دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران
لەدوای کردەوە شەیتانییەکانی ئەم دواییانەی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ستەمکاری جیهانی (ئەمریکا و هاوپەیمانانی) لە هەرێمی کوردستانەوە دژ بە ناوچە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بە ناردنی تیمە تیرۆریستییەکان، دەیانویست بە دروستکردنی نائەمنی و کردەوەی تێکدەرانە، ئەمنیەت و ئارامی خەڵکی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و #کرماشان# تێکبدەن، بە هۆشیاری و ئامادەیی هێزی وشکانی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی #مەریوان# و کامیاران گورزی کوشندەیان لێدرابوو، بەرەوڕووبوونەوە و تەمێکردنی دەستڕێژیکاران، خرایە بەرنامەی سوپای پاسداران.
لەدوای گوێنەدانی سەرکردەکانی ئەو گرووپانە بە هۆشدارییە جدییەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت هەنگاو بنێت بۆ هەڵگرتنی بنکە و بارەگاکانیان و پێویستە کۆتایی بهێنن بە هەنگاوە دەستدرێژیکارانە و تیرۆریستییەکانیان دژی ئێرانی ئیسلامی، هێزی مووشەکی سوپای پاسداران بە بەشداریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی وشکانی سوپای پاسداران، ڕۆژی ڕابردوو، (شەممە 8-9-2018) لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووانەدا، شوێنی کۆبوونەوەی یەکێک لە گرووپە تاوانبارەکان و ناوەندی ڕاهێنانی تیرۆریستەکانی ئەو گرووپەیان بە 7 مووشەکی زەمین بە زەمینی مەدوا کورت، کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرت و بەڵگە دڵنیاکەرەوەکان کە لەو ئۆپەراسیۆنە گەیشتووە، ناوەندەکەی پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران تێکشکێندرا و دەیان کەس لە سەرکردەکان و ئەندامانی گرنگی ئەو گرووپە، کوژراون و بریندارکراون.
ئەو ئۆپەراسیۆنە تووند و وێرانکەرە، ئەوەی دەرخست کە منداڵانی گەلی ئێران لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و تەواوی هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوە هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئێران، پێداگرن بە پارێزگاریکردن لە سنوور و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگاریکردن لە ئامانج و بنەمابەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕێگەنادەن تیرۆریستە بەکرێگیراوەکانی ڕێکخراوە سیخوڕییەکانی دووژمنانی بێگانە، ئاسایشی وڵات بخەنە مەترسییەوە.
لەکۆتاییشدا بە ڕێزگرتن لە سەربازانی ونی ئیمامی زەمان و چاوەڕوانی لە هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریی و کۆنترۆڵی جدیتری سنوورە هاوبەشەکان، هۆشداریی دەدەینە گرووپە تیرۆریستی و دژبەرانی شۆڕش و پشتیوانانیان، پاسدارانی شۆڕش و هێزە خۆجێیەکانی جێگیرکراو لەسەر سنوورەکانی وڵاتی ئیسلامی، بە زانیاریی هەواڵگری و ئامادەیی هەمەلایەنە، بە هاوکاریی خەڵکی خۆشەویستی ناوچەکە، بە دووبارەکردنەوەی هەنگاوەکانیان، لەگەڵ وەڵامێکی سەختتر و گورزێکی تووندتر بەرەوڕوو دەبنەوە.[1]
#09-09-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,401 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!