بەیاننامەیەک لەئەنجومەنی هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەوە
📝 وثائق
هەروەک ئاشکرایە لەمانگی سێی ئەمساڵدا لەژێر فشاری دیموکراسییانەی مامۆستایان و فەرمانبەراندا حکومەتی هەرێم تا ئاستێکی دیار دەستکاری سیستەمی نایاسایی پاشەکەوتی مووچەی کردو بەبەراورد بەسێ ساڵی رابردوو لەو شەش مانگەدا مووچە کەمتر دوادەکەوێت، بەڵام هێشتا ستەمی ئەو پاشەکەوتە بەردەوامە، لەحاڵێکدا دۆخی ئابوری حکومەت باشتر بووەو نرخی نەوت لەهەڵکشانەو سەرچاوەی داهاتەکانی ناوخۆش زۆر زۆرن، ئێمە لەئەنجومەن لەدوو مانگی رابردووش هەر بۆنەهێشتنی پاشەکەوتی مووچە پرێس کۆنفرانسێکمان گرێدا، کەچی تا ئێستا بێ وەڵامین، بۆیە لەگەڵ نزیکبوونەوە لەهاتنەوەی ساڵی نوێی خوێندن داواکارین:
1- بەزووترین کات ئەو پاشەکەوتە مووچەیەی تەواوی سەر مووچەخۆران هەڵبگیرێت.
2- لەرێی سیستەمێکی بانکی ئەو پاشەکەوتە کەڵەکەبووەی مووچەخۆران مانگانە بدرێتەوەو تا پارەکەش بەتەواوی دەدرێتەوە، لەفەرمانگەو پارەی ئاوو کارەباو باج و غەرامەو بواری دیدا، پارە لەو پاشەکەوتە بگێڕدرێتەوە.
3- راگەیاندنی خشتەی مووچە لەراگەیاندنەکاندا شەرمێکی گەورەیەو داواکارین بەفەرمی مووچەی هەر وەزارەتێک لەمانگێکدا دیاریبکرێت و چیدی مووچە لە30 رۆژ زیاتر دوانەکەوێت.
4- بێ هەڵگرتنی تەواوی پاشەکەوتی مووچە، لەگەڵ ئەوەدا نین پشووی رۆژانی شەممە لەقوتابخانەکان هەڵبگیرێت، شەش رۆژ دەوامکردن بارێکی قوڕسە بەسەر شانی مامۆستایان و چوار ساڵیشە مامۆستایان لەباری دەروونی و جەستەیی رۆحیش لەدۆخێکی شپڕزەدان، داواکارین
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە ئەو بڕیارە لەئێستا هەڵبووەشێنێتەوە.
وەک ئەنجومەن خوازیاری جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەین و سستی لە بەدەنگەوهاتنمان، وادەکات هەموو رێیەکی شارستانی و فشارێکی دیموکراسییانە بگرینەبەر.
03-09-201803-09-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!