🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دیمانەی پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
دیمانەی پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
سازدانی : د. محەمەد خدر مەولوود
📕 دیمانەی پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
📖 سێوی مێخەک ڕێژ
سێوی مێخەک ڕێژ
هێمای ئەوین و ئاشتی و خۆشەویستی کوردەواری[1]

سێوی مێخەک ڕێژ نەریتێکی کۆنی کوردە لەنێوان خۆشەویستەکان و هاوسەرەکان.
کاتێک خۆشەویستەکان دەیانویست خۆشەویستی خۆیان بەیەکتری نیشان بدەن
📖 سێوی مێخەک ڕێژ
🏰 ماردامان (دهۆک)
ماردامان” لەلایەن باپیرانی کوردەوە کە خۆریەکان بوون لە ناوەڕاستی هەزارەی سێیەم بونیاد نراوە

هەواڵی دۆزینەوەی شارە مێژوویەکەی کوردستان بە خێرایی لە میدیا جیهانیەکاندا بڵاو بویەوە و جۆرێک لە بەلاڕێدا
🏰 ماردامان (دهۆک)
📖 مۆری لولەی چیە
مۆری لولەی چیە؟

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان دا زۆرێک لە بازرگان و دوکان دار و پزیشک و فەرمانگە و بەرپرسە حکومیەکان مۆری تایبەت بەخۆیانیان هەیە و شێوازیشیان جۆراو جۆرە بۆ پشت ڕاست کردنەوەی نوسین و بەڵگەنامە
📖 مۆری لولەی چیە
📖 لەناو بازاری کەلار پارچەی شوێنەواری دۆزراییەوە
هەرسوچێکی ئەم نیشتیمانە هەڵدەدرێتەوە شوێنەواری کۆن دەردەکەوێت.....

لەناو بازاری کەلار پارچەی شوێنەواری دۆزراییەوە

لەکاتی کارکردن لەنۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی ناو بازاری کەلار، پارچەی شوێنەواری
📖 لەناو بازاری کەلار پارچەی شوێنەواری دۆزراییەوە
📖 گردە دەستکردەکان
ناونیشانی بابەت: گردە دەستکردەکان

1- باسی گردوو هۆکاری بنیادنانیان
2- شوێنی بنیادنانیان
3- ئەو مادانەی لە گردەکاندا هەن و پاشماوەکانیان

بەگەڕانەوەمان بۆ سەردەمانی پێشوو تێدەگەین کەوا مرۆڤ یەک
📖 گردە دەستکردەکان
📷 دۆزینەوەی کۆنترین کارگەی شەراب لە شاری دهۆک
دۆزینەوەی کۆنترین کارگەی شەراب لە شاری دهۆک میدیا جیهانیەکانی هەژاندوە[1]

