پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
بەهادین نوری: نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسان و هەموو کادرەکانی گۆڕان
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەهادین نوری: نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسان و هەموو کادرەکانی گۆڕان
بەڵگەنامەکان

بەهادین نوری: نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسان و هەموو کادرەکانی گۆڕان
بەڵگەنامەکان

#بەهادین نوری#
من هیچ کاتێ ئە ندامی ب. گ. (#بزووتنەوەی گۆڕان#) نەبووم. وەکو کەسایەتیەکی دیموکراتی سەربەخۆ لە ئۆپۆزسوێنی سیاسی ئەم وڵاتە دا خۆشحاڵ بووم بە دامەزراندنی ئەم حیزبە لەیەکەم ڕۆژەوە، چونکە وەکو ڕێخراوێکی ئۆپۆزسوێن لە دایکبوو، هیوایەکی بە خشی بە جەماوەر کە بتوانێ ڕۆڵێکی گرنگ ببینێ لە کۆتایی هێنان بە قۆرخکردنی دەسە ڵاتی ناهەمواری پارتی و یەکێتی.
پەیدابوونی ب. گ. ئەنجامێکی لۆژیکی بوو بۆ ئەو سیاسەتە چەوتەی کە پارتی و یەکێتی پێڕەویان کرد لە 15 ساڵی پاش گواستنەوە یان لە شاخەوە بۆ شار، لە شەڕی پارتیزانیەوە بۆ سەر کورسی دەسەڵات. لەو ساڵانەدا جەماوەری هەرێم بەتەمای بنیاتنانی کوردستانێکی ئاوەدان و پێشکەوتوو دیموکراتی بوو. بەڵام ئەوی ڕویدا پێچەوانەبوو : شەڕی برا کوژی نەوەدەکان لە سەر کورسی و پارەو قۆرخکردنی دەسەڵات و گەندەڵکاری بێئەندازەو دروستکردنی توێژێکی کۆمەڵایەتی نوێ لە مشە خۆران کە بێ خستنە گەڕی هیچ سەرمایەیەک، لە ڕێگەی بەکار هێنانی دەسەڵاتەوە، بوون بە ملیۆنیر و ملیار دێر. ئەمە ناڕەزایەتی و ڕق و کینەی توێژێکی گەورەی لە ناو جەماوەردا دروستکرد، بنەمای کۆمەڵایەتی بۆ ڕێکخراوێکی وەک ب. گ. دروستکرد. شکۆی سەرکردایەتی ئەم دروستکردنەش بە نەوشیروان مستەوفا بڕا کە یەکەم کەس بوو ئۆپۆزسوێنی پەرلەمانی لە هەرێمدا دروستکردو بنەمای بۆ دەستاو دەستی دەسەڵات داڕشت. دەبێ بوترێ کە ئەم ئیشە هە ڕ بە کەسایەتیەکی وەک نەوشیروان دەکرا کە دەیەها ساڵ لە ناو پارتی و دواتر لە ناو یەکێتیدا بووە و دواتر گەیشتە قەناعەت کە دەبێ جێیان بێڵێ و بچێتە ڕیزی ئۆپۆزسوێن.
تەوژمی جیابوونەوە لە ینک بە گوڕو تینێکی بە هێزەوە هاتە کایەوە، بە تایبەتی لە شاری #سلێمانی# و دەورو بەری، واتە لە ناوچەی ئیدارەی ینک. ئەوە بوو ب.گ. بوو بە خاوەنی 25 کورسی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی 2009 دا. لە هەڵبژاردنی دواتردا لەباتی زیادکردن ژمارەی کورسیەکانی دا بە زین بۆ 24. ئەگەر ئیستە هەڵبژاردنیکی خاوێن بکرێ چاوەڕێی دا بەزینێکی گەورەتر دەکرێ. ئەمە مانای وایە ب.گ. ئەوە دەرنەچوو کە خەڵک چاوەڕێ بوون. لەبەر ئەوە زۆر کەس لەوانەی بە حەماسێکی زۆرەوە پێشوازیان لە پەیدابوونی ب.گ. کرد ئەمڕۆ ئەو هیوایەی جارانیان نەماوەو ڕەنگە نەیشچن بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردندا.
