باکووری کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورکیا دەستیکرد بە تۆپبارانی چیای جوودی و گوندی مەلێ-ی سەربە ناوەندی
شڕناخشڕناخ.
[3]
- عوسمان شانیاشار کە براکەی و دووبرازای بەدەستی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز پارلمانتاری ئاکەپەی ڕەحا کوژراون، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوول دەستگیرکرا.
[3]
- پارێزگەی
بەدلیسبەدلیس ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 18ی ڕێکەوتی 30ی تشرینی یەکەم\8ی گەڵاڕێزان بەدواوه ڕۆژانە لەنێوان کاتژمێر 18 و 19 هاتووچۆ لە گوندەکانی ئارپالی، باگشلی، ئاگاچلی، کێڵگەکانی ڕەجەبلی، کێڵگەی گوندی ئاکشار ئاشاگکلاڤوز، کێڵگەکانی یوکارکلاڤوز، گوندەکانی ئوچدیرەک، کوپلو، کانیگۆلو و کێڵگەکانیان، قەدەغەیە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شاری
ورمێورمێ پێشانگەیەکی فەرش بەڕێوەچوو کە تێیدا بەرهەمهێنەرانی فەرشی دەستچنی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداربوون و بەرهەمەکانی خۆیان نمایشکرد کە جۆرێکی تایبەتە و لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنەوە لە وڵاتانی دراوسێ خوازیاری زۆری بووە.
[4]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری
شنۆشنۆیان بە ناوی ئەمیر حاجیپوور دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
[7]
- هیوا حەفیدی خەڵکی شاری
مەهابادمەهاباد و مامۆستای پێشووی زانکۆی شاری قەزوێن، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا.
[7]
باشووری کوردستان
- کاژێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەک لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن لە
خانەقینخانەقین لە نزیک مەزاری
باوە مەحمودباوە مەحمود ڕوویدا و بەهۆیەوە بەپێی سەرچاوەکان دوو کەس کوژران و زۆرتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
[1]
- گروپی تیرۆرستی داعش لەپێگەی تایبەت بەخۆی بەرپرسیاریەتی خۆی لەتەقینەوەکەی ئەمڕۆی نزیک مەزاری باوە مەحمودی خانەقین ڕاگەیاند.
[5]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی بۆردومانکرد و سەرچاوەیەکی دانیشتوی ناوچەکەش دەڵێت: ئۆتۆمبێلی پارتی کرێکارانی کوردستان
پەکەکەپەکەکەیە و شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.
[1]
- کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە شارۆچکەی
شنگالشنگال و دەشتی نەینەوا بەهۆی بوونی پاشماوەی مین و تەقینەوەکانی
داعشداعش ئامادە نین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.
[2]
- ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 2018ی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستانی پەسندکرد.
[1]
- کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسانی شاری
هەولێرهەولێر، ناڕەزایی بەرامبەر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەردەبڕن، لە بەرامبەر پێشێلکاری بەرامبەر مافی ڕۆژنامەنووسان و جیاکاری لەنێوان دەزگاکانی ڕاگەیاندن-دا، دەشڵێن، کە پێویستە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان هەڵوێست لە بەرامبەریدا وەربگرێت.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- سەربازەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر گرێسپی، لەو هێرشەدا
شەڕڤانشەڕڤانێکی هێزەکانی ئەرکی بەرگریی شەهیدبوو و شەڕڤانێکی دیکەش برینداربوو.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری دەرەوەی دانیمارک ڕایگەیاند: باڵوێزەکەیان لە تاران کشاندۆتەوە و داواش لە یەکێتی ئەوروپا دەکات کە سزای زیاتر لەدژی ئێران بگرێتە بەر.
[5]