زۆرێک لە میدیا جیهانیەکان هەواڵی دۆزینەوەی کارگەیەکی شەرابیان لە دهۆک بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی بۆ 2700 ساڵ پێش ئێستا دەگەرێ
📷 دۆزینەوەی کۆنترین کارگەی شەراب لە شاری دهۆک
📜 خودا تۆی لە قور دروستنەکرد
خودا تۆی
لە قور
دروستنەکرد...
ئەوسا زانيم
دەمباتە نێو
ژانێکی
هەميشەيی
وەکو ژانی
لە دايکبونی
مەلۆتکەيەک
بەگريانەوە
لە دايک ببێ
دايکەکەشی
لە ژين دەرکرد......
دەلێن ئادەم
قوره و نوحيش
📜 خودا تۆی لە قور دروستنەکرد
📜 دلم پريەتی لەپاييز
دلم پريه تی
له پاييز
سه ريشم به هار
گرتويه تی
قاچه کانم
به فريکی ره ش
لييئالاوه
زستانيشم
که مه ربه نده و
سندمی له هاوين
به ستاوه
هه رچوار وه رزم
په نجه شکينی
يه کترن و
له هه رلايه ک
ده
📜 دلم پريەتی لەپاييز
📜 تەنیا منم
تەنيا منم
لە بلواری دلمدا
هەنگاو دەنێم
بۆ بەربەرۆژەی
ئه و خۆرەی
لە پەرچەمت
هەلدەوەرێ.....
بە خەونی
لەچکێکی
والاوە
سێبەرێک
لە چاوەکانت
دەکات
تادەنگی
هارونێک
دەبيسترێ
ئەوکات
بالول
📜 تەنیا منم
📜 من ئەو شيتەيوم
من ئەو شيتەيوم
به هه ورازی به ختا
هه لزنام
ده شتی بيابانه کانی
خه مم کرده
قوچه ک و
به خيرايی
به ره وروی
هاژه ی
ره شه بام
ده ميک بوو
له تاوی زامی
يارم به دوای
ده رديکی
کوشنده
دەگه را
📜 من ئەو شيتەيوم
📜 ئەمن هێشتا لە گرم
ئەمن هێشتا
لە گرم...
ئەوە چيە
نە خاک خاوەنمەو
نە ئاسمان پێخەفمە
کە چی هێشتا
گۆرانی بۆ
رازی ئازادی
ئەچرم...
ئەمن هێشتا
دەوەنێکم
پێ دەچەقێنم
بەره و روی
رەشەباو
تاريکی شه و و
پێلاوی ر
📜 ئەمن هێشتا لە گرم
📕 زیانی وەلانانی ئیسلام لەسەر تاک و کۆ
ناونیشانی پەرتووک: زیانی وەلانانی ئیسلام لەسەر تاک و کۆ
نووسەر: سەعید حەووا
وەرگێڕان: مامۆستا کرێکار
📕 زیانی وەلانانی ئیسلام لەسەر تاک و کۆ
📕 بنەماکانی دەوڵەتی ئیسلامی
ناونیشانی کتێب: بنەماکانی دەوڵەتی ئیسلامی
نووسەر: سەعید حەووا
وەرگێڕان: مامۆستا کرێکار
📕 بنەماکانی دەوڵەتی ئیسلامی
📕 تەفسیری سورەتی جومعە
ناونیشانی پەرتووک: تەفسیری سورەتی جومعە
راڤە و لێکۆلینەوە: مامۆستا کرێکار
📕 تەفسیری سورەتی جومعە
📕 تەفسیری سورەتی موجادەلە
ناونیشانی پەرتووک: تەفسیری سورەتی موجادەلە
نووسەر: مامۆستا کرێکار
📕 تەفسیری سورەتی موجادەلە
📕 تەفسیری سورەتی حەشر
ناونیشانی پەرتووک: تەفسیری سورەتی حەشر
نووسەر: مامۆستا کرێکار
📕 تەفسیری سورەتی حەشر
📕 نوری ڕێ 02
ناونیشانی پەرتووک: نوری ڕێ
نووسەر: مامۆستا کرێکار
📕 نوری ڕێ 02
📕 نوری ڕێ 01
ناونیشانی پەرتووک: نوری ڕێ
نووسەر: مامۆستا کرێکار
📕 نوری ڕێ 01
📕 حوکمی وەرگرتنی زانستی شەرعی
ناونیشانی پەرتووک: حوکمی وەرگرتنی زانستی شەرعی
نووسەر: عەبدولقادر عەبدولعەزیز
وەرگێران: مامۆستا کرێکار
📕 حوکمی وەرگرتنی زانستی شەرعی
📕 بنەماکانی زانستی مێژوو
ناونیشانی پەرتووک: بنەماکانی زانستی مێژوو
نووسەر: حوسێن موفتەخەری
وەرگێڕان: بێستوون عەبدولکەریم
📕 بنەماکانی زانستی مێژوو
👫 کەسایەتییەکان
رەفیق چالاک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال دڵشاد
👫 کەسایەتییەکان
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەما...
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد بەیانەک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📝 لە پێشبڕکێی لایەنە ناسیۆنالیستیە کوردیەکان بۆ ساتوسەدا بە ماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە: ”نەوەی نوێ ” لەپاڵ ئیسلامی و شۆڤێنیستەکانی عێراقدا رادەوەستێ! | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
لە پێشبڕکێی لایەنە ناسیۆنالیستیە کوردیەکان بۆ ساتوسەدا بە ماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە: ”نەوەی ن
📝 بەڵگەنامەکان

