داوای ئازادکردنی عومەر کالۆ دەکەین
📝 Asiakirjat
رۆژی 25-08-2018 هاوکارمان
عومەر کالۆعومەر کالۆ، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو، ئەوکاتەی لەگەڵ هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی لەشارەکەی خۆی کۆبانێ بەرەو شاری حەلەب دەڕۆیشتن بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان، لە نێوان مونبیج و حەلەب لەلایەن بازگەی هەواڵگری سەربازی حکومەتی سووریا، لە هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی جیادەکرێتەوە و دەستگیردەکرێت. لەوکاتدا کە هەواڵگری سەربازیی سووریا رێگە بە هاوژین و دوو منداڵەکەی دەدەن بچن، لەهەمانکاتدا پێیاندەڵێن دوای چەند پرسیار لێکردنێک دواتر عومەر کالۆش ئازاد دەکەن. بەڵام تائێستا لەلایەن هەواڵگریی سەربازییەوە لەشاری حەلەب گیراوەو ئازاد نەکراوە. بەپێی قسەی کەسوکاری بڕیارە هاوکارمان عومەر کالۆ بگوازرێتەوە بۆ ئەمنی سەربازی (لقی فەلەستین) لە دیمەشق.
ئێمە داوا لە حکومەتی سووریا دەکەین کە هاوکارمان عومەر کالۆ ئازاد بکات. عومەر کالۆ، رۆڵێکی زۆر دیاری هەبوو لە رووماڵکردنی شەڕی دژی
داعشداعش لەشاری کۆبانێ وەک پەیامنێری رووداو لەوشارەدا، هەروەها بەردەوام بەشێوەیەکی پیشەییانە رووماڵی رووداوەکانی کردووە بەوهۆیەشەوە کەوتە ژێر گوشارێکی زۆرەوە و بەناچاری پێش سێ ساڵ روویکردە
هەولێرهەولێر و، وەک بێژەری هەواڵەکانیش لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو کاری خۆی زۆر بە پیشەییانە ئەنجامداوە.
عومەر کالۆ، خوێندنی خۆی لە کۆلیژی رۆژنامەڤانی زانکۆی دیمەشق تەواوکردووە و، پێش کارکردنیشی لە تۆڕی میدیایی رووداو کاری رۆژنامەڤانی کردووە لەشاری کۆبانێ و بە کەسێکی پیشەیی و بێلایەن ناسراوە.
لە هەمان رۆژی دەستگیرکردنی هاوکارمان عومەر کالۆدا، زانیاریمان پێگەیشت، بەڵام لەسەر داوای بنەماڵەکەی هەواڵەکەمان بڵاونەکردەوە، ئێستاش دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی دەستگیرکردنەکەی لەلایەن چەند رێکخراوێکی ناوخۆییەوە، ئێمە لە تۆڕی میدیایی رووداو، بەداخەوە راستی ئەو هەواڵە رادەگەیێنین.
تۆڕی میدیایی رووداو
04-09-201804-09-2018 ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!