوکی دەکرێتەوە و له و زڕباوکەی سێ برای هەیە بە ناوی بەرزان، وەتبان و سەبعاوی کە لە دوای سەرکەوتنی سەدام بۆ دەسەڵات، پۆستی گرنگی بەخشی به و زڕبرایانەی.
سەدام لە باسی ژیانی خۆی لە ماڵی دایکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هەموویان لە یەک ژوردا ژیاون و نە ئاو و نە کارەبایان نەبووە و دەڵێت: هەرگیز هەستم بە منداڵی خۆم نەکردووە و ئەوە وای کردووە کە هەمیشە تەنیا بم و هاوڕێیەتی کەس نەکەم بەڵام فێریان کردم چۆن بەرگە بگرم و دان بە خۆما بگرم.
$پەیوەندی بە حزبی بەعس$
ساڵی 1947 خەیروڵا تولفاح لە زیندان ئازاد دەکرێت و بەهۆی ئەوەی زڕباوکەکەی زۆر خراپ دەبێت، بۆیە سەدام دەگەڕێتەوە بۆ ماڵی خاڵی لە تکریت و هەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی تەواو دەکات، پاشان لەگەڵ ماڵی خاڵی دەچێتە بەغدا و لە ناوەندی کەرخ دەست بە خوێندن دەکات، هەر لەوێش تێکەڵی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی عەرەبی دەبێت و ساڵی 1957 دەچێتە ڕیزەکانی حزبی بەعسەوە.
هەر لە بەغدا بەهۆی خاڵییەوە سەدام تێکەڵی ئەفسەرانی سوپا دەبێت و شارەزایی لە سوپا و سەربازی پەیدا دەکات، بۆیە سەدام هەمیشە چاکەی خاڵی لەبەر چاو گرتووە و لەکاتێک کە دەبێت بەجێگری سەرکۆمار، خەیروڵا دەکات بەپارێزگاری بەغدا.
لە 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1959 بەشداری پیلانی تیرۆرکردنی عەبدول کەریم قاسم دەکات، بەڵام پیلانەکە شکست دەهێنێت و سەدامیش بە سوکی بریندار دەبێت و بەرەو سووریا هەڵدێت، پاش سێ مانگ ڕودەکاتە میسر و لە قاهیرە خۆی ئامادەیی تەواو دەکات و دەچێتە کۆلێژی یاسا.
ساڵی 1963 ساجیدەی کچی خاڵی مارە دەکات و هەر له و ساڵەدا بەعسییەکان کودەتا بەسەر دەسەڵاتی عەبدول کەریم قاسمدا دەکەن و دەسەڵات دەگرنە دەست و ئەحمەد حەسەن بەکر کە فەرماندەیەکی سوپا و عەرەبێکی خەڵکی تکریت بوو دەکرێتە سەرۆک وەزیر و عەبدول سەلام عارف دەبێتە یەکەم سەرکۆمار.
لە پاش 10 مانگ کودەتا بەسەر بەعسییەکاندا دەکرێت و لە دەسەڵات دور دەخرێنەوە.
لە 17-07-1968 دا جارێکی تر بەعسییەکان بە کودەتا عەبدول ڕەحمان عارف لەسەر کار لادەبەن و سەدامیش یەکێک دەبێت لە بەشداربوانی ئەو کودەتایە، ئەحمەد حەسەن بەکر دەبێتە سەرکۆمار و سەدامیش دەبێتە بەرپرسی ئاساییشی نەتەوەیی و ساڵی 1969 دەکرێتە جێگری سەرکۆمار.
ساڵی 1975 بە مەبەستی لاواز کردنی شۆڕشی کورد، سەدام پەیماننامەی جەزائیری لەگەڵ شای ئێران ئیمزا کرد. ساڵی 1979 ئەحمەد حەسەن بەکری ناچاری کرد دەست لەکار بکێشێتەوە و خۆی دەبێتە چوارەم سەرکۆماری ئێراق.

$دەسەڵاتی سەدام$
دەکرێت بوترێت سەدام حسێن لە دید و ڕوانین و بیرکردنەوەی زۆر کەسدا لە ناوەوە و دەرەوەی ئێراق لەجێی ئەوەی نموونەیەک بێت بۆ حوکمڕانیی باش و سەرۆکی وڵاتێکی دیموکرات و سیستمێکی مرۆڤ دۆست، ناوێکە هاوتایە لەگەڵ چەندین دەستەواژە وچەمکی ترسناک و تۆقێنەری وەک ستەمکاریی، دکتاتۆرییەت، چەوساندنەوە، جینۆساید، ئاگر و ئاسن، ترس و بیم و چەندینی تر.

