#فەرید ئەسەسەرد#
#دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا، کوردی عیراق لەساڵی 1918 دا بەر لەوەی دەوڵەتی عیراق دابمەزر ێ، ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیان لەژێر سەرپەرشتیی بریتانیا پێکهێنا. بەڵام ئەم ئەزمونە لەبەر تێکچونی پەیوەندییەکانی بریتانیا- کورد، زوو هەرەسی هێنا. دواتر، لە ساڵی 1922 دا ئەزمونی دووەم هاتە ئاراوەو کەمتر لە شەش مانگی خایاند. لە ساڵی 1925 دا ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەلان کۆتایی بەو مشتومڕە هێنا کە لەسەر چارەنوسی ویلایەتی موسل لەئارادا بوو و ئەم ویلایەتەی بەعیراقەوە لکاند. بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەلان، مافی ڕۆشنبیری و کارگێڕی بۆ کورد سەلمێنرا. [1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,860 kertaa