خیلافات و ململانێ ناو خۆ لە حیزبدا، هەر حیزبێ بێ، دیاردەیەکی سروشتی و فاکتەری گەشەپێدان و پێشکەوتنە ئەگەر ئەو ململانێیە بە شێوەیەکی ئوسووڵی ببرێ بە ڕێوە. بەڵام بە داخەوە ئەو ململانێیەی ئەمڕۆ لە ناو ب.گ. دا ڕەچاو دەکرێ هێڵی سوری تێپەڕاندووە و زیانی لە قانزانجی زێترە. کێشەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زێتر دەبن و ئەگەر چارەسەر نەکرێن دەبنە هەڕەشەیکی جدی لەسەر ب.گ.
به بۆچوونی من کێشەی سەرەکی گۆڕان لەم چوار خاڵەی خوارەوەدایە :
1- کێشەی سەرکردایەتی کە پرسێکی ناوخۆییەو ئەڵقەی سەرەکیە لە نێوکێشەکاندا.
2- چەند هەڵەیەکی سیاسی کەلەم ساڵانەی ڕابووردوودا گۆڕانی تێکەوتووە.
3- کێشەی دارایی، واتە دابینکردنی خەرجی پێویست بۆ ب.گ.
4- هەڕشەی بنەماڵە چێتی کە دەبێتە مەترسی لەسەر سەربەخۆیی سیاسی ب.گ.
بۆچوونی خۆم سەبارەت بەم خاڵانە دەخەمەڕوو :
پرسی سەرکردایەتی لە ب.گ دا.
کێشەی سەرکردایەتی گۆڕان لەگەڵ دروستکردنی حیزبەکەداهاتە کایە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەکە نەوشیروان خوازیاری دروستکردنی ڕێخراوێکی نوێ بوو، نوێ چ لەبەرنامەی سیاسی و چ لە کادری سەرکردایەتیدا. ئەمەش بەڕوونی دەرکەوت لەوەداکە ئەرکی سەرکردایەتی ژوورەکانی سپارد بەوگەنجانەی لەدەرەوەی ڕیزەکانی یەکێتیەوە هاتنە ناو ب.گ. ئەمە لەلایەکەوە جموجول و دینامیکیەتێکی باشی لەخەباتی گۆڕاندا هێنایە ئاراو لەلایەکی دیکەوە بوو بە هۆکاری ناڕزایەتی هێندێ کەس لەوانەی پۆستی سەرکردایەتیان لە ینکدا جێهێشت و هاتنە ناو گۆڕان. دەبوو نەوشیروان، بەرلەکۆچی دوایی خۆی، هەیئەتێکی سەرکردایەتی دروستبکردایە بۆ ب.گ، چ لە ڕێگەی کۆنگرە یان کۆنفرانسێ بوایە چ بە هەرشێوەیەکی گونجاوی دی. بەداخەوە ئەمەی نەکردو مردنی پێشوادە لە گۆڕانی دابڕی. کێشەی سەرکردایەتی بەجێما بۆگۆڕانخوازان و ئەوانیش بەهەڵە چارەسەریانکرد، سەرکردایەتیەکی ناهاوسەنگیان پێکهێنا کەنەیدەتوانی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی حیزبەکە بکات.