$لەسەر ئاستی ناوخۆ.. نەژادپەرستێکی فاشیی$
بەپێی ژیاننامەی زانراوی، سەددام حسێن، لەگەڵ دەستوپێوەند و شوێنکەوتووەکانی لەوانە سەرکردە و فەرماندە باڵاکانی حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتراکیی، بەهۆی بیروباوەڕی تاکڕەویی و خۆسەپێنیی و دەمارگیریی ئایدۆلۆژیی (سۆشیالیزم) و نەژادیی (عەرەبچێتیی) و ڕژێمی (حزبی قائید) ەوە، ئەم وڵاتە پڕ لە پیت و سامان و توانای گەورەی مرۆیی و زانستیی و سەربازییان بەئاقارێکی هێندە ترسناکدا برد کە لە ڕووی مرۆیی و ئابوورییەوە زیانی گەورە و کوشندەی بەدواوەبوو بۆ دانیشتووان و سەرخان وژێرخانی ئابووریی و هەموو سێکتەرەکانی ژیان جگە لە هەردوو وەزارەتی نەوت و بەرگریی کە یەکەمیان شادەماری زیندەگیی سەدام و ڕژێمەکەی و گەلە بن دەست و چەوسێنراوەکەی بوو، دووەمیش باسکی بەهێز و مەچەکی پۆڵایین و دڵڕەق و بکوژ و ببڕی ئەو ڕژێمە بوو بۆ لەناوبردنی ئازادیی و ئازادییخوازان لە هەموو گەل و نەتەوە و مەزهەبەکان و بەتایبەتیش بۆ قڕکردنی گەلی کورد لەسەر بنەمای سێ کوچکەی ستەمکاریی و نەژادپەرستیی (بەبەعسیکردن-بەعەرەبکردن-ڕاگواستن) کە لە ساڵی1975ەوە زیاتر چڕبوونەوەی بەخۆوە بینیی و لە ساڵی 1988 دا گەیشتە ئەوپەڕی دڕندەیی و تاوانکاریی بەهۆی تاوانەکانی جەنگەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی و جینۆساید و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران خێزانی کورد و هەزاران #پێشمەرگە# کە لە شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالدا کەوتنە بەردەستی ئەو ڕژێمەخوێنڕێژە و دەیان هەزاریان لە بیابانەکانی خواروی ئێراق قەتڵوعام یا زیندەبەچاڵ کران.

$لەسەر ئاستی دەرەکیی.. قارەمانێکی دۆڕاو$
سەددام لە دوای گیرکردنی چنگی لە سەرۆکایەتیی کۆماری ئێراق لە ساڵی 1979 و بەرپابوونی شۆڕشی خەڵک دژی کۆماری شاهەنشایی ئێرانی دراوسێ لە هەمان ساڵدا کە شیعە مەزهەبە توندڕەوەکان بەرهەمەکەیان چنییەوە (هەر لەبەر ئەوەش ناونرا شۆڕشی ئیسلامیی و وڵاتەکەش کرابە کۆمارێکی ئیسلامیی) ، لە ترسی پەڕینەوەی ئەو شۆڕشە بۆ ئێراق و ڕاپەڕینی زۆرینەی شیعەمەزهەبی هەواداری ئێرانە تازەکە، ڕێککەوتنی 1975ی نێوان هەردوو وڵاتی وەلانا و لە مانگی ئەیلولی ساڵی 1980 دا جەنگێکی ناڕەوا و بێپاساوی لە دژی ئێران بەرپاکرد کە هەشت ساڵی خایاند و تا ئەو کاتەی لە (08-08-1988) دا ڕاگیرا، له و جەنگەدا سەدان هەزار سەرباز و مەدەنیی کوژران و قەرزێکی دارایی گەورە (75 ملیار دۆلاری ئەمریکیی) هاتە سەر وڵاتەکە، بەڵام هێشتا سەددام فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی ئێراق، خاوەنی سوپایەکی پڕ چەک و ئەزموون بوو کە خستییەگەڕ بۆ سەپاندنی هەژموونێکی ناوچەیی بۆ نموونە گوشاری خستە سەر کوەیت بۆ لێخۆش بوون لە بڕە بەشی قەرزەکانی ئەو وڵاتە بچوکە نەوتییە دەوڵەمەندە لەسەر ئێراق بەڵام بێ کەڵک بوو.