🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 کۆتری سەلام
کۆتری سەلام شەقامی تعجیل
ئه و پەیکه ره حزبی شوعی عێراق دروستی کرد سالی 1960.
لە زە مانی عدالکریم قاسم، به بونه ی به ستنی کونگره ی (انصار السلام العالمی) ئه و ئارمه ی دیاره له سه ر پەیکه ره که [ ئا
📖 کۆتری سەلام
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
شاری هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا..

ئەگەر (60)سارێک بگەڕێینەوە پاش بەچاوی ئەو وەختی تەماشای شاری هەولێر بکەین، دەکرێ بڵێین :
1_ بێجگە لە قەرات، ئەو گەڕەکانە لە خوارێ هەبوون :
خانەقا، تەعجیل، سەعد
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
📜 چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگە
📜 چەپکێک یاد
📕 فەلسەفەی ئازادی
فەلسەفەی ئازادی
بیرنامەیەک بۆ مرۆڤی تاکی ئازاد
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 فەلسەفەی ئازادی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان
بەرگی یەکەم
زمان و مەنهەجی عەقڵانیی قورئان
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
📕 کۆرسی فەلسەفە
کۆرسی فەلسەفە
سەرەتاکانی فەلسەفەو بابەتە جەوهەرییەکانی فەلسەفە
لەجیهانی سۆفیاو کتێبە کچەکەی فەلسەفەوە
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 کۆرسی فەلسەفە
📕 شیعرناسیی بە شیعر
شیعرناسیی بە شیعر
ڵیکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی لە ئیستاتیکای شیعر
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 شیعرناسیی بە شیعر
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی
بەرگی یەکەم
لەرێزمانی کوردیی بنچینەیی
نووسەر دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
ئارکیۆلۆجی فۆگۆ فەلسەفەی زانین و دەسەڵات
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
نووسەر د. کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
نووسینی : کەیفی چۆمانی
ئاوی هەموو دونیا کۆببێتەوە،
هەموو زەریا و دەریاکان کۆببنەوە،
ناتوانن کە کەشتیەک نقووم بکەن،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئاوەکە بچێتە ناو کەشتیەکە.
بەهەمان شێوە،
هەموو
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
ڕێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
د.ئەورەحمانی حاجی مارف
کۆری زانیاری
بەغداد-1979
چاپی دووەم: هەولێر، 2014
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
📷 وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
لەدەستە ڕاستەوە
1-دوکتۆر دارا ڕەشید جەودەت
2-دوکتۆر کەمال مەزهەر
3-جەلالی سام ئاغا
ئەم وێنەیە لەساڵی 1975 تۆمارکراوە
تەمەن درێژی بۆ کاک جەلال ڕۆح
📷 وێنەیەکی ناوازەی د.کەمال مەزهەر و هاوڕێکانی
👫 پێشەوا قادر کوردی
پێشەوا قادر ناسراو بە پێشەوا قادر کوردی قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی رەمەزان بانگێشتی چەندین وڵاتانی عەرەبی دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکان، لە هەمان کاتدا بەردەو
👫 پێشەوا قادر کوردی
📷 هونەرمەندی گەورەی کەرکوک ڕەشەی کویلە
هونەرمەندی گەورەی کەرکوک ڕەشەی کویلە رەزا (لای چەپ) تاقە کەس بوو لە شەڕی سەفەربەلک گەڕایەوە، هاورێکانی هەمو یان له و شەڕە کوژران یان لە برسا یان سەرما مردن، ئەم خۆشبەختانە کەوتە دەست هێزەکانی روسیا و
📷 هونەرمەندی گەورەی کەرکوک ڕەشەی کویلە
📖 جاران لەهەولێر عادات و تقالید و تازیە هەبوو؟
جاران لەهەولێر عادات و تقالید تازیە هەبوو لەو گێڕانەوەیەدا بزانە....

