ئازارەکانی کورد لە کەرکووک بە زمانی ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە
Kardox,der Kurde ناونیشانی ئه و کتێبەیە کە چیرۆکی (ئازارو برسیکردن و کوشتن و ڕاوەدونانی نەتەوەیی کورد) لە شاری کەرکووک بە زمانی ئەڵمانی دەگێڕیتەوە و لە لایەن کاکی خۆم محێدین- وە بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە.
کتێبەکە بەشێوەیەکی ئەدەبی و ڕاستەوخۆ لەناو ڕووداوەکاندا نووسراوە و نووسەر باس له و ئازارە ڕۆحیانە دەکات کە هەر لە منداڵیەوە هەستی پێکردوە و ئه و دیمەنە ترسناکانە دەگێڕێتەوە کە کورد وەک نەتەوە لە کەرکووک لە سەردەمی ڕژێمی سەدام و بەعسدا بە بەرگریەوە تیایدا ژیاون.
ئەم جۆرە ئەدەبە لە ئەوروپاو بە تایبەتی لە ئەڵمانیا زۆر خۆشەویستە و وەک ڕۆمان خوێنەرێکی زۆری هەیە و نوسەری کتێبەکەش بڕیاری داوە کە کۆڕی خوێندنەوە و پێشکەش کردن و ناسینی کتێبەکە لە بەڕلین و شارە گەورەکانی تری ئەڵمانیا بە زمانی ئەڵمانی ساز بکات.
PUKmedia بەکر حەسەن - بەرلین