ئەوەبوو لەبەرەبەیانی #02-08-1990# سەدام سوپاکەی ناردە سەر کوەیتی بێ بەرگری و لکاندنی بەپارێزگاکانی ئێراقەوە بەناوی گەڕانەوەی لق بۆ سەر بنەڕەت (عودە الفرع الی الاێل) . لە بەرانبەر ئەو لەشکرکێشییە دەگمەنەی وڵاتێکی عەرەبیی بۆ سەر دراوسێ عەرەبەکەی، جەیمس بەیکەر وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسایەی ئیدارەی جۆرج ئێچ بوشی باوک (1988-1992) دا هەڵمەتێکی دیپلۆماتیی گەورە وسەرکەوتووی جیهانیی ئەنجامدا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازیی نێودەوڵەتیی بە فەرماندەیی وڵاتەکەی ولێدانی ئێراق لەبەرەبەیانی 17-01-1991 لە جەنگی دووەمی کەنداودا (کە بە گەردەلولی بیابان ناسرا) بۆ تێکشکاندن و ناچارکردنی سوپاکەی سەدام بۆ هەڵهاتن و پاشەکشە لە کوەیت لە ڕۆژی 28ی شوباتی هەمان ساڵدا، ئەو جەنگە کە تەنیا زیاتر لەیەک مانگی خایاند (بەراورد بەهەشت ساڵ جەنگ لەگەڵ ئێران) کاولکارییەکی تر، بەڵام بێ وێنەی بەسەر ئێراقدا هێنا کەزەرەرمەندە سەرەکییەکەی خەڵکی بەش مەینەت وچەوسێنراوی ئێراق و کەمێک لەبازنەی فەرمانڕەوای ڕژێم بوون بەهۆی درێژەکێشانی گەمارۆیەکی ئابووریی سەختگیری نێودەوڵەتیی وگۆشەگیریی ودابڕانێکی توندی سیاسیی وڵاتەکە لە چواردەور وجیهان.

$سەرکوتکاریی و مانەوە لە دەسەڵاتدا$
سەرباری ئەو دوو جەنگە ماڵوێرانکار و تێکشکێنەرە کەچی سەددام بەهۆی سووربوونی لەسەر مانەوە و ڕێگەنەدان بە ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بە هەر هۆیەک بێت، لە سەروبەندی بەهاری ساڵی 1991 واتە تەنیا کەمتر لە مانگێک پاش کشانەوەی لە ئێراق بە توندترین شێوە بەگژ ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان و حزب و هێزە شیعە مەزهەبەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست وباشووری ئێراقدا چووەوە وسوپاکەی ناردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە ودانیشتووانی شار وشارۆچکە بەشداربووەکانی ڕاپەڕین لە کوردستانو خەڵکی شارە شیعەمەزهەبەکانی ناوەڕاست وباشوور بۆ سەرکوتکردنی ئەو ڕاپەڕینەی کوردستان وبەشە عەرەبییە شیعەکەی ئێراق و لە ئەنجامدا کۆڕەوێکی ملیۆنیی ومێژوویی خەڵکی کوردستانی لێکەوتەوە کەبووە هۆی دەرچوونی بڕیاری 688 ی ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان وسەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە ڕووبەرێکی فراوانی پارێزگانی باکوور وباشووری ئێراق.ئەوەبوو هێزەکانی ڕژێم بۆ ماوەیەکی کەم لە کوردستاندا مانەوە تا ئەو کاتەی لەراپەڕینێکی تردا (18-07-1991) ، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (بەبێ #کەرکووک#) لە هێزەکانی ڕژێمی ئێراق چۆڵکران و ڕژێمیش بڕیاری کشاندنەوەی ئیدارە وسەپاندنی ئابڵۆقەیەکی ناڕەوای بەسەر گەلی کوردستاندا دەرکرد.بەکاریگەریی ئەو هەلومەرجە ناوخۆیی ودەرەکییەش حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا.

$ئەل ئەیام ئەلتەویلە (بە پاڵەوانکردنی سەددام) $
ساڵی 1980 و لەسەرەتای خۆسەپاندنی سەدام حسێن بەسەر گەلی ئێراقدا وەک سەرۆک کۆمار، فیلمێکی (150دەقیقەیی) بەناوی ئەلئەیام ئەلتەویلە –رۆژگارە دوورودرێژەکان-ەوە لەدەرهێنانی توفیق ساڵح و نووسینی سەددام حسێن و تۆفیق ساڵح ونواندنی سەددام کامل ئامۆزای سەددام حسێن لەرۆڵی سەددام حسێندا بەرهەمهێنرا.
