ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی چالاکی #شەڕڤان#انی #یەپەگە# لە ناوچەی ڕاجۆ وشەرا-ی #عەفرین# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، لە چوارچیوەی هەڵمەتی قۆناغی دوویەمین-ی بەرخۆدانی سەردەم لەعەفرین هێزەکانمان لە هەمبەر سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانئ چالاکییەکانی خۆیان درێژە پێدەدەن. لە ڕێکەوتی 7و8ی ئەیلوول/16و17ی خەرمانان شەڕڤانان لە ناوچەی ڕاجۆ وشەرا-ی سەر بە عەفرین دوو چالاکییان ئەنجامدا.
لە ڕێکەوتی 7ی ئەیلوول/16ی خەرمانان یەکینەیەکی ئێمە چەتەیەکی گروپی حەمزە-یان بە ناوی عەبدولڕەحمان ئەل زاهیر خستە ناو بۆسەوە. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئەو چەتە کوژرا.
لە ڕێکەوتی 8ی ئەیلوول/17ی خەرمانان یەکینەیەکمان لە دەورووبەری ناوچەی ڕاجۆ لە هەمبەر چەتەیەکی ئەحراری شەرقیە چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئە چەتە کوژرا.[1]
#09-09-2018#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,203 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!