ژووری چالاکی تووڕەیی زەیتوون لەسەرماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە وئاشکرای کرد کە چالاکی #شەڕڤان#ان بۆتۆڵەسەندنەوە وسزادانی چەتە داگیرکەرەکان بەردەوامە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، لە ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانان لە ڕۆژی 3ی ئەیلوول/12ی خەرمانان سەرچەتەیەکی چەتەکانی فەیلەق-ی شام بەناوی عەبدوڵا ئیکێل لە ناوچەی شەرا-ی #عەفرین# کوژرا.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئێمە بەڵێنمان داوەتە گەلەکەمان کە درێژە بە بەرخۆدانی خۆمان بدەین، تۆڵەی عەفرین بکەینەوە وهەتاکوگەلی عەفرین نەگەڕێنەوە سەرماڵ وحاڵی خۆیان تێکۆشانی ئێمە بەردەوام بێت.[1]
#06-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,028 جار هاتیە دیتن