ئەو فیلمە کەلەتەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئێراقەوە (کەناڵی یەک) چەندینجار پەخشکراوە، بەرهەمێکی بایۆگرافیی بوو دەربارەی ژیاننامەی سەددام وهەوڵە شکستخواردووەکەی بۆ تێر ورکردنی عەبدولکەریم قاسم لە 07-10-1959 داوراکردنی بەبرینداری بۆ سووریا. فیلمەکە هەوڵێکی تری پڕوپاگەندەکارانە بوو بۆ بەپاڵاوانکردنی سەددام لەلای ئێراقییەکان و گێڕانەوەی دەربازبوونی قوورس و گرانی سەددام لە دەستی هێزەکانی قاسم وساڵانە یاخود هەر چەند ساڵ جارێک لە بۆنە حزبییەکانی بەعسدا لە تەلەڤزیۆنی ئێراقەوە پێشکەش بە بینەران دەکرا کە جگە لەتەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئێراق هیچ کەناڵێکی تریان نەبوو تەنیا ئەو شوێنانە نەبێت کە لەسەر سنوورەکانی خۆرهەڵات هەندێک کەناڵی ڕەسمیی ئێرانیان وەردەگرت و ئەوەش مەترسیداربوو لە ڕووی ئەمنیی و موخابەراتییەوە.
ڕۆژی #13-12-2003# ڕۆژێکی مێژوویی گرنگ بوو بۆ جیهان بەگشتی و گەلی ئێراق بەتایبەتی، چونکە یەکێک لەدڕەندەترین دیکتاتۆرەکان (سەدام حسێن) سەرۆکی ڕژێمی پێشووی ئێراق دوای ئەو هەموو نەهامەتییەی کە بەسەر گەلانی ئێراقدا هێنابووی داواجار بەبێ ئەوەی هیچ بەرگرییەک لەخۆی بکات، لەچاڵێکی تاریکداو بەڕوخسار و دەروونێکی ڕووخاوەوە لەگوندێکی ناوچەی تکریت لەلایەن هێزێکی مارێنزی ئەمریکییەوە دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لەبەرەی باشوورو هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرەی باکوور توانییان لە مانگی نیسانی ساڵی 2003 دا دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس لەناوبەرن، (سەدام) و دارو دەستەکەی ڕوویان لە ناوچەکانی دەرەوەی بەغدا کرد بۆ ئەوەی له و ڕێگەیەوە هەوڵی کۆکردنەوەی ئەندامانی حزبی بەعس بدەن، کە دژ بەسوپای ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانان بجەنگن، دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی سەدام هێزەکانی ئەمریکا بۆیان ڕونبووەوە کە (سەدام حسێن) خاکی ئێراق جێناهێڵێت ئەوان لایان وابوو کەسایەتی سەدام هەڵهاتن قبووڵ ناکات، هەر بۆیە پلانێکی تۆکمەیان داڕشت بۆ دەستگیرکردنی, کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خەڵاتێکی دەیان ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد، بۆ ئەوەی وەک دیاری بدرێت بەئەو کەس و لایەنانەی کە زانیاری ورد و درووست لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی (سەدام حسێن) بەهێزەکانی ئەمریکا بدات، ئەوە لەکاتێکدا بوو کە (سەدام حسێن) لەسەرووی هەموو ئەو تۆمەتبارانەوە بوو کە هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدا.
پلانی دەستگیرکردنەکە لەلایەن ژەنەڕاڵ (سیمۆن دارایز) ەوە سەرپەرشتی دەکرا، کە یەکێک بوو لەسەرکردە باڵاکانی (دەزگای هەواڵگری ئەمریکا) لە ئێراق، لە مانگی (8) ی ساڵی (2003) دا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە گوایە چەند جارێک (سەدام حسێن) لە باکووری شاری بەغداو ناوچەی تکریت بینراوە, هەر بۆ ئەم مەبەستەش (دەزگای هەواڵگری ئەمریکا) تیمێکی تری بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ (سوارز کیفمان) پێکهێنا بۆ زیاتر دڵنیابوون له و زانیارییانه و دۆزینەوەی پەناگە نهێنییەکەی (سەدام حسێن) .