کرمانجەتی تازیەیان دەگۆتێ و شارستانیش تازیمانە. پرسە و فاتیحە و ئارامگەش نەبوو، هەبوو نەبوو قەبرستان بوو، عادەتەن قەبرەکی درێژی
📖 جاران لەهەولێر عادات و تقالید و تازیە هەبوو؟
📖 چايەخانەی مام بایز
چايەخانەی مام بایز
چایخانەیەکی گچکەی رێک، لەپێشەوەی هەندەک قەمیش چاندرابوو لۆ سێبەری، شەش حەفت تەختی دار لۆ دانیشتن کە حەسیری درێژی لەسەر رایەخرابوو و هەندەک تەبلە و سێکوچکەی دەستکردی لۆ دانانی چایە
📖 چايەخانەی مام بایز
📷 ناوفیتەران لەسناعەی شێخەڵای ساڵی 1979
وێنەیەکی یادگاری ناوفیتەران لەسناعەی شێخەڵای ساڵی 1979، ئەو وەختی سناعە لەبن قەراتێ درێژ دەبوو هەتا لای شێخەڵا و دارفرۆشان دەهات، لەوێنەکەدا حاجی سعدی فیتەر و وەستا جعفر لەپێش دوکانەکەی وێنەیەکی گرتیە
📷 ناوفیتەران لەسناعەی شێخەڵای ساڵی 1979
📷 نەورۆزی ساڵی 1973 هەولێر
نەورۆزی ساڵی 1973 هەولێر، لەوێنەکەدا دیارە ئاگریان کردۆتەوە بەتایەی ئۆتۆمبێل ئەودوو بەڕێزەی لەوێنەکەدە ڕاوەستاون ئەوەی کڵاوی لەسەرە (هەڵۆ حەسەنە) ئەوەی تر (شەوکەت قادرە).
📷 نەورۆزی ساڵی 1973 هەولێر
📷 سەیری جلە پینەپینەکان مەکەن سەیری ئەو سێ قەلەمە بکەن
لەو وێنەیەی دەیبینن کە کە مامۆستا زرار عەبدوڵا یابە، لە دیوانە شیعریەکەی خۆی بڵاویکردۆتەوە، کەخۆی و شەهید دکتۆر کاوەی برایەتی بەجلی پینە پینەی کۆنەوە. وەک دکتۆر هاوژین سڵێوە لەبابەتێک لە فەیسبوکی خۆی
📷 سەیری جلە پینەپینەکان مەکەن سەیری ئەو سێ قەلەمە بکەن
📷 سید غریب و کورەکەی سید محمد گەورە بازرگانی بازار سالی 1962
بەڕیزان (سید غریب)و کورەکەی (سید محمد) گەورە بازرگانی بازار سالی 1962 شوێنی دوکانی گەراج امین ی ئێستا...
📷 سید غریب و کورەکەی سید محمد گەورە بازرگانی بازار سالی 1962
📖 کارگەکانی کرێمەستی لە هەولێر
کارگەکانی کرێمەستی لە هەولێر 🍦

بەر لەوەی کارگەی کرێمەستی لە هەولێر بکرێتەوە لە گەرەکەکان(عم العودە) هەبوو لە گەرەکی عارەبان لە بیرمە کە تازە منداڵ بووین جەمیلی کوری مام حەمک تورچی(ئوم العودەی) دەف
📖 کارگەکانی کرێمەستی لە هەولێر
📷 شێخ قادر حەفید برای شێخ محمود لە ساڵانی 1920
شێخ قادر حەفید برای شێخ محمود لە ساڵانی 1920 ەکان ئەم وێنەیەی خۆی بۆ بەرێز شاکر مەجرومی ناردووە.
ئەرشیڤی خوالێخۆشبووی کاک شێرکۆ شاکر مەجروم
📷 شێخ قادر حەفید برای شێخ محمود لە ساڵانی 1920
📷 خانوەکەی فوادی شێخ حەسەن
خانوەکەی فوادی شێخ حەسەن
کە ئێستا چێشتخانەی سارایە...
📷 خانوەکەی فوادی شێخ حەسەن
📕 کچانی دوکەڵ و ئاگر
ناوی کتێب کچانی دوکەڵ و ئاگر
نووسەر ئاڤا هوما
وەرگێڕ شەفیقی حاجی خدر
📕 کچانی دوکەڵ و ئاگر
👫 کەسایەتییەکان
مەحمود مەلا عێزەت
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆ...
