ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلا لە نسێبین 3 ئەفسەر و 2 سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
(هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستا-دا، ڕۆژی 31ی ئاب\9ی خەرمانان کاتژمێر 10:30 لەسەر ڕێی گرناڤاس-ی گەڕەکی پراکەت-ی ناوچەی نسێبین-ی مێردین لە دژی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری ejder بەتەواوی تێکشکێنرا و گورز لە 2 ئۆتۆمبێلی دیکەی زرێپۆش درا. لە ئەنجامدا 3 ئەفسەر و 2 سەرباز کوژران، 7 سەربازی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە ژمارەیەکی زۆری ئامبولانس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تەرمی سەربازەکان و بریندارەکانی خۆی گواستەوە. سوپای تورکیای داگیرکەر کە گورزی توندی پێکەوت، لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.)[1]
#02-09-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,592 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!