%19 ڕێژەی گەشتیاران زیادی کردوە
هاتنی گەشتیار لە جەژنی قورباندا 349 هەزار بوە و بەبەراورد بە جەژنی ڕەمەزان و جەژنەکانی پار بە ڕێژەی %19 زیادی کردووە.
نەورۆز مەولود وەزیری گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی گەشتیار لە جەژنی قورباندا 349 هەزار بوە و بەبەراورد بە جەژنی ڕەمەزان و جەژنەکانی پار %19 زیادی کردووە.
وتیشی: ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پلانەکانی وەزارەت سەرکەوتوو بوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی گەشتیاران.
وەزیری گەشت و گوزار ئاماژە بەوەشکرد، پلانیشمان هەیە کە %50 ی داهاتی گەشت و گوزار بۆ پڕۆژەکانی گەشت و گوزاری بەکار دەهێنرێت.
[1]
02-09-201802-09-2018 ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,680 جار هاتیە دیتن