وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان بەهاکانیان مەشکێنن!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران. بەمەش ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ک
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,222 | وێنە 58,222 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,342 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,081 |
📊 ساڵانە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێنرێتە کوردستان | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ساڵانە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێنرێتە کوردستان
📊 ئامار و راپرسی

بەهۆی نەبوونی کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر و نەشیاویی ئاردی بایەعی بۆ دروستکردنی سەموون و نانی نانەواخانەکان، ساڵانە بازرگانان زیاتر لە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێننە هەرێمی کوردستان کە بەهاکەی زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلارە.
کڕینەوەی گەنم و دابینکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان لە ئەستۆی وەزارەتی بازرگانیی عێراقە، ئەویش کۆمپانیای گشتیی دروستکراوی دانەوێڵە رادەسپێرێ‌ بۆ ئەو کارە.
لقەکانی کۆمپانیای دروستکراوی دانەوێڵە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی بەغدا بۆ دابەشکردنی هەر بەشە ئاردێک 52 هەزار و 306 تۆن گەنم لە سایلۆکان وەردەگرن لە رێگەی 44 ئاشی کەرتی تایبەت لە کوردستان کە گرێبەستیان لەگەڵ بەغدا هەیە و گەنمەکە دەکەنە 45 هەزار و 99 تۆن ئارد، دواتر ئاردەکە لە رێگەی 2900 بریکاری خۆراکەوە دابەش دەکرێ‌. هەر هاووڵاتییەک مانگانە 9 کیلۆ ئارد وەردەگرێ، بەڵام بەشی زۆری خێزانەکان ئاردەکە ناکەن بە نان و دەیفرۆشنەوە. هەندێ بازرگان ئاردەکە دەکڕنەوە و بە کارگەکانی ئالیکی دەفرۆشنەوە، ئەوانیش لە دروستکردنی ئالیکی ئاژەڵ سوودی لێوەردەگرن.
ساکار محەممەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی تایبەت بە هاوردەکردنی ئارد، ساڵانە نزیکەی 20 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیا هاوردە دەکات، ئەو دەڵێت :نزیکەی 60%ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نان و سەموون لە نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکڕن، ئەوانیش ئاردی سفر بەکاردێنن، بەهۆی ئەوەی لە کوردستان هیچ کارگەیەک ئاردی سفر بەرهەم ناهێنێت، بازرگانان ساڵانە تەنیا بۆ پێویستیی نانەواخانە و سەمونخانەکان و هەویرکاری نزیکەی 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە هاوردە دەکەن.
نرخی یەک تۆن ئاردی سفر بە گوێرەی کواڵیتییەکەی لە نێوان 280 تاوەکو 360 دۆلاردایە، بۆیە ساڵانە 90 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ کڕینی ئاردی سفر دەچێتە دەرەوە.
ساکار محەممەد، هەشت ساڵ لەمەوبەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئاردی سفری لە هەولێرهەولێر دامەزراند کە تێچووەکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بوو، ساڵێک کاری کرد، بەڵام نەیتوانی لە نرخدا کێبڕکێی ئاردی سفری تورکی بکات، بۆیە کارگەکەی داخست و دەستی دایەوە هاوردەکردنی ئاردی سفری تورکی.
ساکار گوتی: جگە لەو کارگەیە، ئامادەم کارگەیەکی دیکە بە وزەی رۆژانەی 500 تۆن دابمەزرێنم و گرێبەست لەگەڵ تەواوی جووتیارانی هەولێر بکەم بۆ کڕینەوەی گەنمەکانیان کە لە دەرەوەی پلانی وەرگرتنی سایلۆکان ساڵانە دەمێنێتەوە، ئاردیش بە نرخی ئاردی تورکی بە فڕنەکان دەفرۆشم.
بێجگە لە ساکار، بازرگانی دیکەش هەن دەتوانن ئاردی سفر لە ناوخۆدا دابین بکەن و چیدی پشت بە تورکیا نەبەستن. سالار جەلال قادر، خاوەنی کۆمپانیا و ئاشی فاتەکە لە هەولێر، دەڵێت: ساڵی رابردوو پرۆژەیەکم دایە وەزارەتی بازرگانیی عێراق و هەرێمی کوردستان، داوام لێکردن سنوورێک بۆ هاوردەکردنی ئاردی سفر دابنێن و رێگە بە من و هەندێ ئاشی دیکە بدەن گەنمی جووتیاران بکڕینەوە و ئاردی سفر دروست بکەین، بەڵام رازی نەبوون.
