نووسەر: ئومێد عەلی حەمە ڕەحیم - ناسراو بە ئومێد گێڵەڕەیی
بابەت: ڕۆمانی دیکۆمنێتاری
چاپی یەکەم
ئەم ڕۆمانە ناوەکەی تەنها 18 کیژە لە ئاسمانەوە، بەڵام لەناوەڕۆکدا مێژووییەکە پڕپڕە لە کارەسات و پڕپڕە لە هەڵدێر و هەوراز و نشێو و بەهێزی و بێ هێزی و ئازایەتی و بێ توانایی و دەوڵەمەندی و هەژاری و ژێردەستی و ئازادی و پڕپڕە لە پەندی مێژوویی سەبارەت بە نەتەوەکەمان.
نەتەوەیەک کە لەلایەن نەتەوەیەکی تر بە ناوی ئایینەوە دەچەوسێندرێت و ئەنفال دەکرێت و کچانی لە بازارەکانی وڵاتانی عەرەب وەک کەنیز دەفرۆشێت.
لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە کە ئەگەر کورد موسڵمانە بۆچی دەبێت بە ناوی ئایینەوە ئاوای بەسەردا بێت. بۆ چی دەبێت بە ناوی ئەنفالەوە گەلێکی موسڵمان لەناو ببرێت و زیندەبەچاڵ بکرێت و ژن و منداڵی بە دیل بگیردرێت و پیاو و گەنجان و کوڕانی ئەنفال بکرێن.