نووسینی: تۆغبا یەشار ئۆغلۆ
وەرگێڕانی: ماجید خەلیل
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
حزبوڵڵای کوردیی لە تورکیا، تەنها جوڵانەوەیەکی کتوپڕ و دەرهاویشتەی کێبڕکێیەکی ئایدۆلۆژی و سیاسی و چەکداری نەبوو، ئەوان گروپێکی چەکداریی شاراوە و خاوەن بەستەر و پەیوەندیی ئاڵۆز بوون و نزیکەی 40 ساڵ پێش ئێستا لە کوردستانی تورکیا لەدایکبوون. حزبوڵڵا هەڵگری پڕۆژەیەکی ناسیۆنالیزمیی کوردخواز نەبوو، بەڵام لە دڵی باکووری کوردستان دا لەدایکبوو، ئەوان جەماوەریی نەبوون، بەڵام دڵی کۆمەڵگەی نەریتخوازی کوردیان کردە ئامانج و ئامڕازی میتۆدە پەڕگیرەکان. زیاتر گوتارێکی ئایینیی بەسەر ئەم هێزەدا زاڵ بوو، ڕەوگەیەکی سووننیی پەڕگیر بوون و دژ بە سیکۆلاریزم بوون. ئەوان هیچ گورزێکیان لە دەوڵەت نەدا، بەڵام گوتارەکەیان دژ بە دەوڵەت بوو، ئەوان لە کوردستاندا بوون بەڵام دژ بە پاشخانێکی نەتەوەیی کوردی بوون