بزوتنەوەی “ نەوەی نوێ ” کە لە سەردەمی ئەنجامدانی ریفراندۆم دا، بەرەی دژی ریفراندۆمی بەناوی” نەخێر لە ئێستاد ا” راگەیاند، گوایە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم نیە، دەنا لەگەڵ ریفراندۆم و مافی خەڵکی کوردستاندایە بۆ سەربەخۆیی، وە توانی بەشێک لە خەڵکی کوردستان چەواشە بکات، ئێستا بوون بە هاوپەیمانی ئەوانەی کە لە بنەڕەتەوە دژایەتی مافی ریفراندۆمیان کرد. دواتریش لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم خەڵکی کوردستانیان سەرکوت کردو هێرشی سەربازییان کردە سەر کوردستان، بەزەبری چەک و کوشتار خەڵکی دوز و کەرکوککەرکوکیان خستە ژێرباری عەسکەرتایەتی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیەوەو دەستدرێژیان دەکردە سەر حورمەت و کەرامەتی خەڵکی بێدەرەتان! “ نەوەی نوێ ” لەگەڵ لیستەکەی عەبادیدایە کە بڕیاری هێرشی بۆسەر کوردستان دەرکردو لەرێگای چەتەکانی حەشدی شەعبی و بە پشتیوانی وڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکە جێبەجێی کرد. ئەگەر نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی لەبەرئەوەی کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمیان بە قازانجی خەڵکی کورد نەدەزانی، بۆیە دژی وەستانەوە، ئەی ئێستا وەڵامیان بۆ خەڵکی کوردستان چی دەبێ کە لەپاڵ تاوانبارانێکی ئیسلامی- فاشیست و شۆڤێنی و نەتەوەپەرەستی عەرەبیدا راوەستاون، کە نەک هەر دژی مافی ئەنجامدانی رایفراندۆم بوون و هەن بۆ خەڵکی کوردستان، بەڵکو بڕوایان بە مافی هاوڵاتیبوونی خەڵکی کوردزمان نیەو وەکو کەمایەتیەکی نەتەوەیی پلە دوو مامەڵەی دەکەن، کەمافی کەمتری هەیە لە هاوڵاتی عەرەب!
“ نەوەی نوێ ” و سەرۆکەکەی کە سەری زمان و بنی زمانیان ئەوەیە کە ئەوان ئەزمونێکی جیاواز لە پارتی و یەکێتی نیشان دەدەن، بەڵام بەهەمان رێچکەی ئەواندا رۆشتن و هەمان ئەو رێگایەیان پێوا کە پارتی و یەکێتی گەیشتوونەتە کۆتاییەکەی. خودی ئەنجامدانی ریفراندۆم دانپیانانی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردایەتی بوو بە شکستی فیدراڵیزم و مایەپووچ بوونی، کەچی “ نەوەی نوێ ” لەناو هەمان ئەڵقەی ون و گێژاودا دەخولێتەوەو مۆری تەئید لە بەستنەوەی کوردستان بەو دەسەڵاتە کۆنەپەرست و فاشیست و دژی خەڵکیەی عێراق دەدات، کە بە فیشەک وەڵامی خۆپیشاندەرانی شارەکانی باشوری عێراق دەداتەوە کە دژی بێکاری و نەبوونی ئاوی پاکی خورادنەوەو بێکارەبایی و دژی نەبوونی خزمەتگوزاریە گشتیەکان رژاونەتەوە سەرشەقامەکان.
“ نەوەی نوێ ” رەخنەی لەپارتی و یەکێتی هەیە کە نانی خەڵکیان بڕیوەو تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن، بەڵام هەرخۆی لەپاڵ عەبادی تاوانباردا سەرقاڵی ئەوەیە کە دەوری برا بچووکی پێبدەن و پاداشتی دژایەتیەکەی بۆ ریفراندۆم و خۆشخزمەتیەکەی بە شۆڤێنیزمی عەرەبی و ئیسلامی بدەنەوە. “ نەوەی نوێ ” بەم هەنگاوەی ئەوەی سەلماند کە نەک هیچ جیاوازیەکەی لەگەڵ یەکێتی وپارتیدا نیە و کۆرپەی ناو باوەشی ئەوانە، بەڵکو لەوانیش زیاتر ئامادەیە مامەڵە بە ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستانەوە بکات لەپێناو بەرژەوەندی سیاسی و دەسکەوتی ئابوریدا.
