%19 ڕێژەی گەشتیاران زیادی کردوە
📊 Statistikk og undersøkelser
هاتنی گەشتیار لە جەژنی قورباندا 349 هەزار بوه و بەبەراورد بە جەژنی رەمەزان و جەژنەکانی پار بە ڕێژەی %19 زیادی کردوە.
نەورۆز مەولود وەزیری گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێژەی گەشتیار لە جەژنی قورباندا 349 هەزار بوه و بەبەراورد بە جەژنی رەمەزان و جەژنەکانی پار %19 زیادی کردوە.
وتیشی: ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پلانەکانی وەزارەت سەرکەوتوو بوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی گەشتیاران.
وەزیری گەشت و گوزار ئاماژە بەوەشکرد، پلانیشمان هەیە کە %50 ی داهاتی گەشت و گوزار بۆ پرۆژەکانی گەشت و گوزاری بەکار دەهێنرێت.
[1]
02-09-201802-09-2018 ⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!