پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,051
Kuvat 105,446
Kirjat 19,105
Liittyvät tiedostot 96,112
Video 1,290
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
لە پێشبڕکێی لایەنە ناسیۆنالیستیە کوردیەکان بۆ ساتوسەدا بە ماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە: ”نەوەی نوێ ” لەپاڵ ئیسلامی و شۆڤێنیستەکانی عێراقدا ڕادەوەستێ!
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە پێشبڕکێی لایەنە ناسیۆنالیستیە کوردیەکان بۆ ساتوسەدا بە ماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە: ”نەوەی ن
Asiakirjat

لە پێشبڕکێی لایەنە ناسیۆنالیستیە کوردیەکان بۆ ساتوسەدا بە ماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە: ”نەوەی ن
Asiakirjat

بزوتنەوەی “ نەوەی نوێ ” کە لە سەردەمی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دا، بەرەی دژی ڕیفراندۆمی بەناوی” نەخێر لە ئێستاد ا” ڕاگەیاند، گوایە کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نیە، دەنا لەگەڵ ڕیفراندۆم و مافی خەڵکی کوردستاندایە بۆ سەربەخۆیی، وە توانی بەشێک لە خەڵکی کوردستان چەواشە بکات، ئێستا بوون بە هاوپەیمانی ئەوانەی کە لە بنەڕەتەوە دژایەتی مافی ڕیفراندۆمیان کرد. دواتریش لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم خەڵکی کوردستانیان سەرکوت کردو هێرشی سەربازییان کردە سەر کوردستان، بەزەبری چەک و کوشتار خەڵکی دوز و #کەرکووک#یان خستە ژێرباری عەسکەرتایەتی #حەشدی شەعبی#ەوەو دەستدرێژیان دەکردە سەر حورمەت و کەرامەتی خەڵکی بێدەرەتان! “ نەوەی نوێ ” لەگەڵ لیستەکەی عەبادیدایە کە بڕیاری هێرشی بۆسەر کوردستان دەرکردو لەرێگای چەتەکانی حەشدی شەعبی و بە پشتیوانی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە جێبەجێی کرد. ئەگەر نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی لەبەرئەوەی کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان بە قازانجی خەڵکی کورد نەدەزانی، بۆیە دژی وەستانەوە، ئەی ئێستا وەڵامیان بۆ خەڵکی کوردستان چی دەبێ کە لەپاڵ تاوانبارانێکی ئیسلامی- فاشیست و شۆڤێنی و نەتەوەپەرەستی عەرەبیدا ڕاوەستاون، کە نەک هەر دژی مافی ئەنجامدانی ڕایفراندۆم بوون و هەن بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵکو بڕوایان بە مافی هاوڵاتیبوونی خەڵکی کوردزمان نیەو وەکو کەمایەتیەکی نەتەوەیی پلە دوو مامەڵەی دەکەن، کەمافی کەمتری هەیە لە هاوڵاتی عەرەب!
“ نەوەی نوێ ” و سەرۆکەکەی کە سەری زمان و بنی زمانیان ئەوەیە کە ئەوان ئەزمونێکی جیاواز لە پارتی و یەکێتی نیشان دەدەن، بەڵام بەهەمان ڕێچکەی ئەواندا ڕۆشتن و هەمان ئەو ڕێگایەیان پێوا کە پارتی و یەکێتی گەیشتوونەتە کۆتاییەکەی. خودی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دانپیانانی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردایەتی بوو بە شکستی فیدراڵیزم و مایەپووچ بوونی، کەچی “ نەوەی نوێ ” لەناو هەمان ئەڵقەی ون و گێژاودا دەخولێتەوەو مۆری تەئید لە بەستنەوەی کوردستان بەو دەسەڵاتە کۆنەپەرست و فاشیست و دژی خەڵکیەی عێراق دەدات، کە بە فیشەک وەڵامی خۆپیشاندەرانی شارەکانی باشوری عێراق دەداتەوە کە دژی بێکاری و نەبوونی ئاوی پاکی خورادنەوەو بێکارەبایی و دژی نەبوونی خزمەتگوزاریە گشتیەکان ڕژاونەتەوە سەرشەقامەکان.
“ نەوەی نوێ ” ڕەخنەی لەپارتی و یەکێتی هەیە کە نانی خەڵکیان بڕیوەو تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن، بەڵام هەرخۆی لەپاڵ عەبادی تاوانباردا سەرقاڵی ئەوەیە کە دەوری برا بچووکی پێبدەن و پاداشتی دژایەتیەکەی بۆ ڕیفراندۆم و خۆشخزمەتیەکەی بە شۆڤێنیزمی عەرەبی و ئیسلامی بدەنەوە. “ نەوەی نوێ ” بەم هەنگاوەی ئەوەی سەلماند کە نەک هیچ جیاوازیەکەی لەگەڵ یەکێتی وپارتیدا نیە و کۆرپەی ناو باوەشی ئەوانە، بەڵکو لەوانیش زیاتر ئامادەیە مامەڵە بە ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستانەوە بکات لەپێناو بەرژەوەندی سیاسی و دەسکەوتی ئابوریدا.
