🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 18-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 18-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📆12-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅18 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,673) پەڕتووک||
👫 جەعفەری ماملێ
کوڕی سەعیدی ماملێ لە ساڵی 1941ز له شاری مەهاباد له دایکبووە، هەر له سەرەتای منداڵی باوکی لە دەست دەدات.
لەژێر سایەی براکانیدا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام چەرخی گەردوون، ئەم بنەماڵەیە تووشێ غه مێکی دڵتەزێنتر دەکات، دوو برا گەورەی بنەماڵە واتا (کاک هاشم و کاک حسەین) له ماوەی یه ک ساڵدا به هوێ نەخوشی جوانەمەرگ دەبن مۆمی تەمنیان و چریکەی ده نگیان خاموش دەبێ.
ئەرکی سەرپەرشتی دەکەوێته ئەستوی براگەورە کاک (محەمەدی ماملێ).
به هوێ نالەباری بارودۆخی ژیان، واز لە قوتابخانه دێنێت و خوێندن بەجێ دەهێڵێت و روو
👫 جەعفەری ماملێ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەعفەری ماملێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 بافڵ تاڵەبانی
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی. ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.بەناوی بافڵەکەی چەمی رێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بریتانیا بەسەر بردووە.
تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە. کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا. زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەی ورد
👫 بافڵ تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
بافڵ تاڵەبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
ئەندازیار و بەڵێندەرێکی زیرەک و ناوداری کورد بووە، نەک لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، بەڵکو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ناسراوە، شوێن پەنجەی بەدروستکردنی چەندین تەلاری بڵند و مەزن و دڵگیرەوە لەسەرانسەری عیراقدا دیارە و کە وەک سامانێکی تەلارسازیی نیشتمانی و یادگاری حەسیب ساڵح ماونەتەوە.
حەسیب ساڵح حەبیب لە12ی کانونی یەکەمی 1930 لەشاری کەرکوک لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێک لە گوندی هۆمەر قەومی ناوچەی سورداش ژیاون و لە قوتابخانەی سەرەتایی لە شارەدێی سورداش خوێندوویەتی، دواتر قۆناغەکانی تری خ
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەسیب ساڵح حەبیب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
- لاهور شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانییە.
- ساڵی 1976 لە کۆیە لەدایک بووە.
- لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوون.
- لە ساڵی 1990 چووەتە بەریتانیا.
- چەند ساڵێک دوای راپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سکرتاریەتی مام جەلال کاری کردووە.
- بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستانە.
- لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژێردرا.
- رۆژی 18-02-2020 بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لاهور شێخ جەنگی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,222 | وێنە 57,321 | پەڕتووک PDF 10,673 | فایلی پەیوەندیدار 38,696 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,585 |
📖 دوای 21 ساڵ لە هەمان شوێن | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

دوای 21 ساڵ لە هەمان شوێن

فایلی پەیوەندیدار 📂
ئادار خوشکی گەریلا ئێرش 21 ساڵ لەوە پێش لە سیدەکانسیدەکان شەهیدبوو. ئێستا گەریلا ئێرش گەڤەرئێرش گەڤەر برای شەهید ئادار گەڤەرئادار گەڤەر لە هەمان شوێن و لە لێلیکانی سیدەکان لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان دەکات و وتی لەو شوێنەدا هەڤاڵ ئاداری تیادا شەهید بووە، تێکۆشان بۆ من شتێکی بێ هاوتایە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەزاران گەنج بۆ ژیان وڵاتێکی ئازاد روو لە چیاکانی کوردستان دەکەن. لەناو تەڤگەری پەکەکەپەکەکەدا بەلانیکەمەوە کەسێکی خێزانێک لە تێکۆشاندایە. لە هەندێک خێزاندا سێ تا چوار خوشک و برا پەیوەست بوون بە پەکەکەوە. یەکێک لەو خێزانانەش خێزانی ئێرش گەڤەرە لە شارۆچکەی گەڤەر.
ئێرش ڕایگەیاند، خێزانی ئەوان بە سێ خوشک و برا پەیوەستی ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون. باس لەوەش دەکات کە پاش ئەوەی خوشک و براکانی پەیوەست بوون، ئەویش بڕیاری داوە بەشداری نێو تەڤگەری ئازادی ببێت. پاش 21 ساڵ لە شەهیدبوونی خوشکەکەی، لە ئێستادا گەڤەر لە هەمان شوێنی ئەودا لە لێلیکانی سیدەکات خەبات دەکات.
ئێرش گەڤەر باسی چۆنێتی پەیوەستبوونی خۆی بە ڕیزەکانی پەکەکە و بەرخۆدانی لێلیکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئێرش گەڤەر دەڵێت، کاتێک ئاداری خوشکی لە ساڵی 1993 دا بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بووە، ئەو زۆر بچووک بووە و وتیشی هاوکات لەگەڵ گەورەبوونم، هەر کاتێک ڕووبەڕووی هێرشی دوژمن دەبوومەوە، بیرم لەوە دەکردەوە خوشکی منیش لەناو تێکۆشاندایە و ئیدی وردە وردە دڵنیا دەبوومەوە کە دژ بە دوژمن بە هێز دەبین. گەورەکانمان زۆر جار باسی گەریلایان دەکرد. کاتێک دەوترا ئێمەش سووپایەکمان هەیە و خوشکی منیش لەناو ئەو سووپادایە، زیاتر سەرنجم دەچووە سەر گەریلا. بۆ من گەریلایەتی خەون و خەیاڵ بوو. لە دنیای منداڵانەماندا لە دۆخێکی بەوجۆرەدابووین، کە تەنها دەمانتوانی خەون بە گەریلا بوونەوە ببینین.
