ئێران تۆپبارانی كوێستانهكانی بهربزین لە برادۆست دهكات
باکووری کوردستان
- بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە دۆڵی رۆژ لە ناوچەی کوتودەرەی
دێرسیمدێرسیم ئاگرێک کەوتووەتەوە و ماوەی 7 رۆژە بەردەوامە. هاووڵاتییان دەیانەوێت ئاگرەکە بکوژێینەوە، بەڵام سەربازانی تورکیا بە پاساوی 'ناوچەی ئەمنیی تایبەت' رێگری لە چوونی هاووڵاتییان دەکەن بۆ دۆڵی رۆژ و بەو پاساوە رێگایان پێنادەن ئاگرەکە بکوژێینەوە. دامودەزگا پەیوەندارەکانی حکومەتی تورکیاش هیچ کارێک ناکەن بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە. ئاگرەکە لە تەشەنەسەندنی بەردەامدایە و ئاگرەکە گەیشتووەتە سنووری گوندەکانی گیولەچ و زەریکان لە ناوچەی مازگرت، هاووڵاتییان دەستیان بە کوژاندنەوەی ئەو بەشە لە ئاگرەکە کرد، بەڵام لە سنوورەکانی ترەوە ئاگرەکە بەردەوامیی هەیە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاتژمێر 4 و 30 خولەکی ئێوارە، کۆڕەشێعرێک لەژێر ناوی سترانی هەنار بە مەبەستی خزمەت بە شێعر و ئەدەبی کوردی بۆ نیزیک بە پازدە کەس لە شاعێرانی کوردستان لەلایەن ئەنجومەنی مەولەوی کورد لە شاری
سەقزسەقز بەڕێوەچوو.
[6]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی و کوردانی رۆژهەڵات لە بەردەم بارەگای
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە
هەولێرهەولێر گردبوونەتەوە و داوا دەکەن (
رامین حوسێن پەناهیرامین حوسێن پەناهی) لە زیندان ئازادبکرێت.
[2]
- ئەمجەد حوسێن پەناهی، برای رامین بەناوی بنەماڵەکەیەوە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند ژمارەیەک چالاکڤانی دیکەش لە سلێمانییەوە بە چوار پاس ویستیان بێنە هەولێر، لە بازگەی
تاسڵوجەتاسڵوجە رێگریمان لێکرا.
[3]
- لە
سلێمانیسلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری
ئیبراهیم پاشای بابانئیبراهیم پاشای بابان لادەبرێت.
[1]
- تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەچڕی تۆپبارانی کوێستانەکانی بەربزینی سەر بە شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکان دەکەن، فڕۆکەی چاودێریش لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.
[3]
- وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا لە سەردانێکیاندا بۆ کوردستان، رایدەگەیەنن کە کورد دۆستێکی نزیکیانە و هاوکارییە سەربازییەکانیشیان بۆ هێزی
پێشمەرگەپێشمەرگە کە رۆڵی گرنگی هەبووە لەتێکشاندنی تیرۆرستانی
داعشداعش بەردەوامدەبێت.
[5]
- ئەمڕۆ، 80 شێوەکاری شاری بەغدا و شاری سلێمانی لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکەی شاری سلێمانی، پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشیان بەدروشمی هەمیشە پێکەوەین کردەوە. هەر شێوەکارێک بە تابلۆیەک بەشداریی لە پێشانگاکەدا کردبوو. بڕیارە پێشانگاکە ماوەی 10 ڕۆژ بەردەومبێ و لە یەکەم ڕۆژیشدا هاوڵاتییەکی زۆر سەردانی پێشانگاکەیان کرد.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- پلاتفۆڕمی
عەفرینعەفرین که ڕێکخەری فێستیڤاڵی کولتوورییە ڕایگەیاند، حکوومەتی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی کولتووری قەدەغە کرد کە بڕیار بوو ڕۆژی 8ی ئەیلوول\17ی خەرمانان بەڕێوەبچێت.
[4]
- بارودۆخی شار و شارۆچکەکانی باشوور ئێراق، بەتایبەتری بەسرە زۆر تێکچووە. لە چەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانەکانی بەسرە دەیان کوژرا و برینداری لێکەوتووەوە. خۆپیشاندەران زۆرێک لە باڵەخانە حکومییەکانیان سووتاندووە. ئەمڕۆش قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە بەسرە راگەیەندرا.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەدرێژەی خۆپیشاندانەکانی بەسرە، لەباشووری عێراق، خۆپیشاندەرێک لەناو بینای پارێزگای بەسرە سووتا و ماڵی حەوانەی پارێزگاری شارەکەش سووتێنران کە بەوەش تائێستا نزیکەی 15 خۆپیشاندەر کوژراون.
[2] ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کاتشناسیو ڕووداوەکا