جەمال ئەحمەد ڕەشید
لە ساڵی 1944 لەدایکبووە و ساڵی 1968 کۆلێژی پزیشکی تەواوکردووە و سەرەتا وەک پزیشکی گشتی لەبواری منداڵان کاریکردووە و دواتر بووەتە پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و بە گشتی 50 ساڵ چارەسەری منداڵانی کوردستان بەگشتی و منداڵانی شاری
سلێمانیسلێمانی بەتایبەتی کردووە.
پسپۆڕە کوردەکەی دۆستی منداڵان بەهۆی کارکردنی بەشێوەیەکی دۆستی منداڵان و ئەنجامدانی چەندین کاری خێرخوازی و هەرزانی نرخی کلینیکە پزیشکییەکەی، لەساڵی 2016 لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پزیشکی ساڵ و پزیشکانی پێشەنگ، خەڵاتی پزیشکی پێشەنگی پێدرا.
رۆژی
04-09-201804-09-2018، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (جەمال ئەحمەد رەشید)ی مامۆستای کۆلێژی پزیشکی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی، لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. خەمخۆر و دڵسۆزی مناڵان، بەم کۆچە کورد و کوردستان پیاوێکی هەرە گەورە و هەڵکەوتوو و زیرەک و مرۆڤدۆست و هەژار دۆستی لە دەستدا، ئەمە جگە لەوە کۆچی ئەکادیمییەکی بە توانا و لێهاتووی زانکۆی سلێمانی یە.
ئێوارەی
06-09-201806-09-2018 تەرمەکەی گەییشتەوە سلێمانی و رۆژی
07-09-201807-09-2018 لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گردی سەیوان نێژرا.