05-05-1987
✌️ شەهیدان
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
👫 کەسایەتییەکان
ئویانۆس شامیلۆن
📜 هۆنراوە
چەپکێک یاد
📊 ساڵانە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێنرێتە کوردستان | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ساڵانە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێنرێتە کوردستان
📊 ئامار و راپرسی

بەهۆی نەبوونی کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر و نەشیاویی ئاردی بایەعی بۆ دروستکردنی سەموون و نانی نانەواخانەکان، ساڵانە بازرگانان زیاتر لە 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە دەهێننە هەرێمی کوردستان کە بەهاکەی زیاتر لە 90 ملیۆن دۆلارە.
کڕینەوەی گەنم و دابینکردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان لە ئەستۆی وەزارەتی بازرگانیی عێراقە، ئەویش کۆمپانیای گشتیی دروستکراوی دانەوێڵە رادەسپێرێ‌ بۆ ئەو کارە.
لقەکانی کۆمپانیای دروستکراوی دانەوێڵە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی بەغدا بۆ دابەشکردنی هەر بەشە ئاردێک 52 هەزار و 306 تۆن گەنم لە سایلۆکان وەردەگرن لە رێگەی 44 ئاشی کەرتی تایبەت لە کوردستان کە گرێبەستیان لەگەڵ بەغدا هەیە و گەنمەکە دەکەنە 45 هەزار و 99 تۆن ئارد، دواتر ئاردەکە لە رێگەی 2900 بریکاری خۆراکەوە دابەش دەکرێ‌. هەر هاووڵاتییەک مانگانە 9 کیلۆ ئارد وەردەگرێ، بەڵام بەشی زۆری خێزانەکان ئاردەکە ناکەن بە نان و دەیفرۆشنەوە. هەندێ بازرگان ئاردەکە دەکڕنەوە و بە کارگەکانی ئالیکی دەفرۆشنەوە، ئەوانیش لە دروستکردنی ئالیکی ئاژەڵ سوودی لێوەردەگرن.
ساکار محەممەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی تایبەت بە هاوردەکردنی ئارد، ساڵانە نزیکەی 20 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیا هاوردە دەکات، ئەو دەڵێت :نزیکەی 60%ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان نان و سەموون لە نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکڕن، ئەوانیش ئاردی سفر بەکاردێنن، بەهۆی ئەوەی لە کوردستان هیچ کارگەیەک ئاردی سفر بەرهەم ناهێنێت، بازرگانان ساڵانە تەنیا بۆ پێویستیی نانەواخانە و سەمونخانەکان و هەویرکاری نزیکەی 300 هەزار تۆن ئاردی سفر لە تورکیاوە هاوردە دەکەن.
نرخی یەک تۆن ئاردی سفر بە گوێرەی کواڵیتییەکەی لە نێوان 280 تاوەکو 360 دۆلاردایە، بۆیە ساڵانە 90 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ کڕینی ئاردی سفر دەچێتە دەرەوە.
ساکار محەممەد، هەشت ساڵ لەمەوبەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئاردی سفری لە هەولێرهەولێر دامەزراند کە تێچووەکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بوو، ساڵێک کاری کرد، بەڵام نەیتوانی لە نرخدا کێبڕکێی ئاردی سفری تورکی بکات، بۆیە کارگەکەی داخست و دەستی دایەوە هاوردەکردنی ئاردی سفری تورکی.
ساکار گوتی: جگە لەو کارگەیە، ئامادەم کارگەیەکی دیکە بە وزەی رۆژانەی 500 تۆن دابمەزرێنم و گرێبەست لەگەڵ تەواوی جووتیارانی هەولێر بکەم بۆ کڕینەوەی گەنمەکانیان کە لە دەرەوەی پلانی وەرگرتنی سایلۆکان ساڵانە دەمێنێتەوە، ئاردیش بە نرخی ئاردی تورکی بە فڕنەکان دەفرۆشم.
بێجگە لە ساکار، بازرگانی دیکەش هەن دەتوانن ئاردی سفر لە ناوخۆدا دابین بکەن و چیدی پشت بە تورکیا نەبەستن. سالار جەلال قادر، خاوەنی کۆمپانیا و ئاشی فاتەکە لە هەولێر، دەڵێت: ساڵی رابردوو پرۆژەیەکم دایە وەزارەتی بازرگانیی عێراق و هەرێمی کوردستان، داوام لێکردن سنوورێک بۆ هاوردەکردنی ئاردی سفر دابنێن و رێگە بە من و هەندێ ئاشی دیکە بدەن گەنمی جووتیاران بکڕینەوە و ئاردی سفر دروست بکەین، بەڵام رازی نەبوون.
