لە عەفرین 15 داگیرکەرکوژران، یەکێکیان سەرچەتەیە
📝 Asiakirjat
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل
هەپەگەهەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە چوارچیوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەم لە
عەفرینعەفرین، هێزەکانیان لەدژی داگیرکەران زنجیرەچالاکییان ئەنجامداوە.
شەڕڤانشەڕڤانان لە دەرووبەری عەفرین وشێراوا سوپای تورکیا وچەتەکانیان کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەنراوەکەی
یەپەگەیەپەگەدا هاتووە کە لە3ی ئەیلوول/12ی خەرمانان هێزەکانمان لە گوندی خالتا-ی عەفرین هێرشیان کردە سەر بارەگای سەربازی چەتەکانی کەتیبەی تەحریری شام.لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا بارەگاکە بەتەواوی تێکشکا. لەو چالاکییەدا 6 چەتە کوژران وچەندین چەتە بریندار بوون.
لەهەمان شەودا شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی تەحریی شامیان کرادە ئامانج، لەو چالاکییەدا سەرچەتەیەک و 5 چەتەی دیکە کوژران.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە یەکینەیەکی شەڕڤانان لە نێوان گوندی گۆبەلێ وباسیلێ-ی شێراوا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان چالاکییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا 4 چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ئاشکرای کرد کە لەناو چەتە کوژراوەکاندا فەرماندەیەکی توگای 23 تێدایە کە ناوی ئەحمەد سەمیرە و بەگشتی ژمارەی کوژراوەکان گەییشتووەتە 15 کەس.
[1]
04-09-201804-09-2018 ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!