بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پێشمەرگەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,959) پەڕتووک||
✌️ ئەحمەد جەبار ئەمین محەمەد عەلی زەنگەنە - ئەحمەد جەبار ڕادیۆچی
له دایکبووی 01-07-1966ی گەڕەکی شۆڕجەی شاری کەرکوکە. لە رێکەوتی 01-06-1992 لە شارۆچکەی پێنجوێن لەکاتی پووچەڵکردنەوەی مین دا شەهیدبووە.
👫 حەمە سەعید حاجی محەمەد - حەمە سەعید قەرەداغی
ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی قەرەداغ لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی محەمەد ڕەشید قەرەداغی ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراق، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 373,967 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,959 | فایلی پەیوەندیدار 42,281 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📕 ئاشنابوون بە میکاڤیلی | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئاشنابوون بە میکاڤیلی


وەرگێڕانی: کۆمەڵێک نوسەر
ساڵی چاپ: 2015
شوێنی چاپ: سلێمانی - کوردستان
نۆبەی چاپ: چاپی یەکەم
دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوەدەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
نیکۆلۆ ماکیاڤیللی لە 3ی مەی 1469 لە فلۆرەنس لە خێزانێکی چینی ناوەڕاستەوە هاتە بوون. باوکی بێرناردۆ ماکیاڤیللی، یەکێک بوو لە خێزانە ئەریستۆکراتەکان، بەڵام هەژار کەوتبوو. ماکیاڤیللی لە خێزانێکی شەش کەسیدا دەژیا و باوکی خوازیاری زۆر بوو بۆ خوێندنی منداڵەکانی و بۆ ئەمەش خەریکی سەرماگوزاری بوو، لەبەر ئەوەی دەیزانی پێشڤەچوون و پێشخستنی منداڵەکانی تەنها پەیوەستە بە خوێندنی ئەوانەوە و توانستە داراییەکانی خێزان ناشێت ببێتە رێگەیەکی دیکە بۆ بەرەوپێشچوونی ئەوان. ماکیاڤیللی لە تەمەنی هەشت ساڵیدا نێردرایە لای مامۆستایەکی لاتین. باوکی ماکیاڤیللی پارەیەکی زۆری خەرجدەکرد بۆکڕینی کتێبی لاتینی بۆ کوڕەکەی و بەم هۆیەوە خێزانەکە هێدی هێدی هەژار دەکەوتن. بەڵام بەهۆی بەرگەگرتنی ئەم خەرجیانە بۆ ماکیاڤیللی، سەرەنجامی هەبوو لە تەمەنی 29 ساڵیدا بە بەڕێوەبەری (دیوانی دووەم) و ئەندامی (کونسلی دە کەسی) دەستەڵاتدارێتی فلۆرەنس هەڵبژێردرا، کە تێیدا بڕیار لەسەر سیاسەتی دەرەوە و ئاساییشی کۆماری فلۆرەنس دەدرا. ماکیاڤیللی لەم ئەرکەیدا، کاری دیپلۆماتیکی خۆی بەباشی ئەنجام دەدا و ساڵ لە دوای ساڵ لە پێگەکەی خۆیدا دەمایەوە. ئەو وەکو سەرکونسولگەر و دیپلۆمات بۆ لای چزارە بۆرجا، سیزار ماکسیمیلیان و لە هەمووان گرنگتر بۆ دەرباری پاشایەتی فرەنسە نێردرا. سەرباری ئەم ئەرکەی، رێکسختنەوەی دووبارەی هێزی سوپایی بەو سپێردرا و هاوکات لە فلۆرەنسدا میلیشیایەکی دروستکرد. لە ساڵی 1512 ماکیاڤیللی بەهۆی بەشداریکردن لە پیلانگێڕی کودەتا دژ بە مەدیتچییەکان (ئەو شتەی تا ئێستا نەسەلمێنراوە) و بەرگریکردن لە کۆماری فلۆرەنس، لەسەر کار لادرا و هاوکات دوورخرایەوە. ماکیاڤیللی هەمیشە گەرەکیبوو بێتەوە نێو جیهانی سیاسەت، بەڵام ئەم کارە لە ماوەی ژیانیدا بە تەواوی