سالار جەلال کە ئەندامی ژووری بازرگانیی هەولێریشە، گوتی :بەکورتییەکەی بازرگانی کڕینی گەنم و هاوردەکردنی لە دەرەوە دزی و بەرژەوەندیی سیاسی تێدایە، بۆیە بەغدا رێگە نادات ئەم کارە بکەین.
پێشتر ساڵانە حکومەت 12 بەشە ئاردی دابەش دەکرد، دواتر بۆ 11 بەشە ئارد کەمی کردەوە، ساڵی رابردووش بەهۆی کەمیی بودجە تەنیا 8 بەشە ئاردی دابەش کرد، ئەمساڵیش نیازی وایە تەنیا 8 بەشە ئارد دابەش بکات.
لقی هەولێری کۆمپانیای دروستکراوی دانەوێڵە، مانگانە بۆ دابینکرنی بەشە ئاردی دانیشتووانی هەولێر نزیکەی 20 هەزار و 500 تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەولێر وەردەگرێت، دوای ئەوەی گەنمەکە لە رێگەی 12 ئاشی کەرتی تایبەت دەهاڕێت، لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشی دەکات. ئەمساڵیش بەهۆی کەمیی گەنمەوە، تا ئێستا تەنیا چوار بەشیان دابەش کردووە، هاووڵاتیانش دەڵێن کواڵیتی ئاردەکە خراپە.
کاکە زیاد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمپانیای گشتیی دروستکراوی دانەوێڵە، دەڵێت: ئەو گەنمەی ئێمە مانگانە لە سایلۆکان وەریدەگرین تەنیا گەنمی خۆماڵییە، گەنمەکەش لەڕووی کواڵیتییەوە هەمووی وەک یەک نییە، رێژەی گلۆتینی کەمە، هەندێجار وەک پێویست نابێت بە نان، بەڵام بە تێکەڵکردنی لەگەڵ گەنمی هاوردە، ئەو گرفتەی نامێنێت.
کاکە زیاد گوتیشی: ئاشەکان لەژێر رێنمایی بەغدا گەنمەکە بە تایبەتمەندیی نمرە یەک لێدەکەن نەک سفر، نانەواخانە و سەمونخانەکانیش ئاردی سفر دەکەن بە سەموون و نان، بۆیە ئەو ئاردەی کە خەڵک دەیفرۆشنەوە نایکڕن و ئاردی سفری تورکی دەکڕن.
بۆ رێگەگرتن لە چوونە دەرەوەی پارە بۆ کڕِینی ئاردی سفر، حکومەتی عێراق بەنیازە ئاردی سفر لە ناوخۆدا دروست بکات.
نەسرین محەممەد، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیسلێمانی کۆمپانیای دروستکراوی دانەوێڵە و لێپرسراوی بەشی هونەریی ئاشەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: زۆربەی ئاشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، مۆدێرنن، دەتوانن ئاردی سفر بەکواڵیتی بەرز بەرهەم بهێنن.
ئەو دەڵێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە ناوخۆ، عێراق قۆناغێکی باشی بڕیوە، تەنانەت رەزامەندی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریش وەرگیراوە، تەنیا لەسەر ئالیەتی جێبەجێکردنی ماوە کە پێویستە سیستەمێکی بۆ دروست بکرێت چەند ئاشێک لە هەر پارێزگایەک لەگەڵ کۆمەڵێک سەرمایەدار یان لەنێوان خۆیان رێکبکەون و بە پارەی خۆیان لەژێر چاودێریی حکومەت گەنم بهێنن و بیدەن بە سایلۆکان، لێژنەیەکی سەرپەرشتیش دوای تەواوکردنی ئاردی پسوڵەی خۆراک، رێگەیان پێبدات گەنمەکە بکەن بە ئاردی سفر، دواتر حکومەت ئاردەکە بکڕێتەوە و بەنرخی پاڵپشت بە نانەواخانە و سەموونخانەکانی بفرۆشێ.