سالار جەلال کە ئەندامی ژووری بازرگانیی هەولێریشە، گوتی :بەکورتییەکەی بازرگانی کڕینی گەنم و هاوردەکردنی لە دەرەوە دزی و بەرژەوەندیی سیاسی تێدایە، بۆیە بەغدا رێگە نادات ئەم کارە بکەین.
پێشتر ساڵانە حکومەت 12 بەشە ئاردی دابەش دەکرد، دواتر بۆ 11 بەشە ئارد کەمی کردەوە، ساڵی رابردووش بەهۆی کەمیی بودجە تەنیا 8 بەشە ئاردی دابەش کرد، ئەمساڵیش نیازی وایە تەنیا 8 بەشە ئارد دابەش بکات.
لقی هەولێری کۆمپانیای دروستکراوی دانەوێڵە، مانگانە بۆ دابینکرنی بەشە ئاردی دانیشتووانی هەولێر نزیکەی 20 هەزار و 500 تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەولێر وەردەگرێت، دوای ئەوەی گەنمەکە لە رێگەی 12 ئاشی کەرتی تایبەت دەهاڕێت، لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشی دەکات. ئەمساڵیش بەهۆی کەمیی گەنمەوە، تا ئێستا تەنیا چوار بەشیان دابەش کردووە، هاووڵاتیانش دەڵێن کواڵیتی ئاردەکە خراپە.
کاکە زیاد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمپانیای گشتیی دروستکراوی دانەوێڵە، دەڵێت: ئەو گەنمەی ئێمە مانگانە لە سایلۆکان وەریدەگرین تەنیا گەنمی خۆماڵییە، گەنمەکەش لەڕووی کواڵیتییەوە هەمووی وەک یەک نییە، رێژەی گلۆتینی کەمە، هەندێجار وەک پێویست نابێت بە نان، بەڵام بە تێکەڵکردنی لەگەڵ گەنمی هاوردە، ئەو گرفتەی نامێنێت.
کاکە زیاد گوتیشی: ئاشەکان لەژێر رێنمایی بەغدا گەنمەکە بە تایبەتمەندیی نمرە یەک لێدەکەن نەک سفر، نانەواخانە و سەمونخانەکانیش ئاردی سفر دەکەن بە سەموون و نان، بۆیە ئەو ئاردەی کە خەڵک دەیفرۆشنەوە نایکڕن و ئاردی سفری تورکی دەکڕن.
بۆ رێگەگرتن لە چوونە دەرەوەی پارە بۆ کڕِینی ئاردی سفر، حکومەتی عێراق بەنیازە ئاردی سفر لە ناوخۆدا دروست بکات.
نەسرین محەممەد، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیسلێمانی کۆمپانیای دروستکراوی دانەوێڵە و لێپرسراوی بەشی هونەریی ئاشەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: زۆربەی ئاشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، مۆدێرنن، دەتوانن ئاردی سفر بەکواڵیتی بەرز بەرهەم بهێنن.
ئەو دەڵێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە ناوخۆ، عێراق قۆناغێکی باشی بڕیوە، تەنانەت رەزامەندی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریش وەرگیراوە، تەنیا لەسەر ئالیەتی جێبەجێکردنی ماوە کە پێویستە سیستەمێکی بۆ دروست بکرێت چەند ئاشێک لە هەر پارێزگایەک لەگەڵ کۆمەڵێک سەرمایەدار یان لەنێوان خۆیان رێکبکەون و بە پارەی خۆیان لەژێر چاودێریی حکومەت گەنم بهێنن و بیدەن بە سایلۆکان، لێژنەیەکی سەرپەرشتیش دوای تەواوکردنی ئاردی پسوڵەی خۆراک، رێگەیان پێبدات گەنمەکە بکەن بە ئاردی سفر، دواتر حکومەت ئاردەکە بکڕێتەوە و بەنرخی پاڵپشت بە نانەواخانە و سەموونخانەکانی بفرۆشێ.
سەبارەت بەجێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، نەسرین محەممەد، گوتی: تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە نەنراوە، بەڵام ئەگەر پرۆژەکە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق جێبەجێ بکرێت و سوودی ئابووری هەبێ‌، لە کوردستانیش جێبەجێ‌ دەکرێ‌.[1]
02-09-201802-09-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 02-09-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-09-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2018 9:49AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 2 2018 1:46PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 2 2018 1:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 691 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ساڵانە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێنرێتە کوردستان
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-09-2018
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4,306 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574