نووسینی: تی. زێت. لاڤین
وەرگێڕانی: ئارام مەحمود ئەحمەد
(چاپی یەکەم 2017)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبە هەرە بەپێزەکان دەربارەی مێژووی فەلسەفە و ئایدیا فەلسەفییەکان، هەربۆیە دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە بە باشی زانی بیکاتە کوردی و چاپ و بڵاوی بکاتەوە. کتێبەکە باس لە ڕەوتە فەلسەفییە یەک لەدوای یەکەکان دەکات هەر لە یۆنانی کۆنەوە تا دەگات بە سەدەی بیستەم. لە گرنگترین ئەو فەیلەسوفانەی ئەم کتێبە لەسەریان ڕاوەستاوە، بریتیین لە: (ئەفڵاتون، دیکارت، هیوم، هیگڵ، مارکس، سارتەر، لەگەڵ چەندینی دیکە). هاوکات لەناو چوارچێوەی هەر فەیلەسوفێکیشدا گرنگترین چەمکەکانی شیکراوەتەوە و واتاکانی خراوەتەڕوو. لە هەمووی گرنگتر ئەم کتێبە لە کۆتاییدا وەک پاشکۆیەک گرنگترین چەمکە بەکارهاتوەکانی ناو کتێبەکەی هێناوە و ڕاڤە و شیکردنەوەی بۆ نووسیوە. دواجار پێویستە ئەوە بڵێین کە ئەم کتێبە بە زمانێکی وەها سادە و ڕوون نووسراوە، کە هەموو خوێنەرێک بتوانن بە باشی بەسەر خوێندنەوەیدا زاڵ بێت.