تەنها پاساوی “ نەوەی نوێ ” بۆ ئەم هاوپەیمانی و دەست تێکەڵاوکردنە لەگەڵ سەرکوتگەرانی خەڵکی کوردستان، دژایەتیکردنی یەکیتی و پارتیە. بەڵام ئەمە فریوکاری و بەخراپ کەڵک وەرگرتنێکی ئاشکرایە لە نەفرەت و بێزاریی خەڵک لەم دوو حزبە کۆنەپەرست و تاڵانچیە. نەفرەتی خەڵکی کوردستان لە یەکیتی و پارتی، نە تەنها نەفرەتە لە ناوەکانی ئەم دوو حزبە و نە لە دەموچاوی سەرکردەکانیان، بەڵکو لە بنەڕەتدا نەفرەتە لە سیاسەت و کارکردی چەپەڵیان لە 27 ساڵی دەسەڵاتیان لە کوردستان و لە 15 ساڵی سات و سەودایان لە بەغدا بە ماف و چارەنوسی خەڵکی کوردستانەوە. واتە لانی کەم بەشێک لە هۆکاری نەفرەتی خەڵک لەم دوو حزبە، دروست هەر ئەو کارەیە کە ئەمڕۆ “ نەوەی نوێ ” و دوێنی یەکێتی و پارتی ئەنجامیان دەدا بۆ هەراجکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان. دوێنێ کە “ نەوەی نوێ ” بە خۆشباوەڕکردنی خەڵک بە نمایشی ریسوای هەڵبژاردن، یەکەمین گورزی لە رەوتی رەوینەوەی خۆشباوەڕی خەڵک دا، بەمجۆرەش خزمەتێکی گەورەی کرد بە درێژکردنەوەی تەمەنی بارودۆخ و سیستەمی حوکمڕانی ئێستا، ئەمڕۆش گورزی دووەم دەدات لە خەڵکی کوردستان، بەدەست تێکەڵکردن لەگەڵ سەرکوتگەرانی ئەم خەڵکە.
لە روانگەی خەڵکی کوردستانەوە هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر و عەبادی هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ هاوپەیمانی لەگەڵ مالکی و عامریدا. پێویستە ئەکتەرەکانی هەردوو ئەم نمایشە قێزەونە بکەونە بەرامبەر توڕەیی خەڵکی کوردستان و دەسکۆتا بکرێن. پێداگری لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان سەنگەرێکی جیاواز لەمانە و لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن دەخوازێت. سەنگەرێک کە هەم ئەمانە لە کوردستان دەسکۆتا دەکات و هەم مافەکانی خەڵکی کوردستان مسۆگەر دەکات. نە “ نەوەی نوێ ” و نە ئەوانی دیکە هیچیان نوێنەری خەڵکی کوردستان نین، تا خەڵکی کوردستان لە رێگای دەنگدان بەوانەوە بتوانێ بەمافەکانی بگات و ئایندەو کەرامەتی پارێزاو بێت.
تەنها رێگای گۆڕینی ژیانی ناهەمواری ئەمڕۆی خەڵک و گێڕانەوەی شکۆ و ئیرادە و ئومێدی خەڵک بە ژیانێکی شایستەو ئایندەیەکی رۆشن، لێدانی سەنگەرێکی سەربەخۆ و ریزێکی سەربەخۆی جەماوەری کرێکارو ئازادیخوازە، سەربەخۆ لەسەرجەم ئەم لایەنە بۆرژوازی و سەوداگەرانەی کە سەرجەمیان تەنها نوێنەرایەتی چینی سەرمایەدار و ملیاردێرەکانی کوردستان دەکەن. سەنگەرێکی سەربەخۆ و ریزێکی جیاواز لە دەوری ئاسۆیەک بۆ سەراوژێرکردنی سەرتاپای دۆخی کارەساتباری ئێستا بە دەسەڵاتی میلیشیایی و گاڵتەجاری هەڵبژاردن و پەرلەمانی کارتۆنی و کابوسی نەداری هەمەجۆرەوە. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە پێناو لێدانی ئەم سەنگەر و ریزە سەربەخۆیە لە دەوری ئەو ئاسۆ سیاسیە ئاڵوگۆڕ بەخشە تێدەکۆشێت و جەماوەری چەوساوەی بۆ بانگەواز دەکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
04-09-201804-09-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-09-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-09-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 5 2018 10:19PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 9:17AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 6 2018 9:17AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,608 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 385,871
  