تەنها پاساوی “ نەوەی نوێ ” بۆ ئەم هاوپەیمانی و دەست تێکەڵاوکردنە لەگەڵ سەرکوتگەرانی خەڵکی کوردستان، دژایەتیکردنی یەکیتی و پارتیە. بەڵام ئەمە فریوکاری و بەخراپ کەڵک وەرگرتنێکی ئاشکرایە لە نەفرەت و بێزاریی خەڵک لەم دوو حزبە کۆنەپەرست و تاڵانچیە. نەفرەتی خەڵکی کوردستان لە یەکیتی و پارتی، نە تەنها نەفرەتە لە ناوەکانی ئەم دوو حزبە و نە لە دەموچاوی سەرکردەکانیان، بەڵکو لە بنەڕەتدا نەفرەتە لە سیاسەت و کارکردی چەپەڵیان لە 27 ساڵی دەسەڵاتیان لە کوردستان و لە 15 ساڵی سات و سەودایان لە بەغدا بە ماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە. واتە لانی کەم بەشێک لە هۆکاری نەفرەتی خەڵک لەم دوو حزبە، دروست هەر ئەو کارەیە کە ئەمڕۆ “ نەوەی نوێ ” و دوێنی یەکێتی و پارتی ئەنجامیان دەدا بۆ هەراجکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان. دوێنێ کە “ نەوەی نوێ ” بە خۆشباوەڕکردنی خەڵک بە نمایشی ڕیسوای هەڵبژاردن، یەکەمین گورزی لە ڕەوتی ڕەوینەوەی خۆشباوەڕی خەڵک دا، بەمجۆرەش خزمەتێکی گەورەی کرد بە درێژکردنەوەی تەمەنی بارودۆخ و سیستەمی حوکمڕانی ئێستا، ئەمڕۆش گورزی دووەم دەدات لە خەڵکی کوردستان، بەدەست تێکەڵکردن لەگەڵ سەرکوتگەرانی ئەم خەڵکە.
لە ڕوانگەی خەڵکی کوردستانەوە هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر و عەبادی هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ هاوپەیمانی لەگەڵ مالکی و عامریدا. پێویستە ئەکتەرەکانی هەردوو ئەم نمایشە قێزەونە بکەونە بەرامبەر توڕەیی خەڵکی کوردستان و دەسکۆتا بکرێن. پێداگری لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان سەنگەرێکی جیاواز لەمانە و لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن دەخوازێت. سەنگەرێک کە هەم ئەمانە لە کوردستان دەسکۆتا دەکات و هەم مافەکانی خەڵکی کوردستان مسۆگەر دەکات. نە “ نەوەی نوێ ” و نە ئەوانی دیکە هیچیان نوێنەری خەڵکی کوردستان نین، تا خەڵکی کوردستان لە ڕێگای دەنگدان بەوانەوە بتوانێ بەمافەکانی بگات و ئایندەو کەرامەتی پارێزاو بێت.
تەنها ڕێگای گۆڕینی ژیانی ناهەمواری ئەمڕۆی خەڵک و گێڕانەوەی شکۆ و ئیرادە و ئومێدی خەڵک بە ژیانێکی شایستەو ئایندەیەکی ڕۆشن، لێدانی سەنگەرێکی سەربەخۆ و ڕیزێکی سەربەخۆی جەماوەری کرێکارو ئازادیخوازە، سەربەخۆ لەسەرجەم ئەم لایەنە بۆرژوازی و سەوداگەرانەی کە سەرجەمیان تەنها نوێنەرایەتی چینی سەرمایەدار و ملیاردێرەکانی کوردستان دەکەن. سەنگەرێکی سەربەخۆ و ڕیزێکی جیاواز لە دەوری ئاسۆیەک بۆ سەراوژێرکردنی سەرتاپای دۆخی کارەساتباری ئێستا بە دەسەڵاتی میلیشیایی و گاڵتەجاری هەڵبژاردن و پەرلەمانی کارتۆنی و کابوسی نەداری هەمەجۆرەوە. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە پێناو لێدانی ئەم سەنگەر و ڕیزە سەربەخۆیە لە دەوری ئەو ئاسۆ سیاسیە ئاڵوگۆڕ بەخشە تێدەکۆشێت و جەماوەری چەوساوەی بۆ بانگەواز دەکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#04-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,640 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-09-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,640 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,051
Kuvat 105,446
Kirjat 19,105
Liittyvät tiedostot 96,112
Video 1,290
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.235 toinen!