ئەمڕۆکێشەی سەرەکی ب.گ – بەبۆچوونی من – کێشەی سەرکردایەتیە. لێرەوە دەکرێ دەستبکرێ بەچارەسەری هەمووکێشەکان. کەرەستەی چارەسەر لای گۆڕان هەیە. کادری زێڕینی بەتوانای هەیە کە ینکیان جێهێشتووە و هاتوونەتە ڕیزی گۆڕان وەکو قادری حاجی علی کە لەمێژەوە ناڕازی بوو لە سیاسەتی جلال تاڵەبانی و یەکێتی جێهێشت، وەکو عوسمانی حاجی محمود و عومەری سید علی و مستەفای سید قادر.هەروەها تاقمێ کادری زێڕین هەیە لەناو ئەو لاوانەدا کەلەدەرەوەی یەکێتیەوە هاتوونەتە ڕیزی گۆڕان. پێمباشە کە گۆڕان سەرکردایەتیەکی 9 کەسی لە نێوان ئەوانەدا هەڵبژێرێ، چ بە ناوی خانەی ڕاپەڕاندنەوە بێ چ بەناوی پولیت بیرو (مەکتەبی سیاسی). ئەم هەڵبژاردنەش ساڵانە بکرێ، هەتا ئەوی سەرکەوتوو بووە دەکرێ هەڵبژێردرێتەوە، ئەویشی سەرکەوتوو نەبوو بگۆڕدرێ و خوێنێکی تازە بکرێتە لاشەی هەیئەتی سەرکردایەتی. سەبارەت بە ڕێخەری گشتیش پێمباشە لەم قۆناخەدا جڤاتی نیشتمانی خۆی و جێگرەکەی هەڵبژێرێ بۆ دووساڵ، بۆ کەسیش نەبێ لە 8 ساڵ زیاتر لەو پۆستەدا بمێنێ. دەبێ سەلاحیاتی ڕێخەری ب.گ دیاری بکرێ.
_ هەڵەی سیاسی گۆڕان.
ب.گ هەرلەسەرەتای دروستبوونیەوە وەکو حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن پەیدابوو. بۆیە خەڵکێکی زۆر پشتگیریان کرد چونکە هەموویان بێزاربوون لەپارتی و یەکێتی. دەسەڵاتداران نەیاندەتوانی ب.گ. لاوازبکەن لەرێگەی بەگژداچوون و سەرکوتکردنەوە. بیریان لەرێگەیەکی دیکە کردەوە، ڕێگەی هەڵخەڵەتاندن و بەشداری لە هەریسەکەدا. هێندێ لەبەرپرسانی ب.گ کەلەناو یەکێتی و پێشتر پارتیدا، بەعەقڵیەتی ئەو دوو حیزبە پەروەردەکرابوون، حەزیان لەم خەڵەتاندن و هەریسەخواردنە هەبوو. هێندێکیش پێیانوابوو ب.گ لەرێگەی بەشداریەوە لەحکومەتدا وردە وردە بەهێزتر دەبێ و دەبێتە هێزی سەرەکی لە نێوان حیزبە حکومڕانەکاندا. بەڵام واقیعی سەرزەمین شتێکی جیاوازی خستەبەردەم : نەخەونی ب.گ هاتەدی و نەپارتی ب.گ ی بۆ کرا بەو لوقمەیە کەبۆی قوتبدرێ. پێوەندی نێوان ب.گ پارتی تێکچوو. دورکەوتنەوەیان لەیەکتربوو بەشتێکی چاوەڕوان کرا و حەتمی،لەبەرژەوەندی گۆڕان بوو ئەگەر دەستپێشکەری بکردایە و لەحکومەتی پارتی و یەکێتی بکشایەتەوە. بەڵام نەیکرد. مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی ئەو دەستپێشکەریەی قۆستەوە و بەشێوەی سوکایەتی پێکردنیش ب.گ دەرکرد لە حکومەت : لەپردێ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕانی گێرایەوە بەرەو سلێمانی و ئاگاداری کردن کەهاتنیان بۆ #هەولێر# قەدەغەیە. گۆڕان ئەم سوکایەتی پێکردنەشی قوتدا و بۆ ماوەیەکی درێژ دوای ئەوەش لە حکومەتدا مایەوە و کەبەکردەوە هەموو ڕۆڵێکیان بریتیبوو لەوەی سەری مانگ دەچوون موچەیان وەردەگرت. هەڵەی بەشداری ب.گ لە حکومەتی گەندەڵخۆری قۆرخچی دەسەڵات زیانێکی سیاسی زۆر گەورەیدا لە ب.گ و هەموو ئۆپۆزسیۆنی هەرێم. تائێستەش برینی ئەو هەڵەیە سارێژنەبۆتەوە.