وێنە 65,146
  
پەڕتووک PDF 12,607
  
فایلی پەیوەندیدار 53,649
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,574

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دیمانەی پڕۆفیسۆر د. ور...
  📖 ئینسایکلۆپیدیای کوردست...
  📖 کێشەی (ی)ی لە ڕێنووسی ...
  📖 زیانی وەلانانی ئیسلام ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-11-2021
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021
  🗓️ 27-11-2021
  🗓️ 26-11-2021
  🗓️ 25-11-2021
  🗓️ 24-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەفیق چالاک
ناوی تەواوی (رەفیق تۆفیق مەحمود رەسوڵ)ە لەبەر زیرەکی و لێهاتویی نازناوی (چالاک) ی لینراوە، لە ساڵی 1923
لە گەڕەکی پیرمەسوری شاری سلێمانی لەدایک بوە، خویندنی سەرەتایی لە (کۆیە) و (سەنگەسەر) و (سلێمانی) تەاوکردوە و ساڵی (1937) لە (دار اللمعلمین ریفی) وەردەگیرێت و ساڵی (1941) خوێندن تەواو دەکات و دەبێتە (مامۆستا).
لە ساڵی (1944) لە (ئیزگەی کوردی بەغداد) دامەزراوە پاش مانگێک لەسەر نوسینێکی شۆڕشگێڕی بە ناونیشانی (گۆرانی ئازادی چین) لە ئیزگە دەردەکرێ و دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی و دەبێتە (مامۆستا)،
رەفیق چالاک
کەمال دڵشاد
شانۆکار، ئەکتەر و شاعیرە، بەشداری لە چەندین شانۆ، فیلم و درامای کوردیدا کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 14-01-1969 لەگەڵ هونەرمەندان: عەبدولی حەمەجوان، حەمەڕەشید هەرەس و کۆمەڵێکی تر دەستی کردووە بەکاری هونەری، زیاتر کارە شانۆیییەکان و کەمتر لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دەرکەوتووە.
ڕۆژی 01-12-2018 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
کەمال دڵشاد
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەمالی - مامە)
عەلی کەمال باپیر ئاغا جوامێر ئاغا کە نازناوی شاعیری(کەمالی)یە. شاعیرێکی ناودار و هەڵکەوتووی کوردستانە و بەشیعرە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی رۆڵی دیاری هەبووە لەجۆشدانی خەباتی کوردایەتیدا.
کەمالی ساڵی 1886 لەشاری سلێمانی دایک بووە.
لای خواجە ئەفەندی خوێندنی ئاینی خوێندووە.
دوای تەواو کردنی خوێندن بەفەرمانبەر دامەزراوە و لەشارەکانی سلێمانی و بەغداو کەرکوک و هەڵەبجە خزمەتی میری کردووە.
کەمالی لەگۆڤارو رۆژنامەکانی سەردەمی خۆی وەک (بانگی کورد، بانگی کوردستان، رۆژی کوردستان، ئومێدی ئیستقلال، پێشکەوتن
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەمالی - مامە)
فەرهاد بەیانەک
کۆڵبەرێکی کوردی،خەڵکی گوندی ماشکان پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی 30-11-2018 بە گوللەی هێزەکانی سوپای ئێران گیانی لە دەست داوە.
فەرهاد بەیانەک
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)