دەقی هاوخەمی نامەکە
زۆر بەداخەوەم
هێندەی هەموو دنیا بەداخەوەم بۆ ڕامین و زانیار و لوقمان، نەدەتوانم هیچ بڵێم و نەدەتوانم هیچ بنوسم، نەخودا گوێی لەنزاکانم گرت و نەعەبدەکانیش گوێیان بە تکا و ڕجا و پاڕانەوەی دایکانەمدا بۆ پاراستنی گیانی ڕۆڵەکانم.
ئازیزەکانم ڕامین و زانیار و لوقمان… خۆزگە دەمتوانی لەپشتی شیشەکانی زیندانی ڕەجایی دەرتانبهێنم و بەدایکتان شادبکەمەوە، بەداخەوە نەمتوانی جگە لەچەند مانگێک زیاتر مانەوە لەژیان شتێکی زیاترتان بۆ بکەم…!!
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆم و دایک و بنەماڵەی هەرسێ ئازیز و هەمیشە زیندوو دەکەم و تەمەنا دەکەم جێگەیان بەهەشت بێت..
ڕوحتان شاد ڕۆڵە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکانی ووڵات کاروانی خەباتی ئێوە بەردەوامە و مەشخەڵی تێکۆشانتان بەدەستی گەنجانی کوردەوە بۆ هەمیشە بەبڵندی دەمێنێتەوە و خامۆش نابێت………….
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#
#09-09-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,564