ب.گ کەوتۆتە هەڵەی دیکەش وئەمە زیانی گەورەی لە میللەتداوە. هیچ عاجباتییەکیش لەمەدا نیە. ئەوی دەبێ ئاماژەی بۆکرێ و ڕەخنەی لێبگیرێ پرسی بەرەو هاوکاری ئۆپۆزسیۆنە. چاوەڕوان دەکرا ب.گ ڕۆلێکی کارامە بگێڕێ بۆ پێکهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم. بەڵام ئەوەی کە نەوەی نوێ و ب.گ. پێکیانهێنا ململانێ و شەڕە دەنوکێکی بێسەربووبەر بوو کەهەتا ئەمڕۆ درێژەی هەیە و هەردوولاش خەتابارن. من داوا لەهەردوو لایان دەکەم کە ئاشتببنەوە و پێکەوە لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندا تیبکۆشن. تەنها ئەوەیە ڕێگەی ڕاست بۆ خزمەتی گەلەکەیان.
هەڵەی بچوکتریش هەیە، نەک تەنها لای ب.گ، بەڵکو لای هەموو حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن. دەبێ ئەوە ببێتە دەرسێ قەت لەبیرنەکرێ. حیزبی سیاسی پێکدێ و دەکەوێتە چالاکی بۆ ئەوەی دەسەڵات وەرگرێ، چونکە ئەو بەرنامەی دایڕشتووە قەت جێبەجێ ناکرێ بێوەرگرتنی دەسەلات. پارتی و یەکێتیش ئەوسیاسەتە پەیڕەو دەکەن، لەپێوەندیەکانیان لەگەڵ حیزبەکانیتر، کە هەرخۆیان حکومڕانبن و ڕێگە بەهیچ حیزبێکیتر نەدەن بۆ وەرگرتنی دەسەڵات. ئەو پێوەندیەی دروستی دەکەن لەگەڵ هەرلایەنێکی دیکە دەیانەوێ خزمەتی مانەوەی خۆیانبکات لەسەرکورسی دەسەڵات. بۆنمونە : ئێستە پارتی و یەکێتی زۆر بەپەرۆشن بۆ یەکڕیزی هەموو حیزبە کوردستانیەکان بەرانبەر حکومەتی عێڕاق، ئەمەش گوایە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەتی کوردا ! ئەگەر بەرژەوەندی بەرزی ئەم میللەتەیان بویستایە ئەوە لای خۆیانەوە دەستیان پێدەکرد، لێرەوە گەندەڵکاریان نەدەهێشت و فایلی نەوتیان دەخستە ڕوناکی و موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانیان نەدەبڕێ و خەڵکیان بێکارەبا نەدەکرد، کورسی دەسەڵاتیان قۆرخ نەدەکرد و هەڵبژاردنیان تەزویر نەدەکرد …هتد. ئەوحیزبەی ئۆپۆزسیونی ڕاستەقینە و دڵسۆزی گەلەکەی بێت شوێن گەندەڵخوازان و قۆرخ چیەکان ناکەوێ بۆ بەغدا و پاشکۆگەری ئەوانە ناکات. بەڵکو کەیسی خۆی دەبێ و قسەی تایبەتی خۆی دەکات لە بەغدا.
کێشەی دارایی ب.گ و ڕێگەچارە
لەم سەردەمەدا هەموو حیزبێکی سیاسی مانگانە پێویستی بە بەبوجەیەکی بچووک هەیە بۆ بەڕیوەبردنی ئیش وکاری خۆی – بۆ دەزگای ڕاگەیاندنی، بۆ بارەگای سەرەکی و بۆ بارەگاکانی تری، بۆ سەیارە و پاسەوان و شۆفێر، بۆ کادری حیزبی محترف.. هتد …
پرسەکە لێرەدا ئەوەیە کە ب.گ. چۆن ئەم کێشەیە چارەسەرکات ؟
پشتبەستوو بە ئەزمونی شەخسی خۆم لە چلەکانی سەدەی پێشووەوە هەتا ئێستە، بە دیراسە و تێگەیشتنی خۆم لە بارودۆخی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی کوردەواری، لێرەدا پێشبینیەکانی خۆم دەخەمە بەردەمی سەرکردەکانی ب.گ، هیوادارم کەڵکی هەبێ بۆ دابین کردن و خەرجکردنی بوجەکەیان لە چوارچێوەی ئەم وەزعەدا :
– دەبێ بەرلەهەموو شتێ هەوڵی ئەوە بدرێ کە ئیش و کاری حیزب بەکەمترین پارە جێبەجێ بکرێ. ئەمە بکرێبە ڕێڕەوی کار بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
– پێویستە لیژنەی دارایی لەسێ کەسی دەستپاک و زیرەک پێکبهێنرێ کەزۆر بەوریایی و عاقڵانە ئیشەکە بەڕێوەببەن و هەمیشە بیریان بەوەوە خەریک بێ کە چۆن مەسروفاتی حیزبەکەیان دابین بکەن و ڕێگە لەزیادە خەرجی بگرن.
