کۆمەڵێک نوسەر
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە# 2017
نووسینی: کۆمەڵێک نووسەر
وەرگێڕانی: هاوڕێ یوسفی
(چاپی یەکەم 2018)
ئەم کۆمەڵە وتارەی لە دووتوێی ئەم کتێبەدا کۆکراونەتەوە، هەریەکە و بۆخۆیان ڕەهەندێک لە میکانیزمەکانی ڕێکخستنەوەی جیهان و دەوری ئەو هێز و ڕەوتانە دەخەنەڕوو و ئەو سیستەمە سەرمایەدارییە شیدەکەنەوە، کە ئێستا کاریگەرییەکانی بەتەواوی بەسەر مرۆڤایەتییەوە دیارە. کتێبەکە بە گشتی لە دەوری ئەم باسانە دەخولێتەوە: (دادپەروەری تا دیموکراسی، تیۆری نیۆلیبڕاڵی کۆمەڵگە، چەند خاڵێک دەربارەی جیهانیبوونەوە، کورتەیەک دەربارەی نیۆلیبڕالیزم و لێکەوتەکانی، پاش نیۆلیبڕالیزم، ڤایرۆسی لیبڕاڵ، پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی سەرمایەداری و ڕەگەکانی توندوتیژی، سیاسەتی لیبڕاڵی بازاڕ، تینک تانکەکان و ئیمپریالیزمی نوێ، کۆتایی جیهانیبوونەوەی سەرمایەداری، نەتەوەسازیی نیۆلیبڕاڵی، سیاسەتی جیهانیبوونەوە، ئیمپراتۆریا یان ڕەچەڵەکەکانی جیهانیبوونەوە، مەڵتیتیود و سیاسەت و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، ئیمپراتۆریا و مەڵتیتیود). لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە دەربارەی سیستەمی سەرمایەداری ومیکانیزمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو سیستەمە.