نووسینی: کەریم یەڵدز
وەرگێڕانی: ئەرسەلان حەسەن
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
کوردەکانی سوریا وەک لە ناوی کتێبەکەوە بەدیاردەکەوێت نەتەوەیەکی لەبیرکراون، بەتایبەت کوردەکانی سوریا، چونکە بە درێژایی چەندین ساڵ نەک خاوەنی ناسنامەی نەتەوەیی نەبوون، بەڵکو خاوەنی ناسنامە و ڕەگەزنامەی وڵاتێکیش نەبوون، هەربۆیە بە درێژایی چەندین ساڵ بێبەشبوون لە مافە هەرە سەرەتاییەکانی مرۆڤێکی ئاسایی. نووسینی کتێبێک لەسەر کوردەکانی سوریا، گرنگییەکی زۆری هەیە لەبەرئەوەی بەدرێژایی دەسەڵاتی بەعسییەکان لە سوریا، ناوچە کوردییەکان وێڕای ئەو بێ مافییەی باسکرا، گەمارۆی میدیایی و کولتووریشیان خرابوە سەر و ڕێگە بە هیچ لێکۆڵەر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکیش نەدەدرا سەردانی ئەو ناوچانە بکات، کە دانیشتوانەکەی کورد بوون، چونکە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە وەک هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تەماشا دەکرا. لەم کتێبەدا بە شێوەی فاکت و دیکۆمێنت تاوانەکانی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی سوریا بەرامبەر بە نەتەوەی کورد خراوەتەڕوو. [1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,924 times