– دەبێ پرنسیپی بنەڕەتی لە ئیش و کاری گۆڕاندا کاری خۆبەخشانە بێ. لەم جیهانەدا هیچ حیزبێکی جدی خاوێن ناتوانێ ببێتە دەزگایەکی مووچەخۆران وەکو دامەزراوەیەکی حکومی، مەگەر بووجەی دەوڵەت قاسەیەکی کراوەبێ لەبەردەم کادری حیزبی و ئیش و کاری حیزبیدا، وەکو حیزبی بەعسی سەدامی کردی و پارتی و یەکێتیش کردیان و دەیکەن. داهاتی سروشتی حیزب هیچ کات بەشی ئەوەی نەکردوە و نایکات کەوەک و فەرمانبەرانی دەوڵەت کادر و کارمەندانی بەگشتی مووچە لەحیزب وەربگرن. حیزب ڕێخراوێکی سیاسی خۆبەخشە و بنەمای فکری ئەوەیە کە کەسانێک لە کۆمەڵگەدا هەن کە دەیانەوێ هێز و توانای خۆیان بخەنە خزمەتی گەل و نیشتیمان و پێشکەوتنی وڵات. ئەوی خەباتگێڕی خۆبەخش کردویانە بۆ بزوتنەوەی سیاسی هیچ کات بە خەباتگێڕە مووچە خۆرەکان نەکراوە.
– لەوڵاتانی دیموکراتیدا دەوڵەت یارمەتی حیزبەکان دەدات بە پێوەری ژمارەی کورسیەکانیان لە پەرلەماندا. دەکرێ ئەوە لێرەش بکرێ.
– ب.گ کۆمەڵی کادری هەیە کە مووچەی خانەنشینی خەبات و پێشمەرگایەتی لە دەوڵەت وەردەگرن، بەتایبەتی ئەوانەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمان وەردەگرن. هەر خانەنشینێ گیانی فیداکاری بەرز و دڵسۆزی تێدابێ دەتوانێ وەکو کادرێکی خۆبەخش و محترف ئیش بۆ ب.گ بکات و فلسێکیش وەرنەگرێ. ئەگەر پەرلەمانتارێکی خانەنشینکرا و نەیتوانی خۆی ئیش بۆ ب.گ بکات وەکو کادرێکی محترف ئەوە دەتوانێ کە مانگێ ڕێژەیەک (دوو ملیۆن) لەو مووچەیە کە بەهۆی گۆڕانەوە بۆی بڕاوەتەوە بداتە محترفێکی حیزبەکەی.