بۆ درێژەدان بە ڕێبازەکەی ئادار ناوی خۆی کرد بە ئادار
گەڤەر دەڵێت، پاش ئەوەی خوشکەکەی بەناوی ئادار لە سیدەکان شەهید بوو، خوشکێکی تریشی بۆ بەردەوامیدان بە ڕێبازەکەی و تۆڵەکردنەوەی، پەیوەستی نێو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت و ناوی خۆی دەکات بە ئادار. وتیشی ئیدی دوو خوشکم گەریلا بوون. منیش هەنگاوێک زیاتر لە گەریلا نزیک دەبوومەوە. کۆمەڵکوژییەکانی دەورووبەرمان، ڕووداوی کوشتنەکان کە بکوژەکان دیار نەبوون و رۆڵەکانمان لە ناوەڕاستی کۆڵان و شەقامەکان دا دەکوژران، هەموو ئەوانە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر هۆشمەندیی تێکۆشان و ڕۆحی تۆڵەکردنەوەیان لەناو مندا گەورەتر و گەشتر دەکرد. تاکە گۆڕەپانێکی ئازاد کە مرۆڤ دەیتوانی تیایدا دژ بە دوژمن شەڕ بکات چیا بوو. براکانمان ڕێگەیان نیشان دابووین و ئێمەش ئیدی درێژە بە قارەمانێتییەکانی ئەوان دەدەین.
گەڤەر دەڵێت، پاش پەیوەستبوونی بەناو ڕیزەکانی گەریلاوە، هاتووەتە شوێنێک کە ئاداری خوشکی تێدا شەهید بووە و وتیشی هیچ کات ئەمە بۆ من وەک ڕووبەڕووبوونەوەیەک نەبوو. وزە و هێزێک ئێمەی بەرەو هەمان شوێن راکێشا. کاتێک من هاتمە هەرێمی خواکوڕک، خوشکە گەورەکەم ئادارم بینی. لەگەڵ ئەودا پێکەوە ڕۆیشتینە سەر گۆڕەکەی ئاداری خوشکمان. کۆبوونەوەی ئێمە، واتە کۆبوونەوەی هەرسێکمان رێککەوت نەبوو. ئەو ڕۆژە ئێمە پێکەوە بووین. بەوەش خەونەکەم بەدی هات. خوشکەکانم هاوڕێی تێکۆشانی من بوون.
لێلیکان داستان دەنووسێتەوە
ئێرش گەڤەر، لەبارەی بەرخۆدانی لێلیکانەوە وتی ئێستا من لە ناوچەی لێلیکانی سیدەکانم. بۆ من شتێکی بێ هاوتایە کە لەو خاکەدا کە هەڤاڵ ئاداری تێدا شەهیدبووە تێبکۆشم و لەو ڕێگەیەدا، کە هەزاران هەڤاڵ درێژەی پێدەدەن، بەشداری خەبات ببم. پاش 21 ساڵ لە هەمان جێگەدا کە خوشکەکەمی تێدا شەهید بووە، تێکۆشان بە هەموو سەختی و گەورەیی خۆیەوە بەردەوامە. کاتێک من دەستم بەم ڕێگەیە کرد، زانیم هەر هەنگاوێک کە دەینێم، ناحەق نیە و بەهەر هەنگاوێک ڕووبەڕووی واتای راستییەکی نوێ دەبوومەوە. بەرخۆدانی لێلیکان داستان دەنووسێتەوە و بەردەوامیشە لە نووسینەوەی ئەو داستانە. هەڤاڵان هەموو ڕۆژێک چالاکیی کاریگەر ئەنجام دەدەن. هەر سەنگەرێکی لێلیکان بۆ خۆی ڕۆمانێکە.
گەریلا ئێرش گەڤەر ڕاشیگەیاند، ئەوەی لە دەستی دەوڵەتی تورکیادا ماوەتەوە تەنها و تەنها تەکنیکی چەکە و وتیشی هەڤاڵان لە دژی سووپای داگیرکەری تورکیا کە خۆیان لە پشتی فڕۆکەی چادێرییەوە دەشارنەوە، چالاکیی کاریگەر ئەنجام دەدەن. کاتێک ئامانجی فڕۆکەی چاودێری پووچەڵ دەکەنەوە ئیتر هیچ شتێک نامێنێتەوە کە سەربازەکان باوەڕیان پێی بمێنێت. کاتێکیش ئێمە هەڵمەتی گەڕان و کەشف بەڕێوەدەبەین، دەمانبینن و ناوێرن لە کونی سەنگەرەکانیانەوە سەر دەربێنن و هەنگاوێک بنێن. سەرکەوتنمان لەم شەڕەدا هەر لە ئێستاوە دیارە. داگیرکەران هیچ کاتێک سەرناکەون. دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی داگیرکەرە. ئێمەش لە لێلیکان کۆتاییان پێ دەهێنین. دەبێت گەلەکەمان ئەو ڕاستییە ببینن و بزانن کە دەوڵەتی تورکیا وەک لێلیکان، لە هەموو شوێنێک ناچاری لەناوچوونە.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 06-09-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-09-2018
🏟 پارت / لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📜 راپۆرت
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 6 2018 12:34AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 9:17AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 9:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,612 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.169 KB Sep 6 2018 1:03AMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دوای 21 ساڵ لە هەمان شوێن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-09-2018
✌️ شەهیدان
1.👁️ئادار گەڤەر
📷 وێنە و پێناس
1.👁️خوشک و برایەکی گەریللا لەسەر گۆڕی خوشکە شەهیدەکەیان لە ناوچەی سیدەکان، لە 24-10-2014
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئیرش گەڤەر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574