لە دواین هەوڵیشدا هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بەدەستگیرکردنی کەسە نزیکەکانی سەدام و پاسەوانەکانی بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەوانەوە سەدام دەستگیر بکەن, دوای دەستگیرکردنی چەند کەسێکی نزیکی سەدام و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا زانیارییان لەسەر چەند شوێنێک درکاند، کە سەدام پەنای بۆ دەبات، هەروەها ناوی ئەو ئەفسەرانەیان بەهێزەکانی ئەمریکا دابوو پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە (سەدام حسێن) ەوە هەیە، هەروەها لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا ئەو دەستگیرکراوانەدا ئاماژەیان بەوەکردبوو، سەدام تەنیا دوو پاسەوانی تایبەتیی لەگەڵدایە، لە ڕۆژی 12 ی کانونی یەکەمدا دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا توانییان کەسێک بەناوی (محەمەد ئیبراهیم ئەلسمەت) دەستگیربکەن کە پێشتر پلەی (عەقید) بووە لەسوپای ئێراقدا دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا ناوبراو شوێنی خۆ حەشاردانی (سەدام حسێن) ی بۆ هێزەکانی ئەمریکا درکاندبوو پێی ڕاگەیاندبوون، سەدام لەگوندێکی ناوچەی تکریت خۆی حەشارداوە.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ هێزێکی تایبەتیی مارێنزی ئەمریکی بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکان بەرەو ئەو ناوچەیە بەڕێکەوتن، هاوکات لەڕاپۆرتی ژەنەڕاڵ (جەیمس هیکلی) ئاماژە بەوەکرابوو، له و هەڵمەتەدا کۆمەڵێک لەپێشمەرگەکانی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) بەشداربوون، دوای پشکنین و گەڕانێکی ورد لە ناوچەکەدا بەرەبەیانی ڕۆژی (13) ی کانونی یەکەمدا ئەو هێزە لەچاڵێکی تەنگدا توانییان (سەدام حسێن) سەرۆکی ڕژێمی پێشووی ئێراق دەستگیربکەن، دواتر ڕادەستی گەلانی ئێراقیان کرد، دوای دادگاییکردنی لەسەر هەموو ئەو کارە نامرۆڤانەی دژ بە گەلانی ئێراق و گەلی کورد بەتایبەتیی ئەنجامیدابوو دواجار لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #30-12-2006# لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا سەدام حسێن سەرۆکی ڕژێمی لەناوچووی بەعس لە ئێراق لە فەرمانگەی موخابەراتی ئێراقی لە سێدارە درا، پاش ئەوەی لە دادگای باڵای تاوانەکان لە ئێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، پاشان سەرۆکی کۆمار دەسەڵاتی لەسێدارەدانی ئەو تاوانبارەی بەخشیە نوری مالیکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق.
محەمەد مونیب ئەندامی تیمی پارێزەرانی بەرگریکار لە سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێراق لە یادی 10 ساڵەی لەسێدارەدانیدا ڕایگەیاندبوو لەسێدارنی ناوبراو لە بەرەبەیانی جەژنی قوربانی 2006دا بەمەبەست بووە.
محەمەد مونیب لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕۆژنامەی ئەلیەوم ئەلسابع بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: مەبەست لە لەسێدارەکانی سەدام حسێن لە بەیانی جەژندا ناردنی پەیامێک بووە بۆ هەمووان بەتایبەت بۆ فەرمانڕەواکان کە عەرەب مەڕن و دەکرێت لە ڕۆژی جەژندا سەرببڕدرێن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سەدام حسێن کاری بۆ ئەوە دەکرد کە کەس بەخراپە باسی فەرمانڕەواکانی عەرەب نەکات و تەنیا هێرشی دەکردەسەر ئێران و پێیوایووە کە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا لە ڕۆڵی ئەمریکا مەترسیدارتر بووە.
ئەو پارێزەرە پێیوایە کە ئوممەی عەرەبی بە لەسێدارەدانی سەدام حسێن سەرەڕای ئەوەی دیکتاتۆر بووە، زیانی کردووە و بەڵگەش ئەو ڕووداوانەیە کە لە ئێستا لە سووریا ڕوو دەدەن.[1]
ئەم بابەتە 19,404 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 13-12-2018
فایلی پەیوەندیدار: 30
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 66
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 28-04-1937
ڕۆژی کۆچی دوایی: 30-12-2006 (69 ساڵ)
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
پارت / لایەن: حزبی بەعس
جۆری خوێندن: یاسا
جۆری کەس: (بەعسی)
زمان - شێوەزار: عەرەبی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: بێگانە
هۆکاری گیان لەدەستدان: لەسێدارەدان
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ئێڕاق
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 30-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 19,404 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.133 KB 10-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,919
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.687 چرکە!