دەستەبەر نەبوو. لەوانەیە بێویژدانانە بێت، بەڵام سوودی لە جیهانی سیاسەت وەرگرتووە لە دوورخراوەییەکەیدا، چونکە ماکیاڤیللی تازە لە رۆژگاری دوورخستنەوەیەدا، ماوەی ژیانی خۆی تەرخانکرد بوو بە رامان و قوڵبوونەوە لە کاری سیاسییدا وەکو سیستەمێکی هزرین. ماکیاڤیللی لە ساڵی 1512دا دەستی بە نووسینی (گوتارەکان) کرد و لە ساڵی 1513، لە ماوەی چوار مانگدا، کتێبی (میر)ی نووسی. دوو بەرهەمی دیکەی گرنگی ئەو (هونەری جەنگ) (1520) و (مێژووی فلۆرەنس) (1525) یەک لە دوای یەک بڵاوکرانەوە و کاری نووسینی (گوتارەکان)یش کۆتایی دەهات. ماکیاڤیللی هەمیشە بە تیۆرییەکانی خۆی وەکو رێباز و مێتۆدێک دەیڕوانییە کرداری سیاسیی، بەڵام جگە لە چەند کارێکی ناگرنگ لە رۆژگاری مەدیتچییەکاندا، هیچ کارێکی دیکەی پێنەسپێردرا. کاتێک لە ساڵی 1527 بنەماڵەی مەدیتچی لە فلۆرەنس دوورخرانەوە، ماکیاڤیللی وای دەبینی، کە دەتوانێت جارێکی دیکە بۆ سیاسەت بگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی هاریکاریکردنی مەدیتچییەکان، ئەم ئارەزووەی هیچ ئامانجێکی نەبوو لە هەمان ساڵدا لە 22ی جونی 1527دا کۆچی دوایی کرد.
ماکیاڤیللی لە نامەکانیدا هەمیشە گازەندەی ئەوە دەکات، کە لە دوورخراوەییدا ناچارە تەنها لەتەک ژنان و مریشک و کەڵەشێراندا سەرقاڵ بێت، بەڵام لە کاتێکدا جیهانی سیاسەت پێویستییەکی بەرچاوی بە ئەو هەیە. لە لێهزریندا، ئامانجی سەرەکی ماکیاڤیللی ئاواکردنی دەوڵەتێکی بەهێز و جێگیر بوو لە ئیتالیا، بەڵام ئەو ئامانجەشی بێ ئاکام بوو. چوار مانگ دوای مردنی ماکیاڤیللی، سوپای فەرەنسا ئیتالیا داگیر دەکات و بەمجۆرە رێنیسانسی ئیتالی کۆتایی پێدێت. لە روانگەی مێژووییشەوە هزری ماکیاڤیللی لە ئیتالیادا بە بێ بەرهەم مایەوە و ئیتالیا لە ساڵی 1870 بەهۆی گاریبالدی بە یەکگرتوویی گەیشت و لەو کاتەشەوە تا ئەمڕۆ ئیتالیا هەرگیز دەوڵەتێکی بەهێزی نەبووە. بەڵام تیۆری و هزری سیاسیی ماکیاڤیللی لە جیهانی خۆرئاوادا لایەنگری زۆری هەبوو. زانستی سیاسەت و کرداری سیاسیی لە نوێسەردەمدا خۆی بەر لە هەرکەسێک، قەرزاری ماکیاڤیللییە و لەم روانگەیەوە سەرکەوتنی مەزنی بەدەستهێنا، هەڵبەت دوای مەرگی، ئەویش نەک لە ئیتالیادا.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | www.ideafoundation.co

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🤔 فەلسەفە / هزر
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
📔 جۆری وەشان: 💽 دیجیتاڵ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇬🇧 ئینگلیزی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 1 2018 9:13PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 2 2018 10:25AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 20 2019 1:14AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,087 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.143 KB Sep 1 2018 9:14PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئاشنابوون بە میکاڤیلی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574