سەبارەت بەجێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیەش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، نەسرین محەممەد، گوتی: تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە نەنراوە، بەڵام ئەگەر پرۆژەکە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق جێبەجێ بکرێت و سوودی ئابووری هەبێ‌، لە کوردستانیش جێبەجێ‌ دەکرێ‌.[1]
02-09-201802-09-2018
#️ هەشتاگ
#هەولێر | #سلێمانی | #02-09-2018 |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 02-09-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-09-2018
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-09-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2018 9:49AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 2 2018 1:46PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 2 2018 1:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,576 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رێزمانی کوردی بەرگی یە...
  📖 توانا بیسنورەکانت بدۆز...
  📖 مرۆڤ بەچی و لەگەڵ چیدا...
  📖 کوفری شیرین
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021
  🗓️ 30-04-2021
  🗓️ 29-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەحمود مەلا عێزەت
لە ساڵی 1939ی زایینی، لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەوێ تەواو کردووە و لە ساڵی 1962دا، لە زانکۆی بەغدا لە بەشی مێژوو بەکالیۆرسی وەرگرتووە و پاشان بووە بە مامۆستای مێژوو.
لە ساڵی 80-1981دا، بە تاوانی چالاکیی سیاسی دژ بە رێژیم گیراوە و دوای ئەوەیکە بە سەربەرزی نەجاتی بووە، رێی ئاوارەیی گرتووەتەبەر و لە وڵاتی سوێد وەک پەنابەری سیاسی نیشتەجێ بووە. لە ساڵی 1987 وە لە ئەرشیفی هەرێمی شاری ئوپسالا دامەزراوە و تا گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە کارەکەیدا بەردەوام بووە. لەو ماوەیەدا
مەحمود مەلا عێزەت
05-05-1987
باشووری کوردستان
لافاوی شاری سلێمانی
(05-05-1987- 9 ڕەمەزانی 1407ک)
-لە بەهاری ساڵی (1987) ماوەیەک بوو باران نەباری بوو، خەڵکی زۆر پەرۆشی باران بوون، ڕۆژی سێ شەممە (5/5/1987) لە دوای نیوەڕۆوە هەورێکی ڕەش بەری ئاسمانی گرت، کورد گوتەنی لە هەوری باران دەچوو، لە دەوروبەری عەصردا کردی بە هەورە گرمەو ناڵەو شریخە، باران بە ڕەهێڵە دایکرد، هاژەی دەهات وەک کوندەی سەربەرەوخوار بەردەوام بوو، باران وەک شوڵتەیمان لێزمەی دەهاتەخوارێ، خەڵکی زۆر دڵی خۆش بوو بەو ڕەحمەتە، ئیتر خەمی بێ بارانی ڕەویەوەو شاخ و دەش
05-05-1987
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
رۆژی 05-05-2017 بەهۆی بۆمبێکی داعشەوە لە کەرکوک شەهید بوو.
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
ئویانۆس شامیلۆن
لەساڵی 1922 لە شاری ئورفای باکووری کوردستان لەدایکبووە، بە ڕەچەڵەک ئەرمەنییە، بنەماڵەکەیان لە وڵاتی ئەرمینیاوە هاتوونەتە باکووری کوردستان.
بنەماڵەکەیان لە ڕۆژی زیندەبەچاڵەکانی ئەرمیینیەکان، وەکو کۆچبەرێک لە تورکیاوە لەگەڵ ئاوی فورات کۆچیان کردووە بەرە و خوار لە ڕێگەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتوونەتە عێراق لە شاری بەغداد نیشتەجێ دەبن، پاشان دەچنە شاری کەرکوک تا سەفەرکردنی بۆ هۆڵەندا ساڵی 1999 هەر لە کەرکوک دەبێت.
ڕۆژی 05-05-2017 لە وڵاتی هۆڵەندا، کە ساڵیادی ڕۆژی ئازادی هۆڵەندای دەکرد لە نەخۆشخان
ئویانۆس شامیلۆن
چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگەڕێوە و
‎جێم مەهێڵە بە کەساسی؟
‎کە دەتزانی
‎بەرگەی پەتای عەشق ناگری
‎بۆ دەهاتی ژیانت لێ تاڵ دەکردم
‎لە ئەنجامدا، شنەی سۆزت
‎بۆ ئاقاری
‎سەدان مەرگەسات دەبردم..!

‎هەولێر
11-10-1995
چەپکێک یاد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,188 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)