– ئابوونەو پیتاکی مانگانە : من نازانم ئەم پرسە چۆن باسکراوە و بڕیاری لەسەر دراوە لە ب.گ دا، بەڵام هەموو کەس ئەوە دەزانێ کە وەرگتنی ئابوونەی مانگانە لە ئەندامانی هەر حیزبێ شتێکی ئاسایی و یاساییە وەکو سەرچاوەیەک بۆ دارایی حیزب. ئەمە لە پەیڕەوی نێوخۆیی حیزبدا تۆماردەکرێ کە داوای مۆڵەتی یاسایی لە دەوڵەت دەکرێ. من ئەزموونی تایبەتی خۆم هەیە لەسەر دارایی حشع لە ناوەڕاستی سەدەی پێشوودا، کە چوارساڵ سکرتێری حیزبی حشع بووم. حشع ئەوکاتە حیزبێکی نهێنی جەماوەری گەورەبوو، سەرکردایەتی سەدان خۆپیشاندان و مانگرتنی چینایەتی و نیشتمانی دەکرد. بەتەحەداوە دەڵێم کەلەو چوارساڵەدا جگە لەپارەی ئابونەو و پیتاکی ئەندام و دۆستانی حیزب هیچ سەرچاوەیەکی دارایمان نەبووە، ڕۆژێ لەرۆژان پارەمان لە هێچ دەوڵەتێ یان حیزبێ یان شەخسێ وەرنەگرتووە. دەزانم کە بارودۆخی ئەمڕۆ جیایە لە هی ئەو کاتە. بەڵام نابێ ئەمە وەها تەفسیر بکرێ کە ئەمڕۆ ئابوونە و پیتاک ڕۆڵێکی گرنگیان نەماوە لەدابینکردنی بڕێکی باش لەدارایی حیزب. دەبێ لیژنەی دارایی، بەهاوکاری لیژنە جیاجیاکان، ئەم پرسە تاوتوێبکەن و بەباشی بەڕێوەببرێ.
– ب.گ ڕێخراوی حیزبی و دۆست و لایەنگرانی لەدەرەوەی وڵات هەیە. بێگومان ئەوانە لە دۆخێکی وەهادان کە دەتوانن بەشداریەکی باشبکەن لە دەبینکردنی دارایی حیزبەکەیاندا، دەشتوانن داواش لە هێندێ دەزگا و کەسایەتی لەو وڵاتانە بکەن.
– لەم هەرێمەشدا ب.گ دەتوانێ داوای یارمەتی(مانگانە یان ساڵانە) لە هێندێ کۆمپانیا و خەلکی دەوڵەمەن بکات.
بنەماڵەچێتی
لەم وڵاتەدا پێویستمان بەقسەی زۆرنیە لەسەر بنەماڵەچێتی چونکە نمونەی زیندوی شتەکە لەبەر چاودایە. بە درێژایی 27 ساڵی ڕابردوو، هەموو خەڵکی ڕۆشنبیر و تێگەیشتو دەزانن چیە مانای بەبنەماڵە کردنی حیزب. دیاردەی بنەماڵەچێتی بەشێکە لە دیاردەی کۆمەڵایەتی لە قۆناخی خێڵەکیدا. حیزبی سیاسی لە کۆمەڵگەی پێشکەوتودا لەرێگەی سنوقی هەڵبژاردنەوە سەرۆکی خۆی دیاری دەکات و دەیگۆڕێ. ئەم گۆڕینە لە ئەوروپای ئەمڕۆدا بۆتە کارێکی ڕۆتینی سادە و هیچ کێشەیەکی بەدوادا نایەت. گەلێ جار سکرتێری حیزبێ پۆستەکەی خۆی جێدێڵێ بۆیەکێکی دیکە بەس لەبەر ئەوە کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا ئەو حیزبە ژمارەی پێویست لەکورسی بەدەست نەهێنا، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا سکرتێر وەکو موڵکێکی تاپۆدار سەیری حیزبەکەی دەکات، وەکو سەرۆکی عەشرەت یان وەکو بەڕێوبەری کۆمپانیایەک دەیەوێ کەڵک لە حیزب – کۆمپانیا – وەربگرێ.
هەڤاڵانی ب.گ. هەقیانە لە بنەماڵەچێتی بترسن. ئەو پێشنیازانەی لەم نامەیەدا پێشکەشم کردون دەکرێ بەربەستی ئەو مەترسیە بکات. نەوشیروان هەنگاوی زۆرباشی نابۆ دروستکردن و بەهێزکردنی ئۆپۆزسیۆن. بەڵام ئەوەی باش نەبوو کە تاپۆی هەموو شتێکی خستە سەرکوڕەکانی و ئەم کێشەیەی بۆ حیزبەکەی خوڵقاند. ئەگەر بیانەوێ کوڕەکانی دەتوانن بە گرێبەستێکی یاسایی کۆمپانیای وشە و گردەکە ڕادەستی ب.گ بکەن و بۆماوەی 15-20 ساڵ.
#03-09-2018#
ئەم بابەتە 2,642 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-09-2018 (6 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,642 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.828 چرکە!