ئەزموونی عەلمانییەت لە هندستان
نووسینی: مێهرداد سەمەدزادە
وەرگێڕانی: محەمەد حەسەن
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی
دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوەدەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
لەم کتێبەدا هاتووە: ئەگەر تێکەڵبوونی ئایین و سیاسەت لە عەلمانییەتی (ماهاتما گاندی)دا بوە هۆی سەرکەوتنی ئایینی هیندۆسی بەسەر ئایینەکانی تردا. ئەو تێکەڵبوونە لە بنەڕەتدا بە رێڕەوی کەلتوردا تێپەڕ دەبێت، واتە ئایین خۆی دەبێتە کەلتور و نەتەوەیەک بەپێی ناسنامەی ئایینییەکەی پێناسە دەکات. ئەگەر تێکەڵبوونی ئایین و سیاسەت لە عەلمانییەتی گاندیدا بوە هۆی سەرکەوتنی ئایینی هیندۆسی بەسەر ئایینەکانی تردا، ئەو تێکەڵبوونەوەیە لە فەلسەفەی سیاسی هەردوو رێکخراوی (هیندۆس مهاسبا) و (R.S.S) بوە هۆی زاڵبوونی کولتووری نەژادی هیندۆسەکان. ئەوەش ئاڕاستەیەکە، کە بە زەقی دژە لەگەڵ خوێندنەوەی عەلمانییانە بۆ ناسیۆنالیزم. ئەو ئاڕاستەیە بە ڕاشکاوی لە وشەی هێندوتوا (ناسنامە و کولتووری هیندۆس)دا خۆی دەبینییەوە، کە لە سەردەمی هەڵکشانی بزووتنەوەی نەتەوەیی هندستانەوە تا ئێستا بنەماکانی ئایدۆلۆژیایی ڕاستگرە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتەی لەسەر دامەزراوە. ئەو تێکەڵبوونە لە بنەڕەتدا بە رێڕەوی کەلتوردا تێپەڕ دەبێت، واتە ئایین خۆی دەبێتە کەلتور و نەتەوەیەک بەپێی ناسنامەی ئایینییەکەی پێناسە دەکات.
تی ئێن مەدان، کۆمەڵناسێکی هندییە، چەندین ساڵ بەر لەوەی حزبی (بی جی پی) دەسەڵات بگرێتە دەست بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندوە: لە ئێستاوە دەڵێم لە هەلومەرجی هەنوکەیماندا عەلمانییەت وەک بڕوایەکی هاوبەش لە ئاسیای باشوور دەستەبەر نابێت، ئەویش وەک هەنگاوی کردارییانەی حکومەت، بۆیە لە چوارچێوەی بەرنامەیەک بۆ داهاتوو سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت. لە ڕاستییدا تێگەیشتنی مەدان بەهۆی ڕەخنەکانییەتی لە مۆدێڕنە. ئەوەشی وتووە: عەلمانییەت خەونی کەمینەیەکە، کە دەیەوێت زۆرینە بەپێی وێناکانی خۆی لە قاڵب بدات و ویستی خۆی بەسەر مێژوودا بسەپێنێت، بەڵام لە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراوی دیموکراتیکدا ئەو تواناییەی نییە. ئاشیس ناندی، بیرمەندی ناودار و ڕەخنەگری مۆدێڕنەش هۆکاری سەرنەکەوتنی عەلمانییەتی هندستان لە نامۆبوونی لەگەڵ کۆمەڵگا و کولتووری ئەو وڵاتەدا دەبینێتەوە. رووبەڕووبوونەوەی توند و ڕەخنەگرانەی ناندی لە بەرامبەر عەلمانییەتی جیهانگیر، کە دەتوانین شرۆڤەکەی لە مانیفستۆی دژە عەلمانییەکەیدا ببینین، کە لە ڕاستییدا پێشەکییەکە بۆ ڕەخنە لە مۆدێڕنە لە پێناو ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە ڕوانگەیەکی ڕۆژئاواییدا.
⚠️ Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! 📕 Lähetä kirja⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 Lähteet
[1] 👪 Social Media | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
Idea Foun