ئاگاداری گشت هاوبەشانی کارەبای بازرگانی و پیشەسازیی و ماڵان دەکەینەوە، کە لیژنەکانی سەرپێچی و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای، هەڵمەتێکی فراوان و ورد لەناوشارو دەرەوەی شار و شارۆچکەکان ئەنجامدەدات، بەمەبەستی دۆزینەوه و ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی دەستکاریکردنی پێوەرەکانی کارەبا و سزادانی ئه و کەسانەی کە ئه و کارە نایاساییەیان کردوە.
له و چوارچێوەیەدا ئه و کەسانە ئاگاداردەکەینەوە کە دەستکاریی پێوەری کردووە، بە پەلە لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداربکەنەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر لیژنەکان ئه و سەرپێچیانە بگرێت، جگە لەسزا دارایی، تقدیر صرفیاتی ساڵانی ڕابردوویان بۆ دەکرێت و ڕێکاری توندی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کارەبای #سلێمانی#
#03-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,375 جار هاتیە دیتن