یەکەمین کۆنفرانسی زانکۆکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد
رۆژهەڵاتی کوردستان
- نیگارکێش،
ئیسماعیل پاکزادئیسماعیل پاکزاد (سمکۆ پاکزاد) لە
مەهابادمەهاباد کۆچی دوایی کرد.
[3]
- بە پێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی هەینی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران لە گوندی نێ-ی سەربەشاری
مەریوانمەریوان، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی محەمەد پەروازە دەسبەسەر کرد. هەروەها کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی 3 هاوولاتی دیکەیان بە ناوەکانی حەمید پەروازە 28ساڵ تەمەن، بڕیارکاوە 25 ساڵ تەمەن و موحسین فەرەهمەندی 26 ساڵ تەمەنیان دەسبەسەرکردووە و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
[1]
- هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری
بۆکانبۆکان بە ناوی عەلی نەسیری کوڕی حاجی کەریم، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار ببوو، پاش گواستنەوە و مانەوەی لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد، بە هۆی کاریگەری برینەکانییەوە، گیانی لە دەستدا.
[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان، لاوێکی کوردیان بە ناوی محەمەد پەروازە تەمەن 21 کوڕی مەلاحوسێن خەڵکی گوندی نێی شاری مەریوان، دەسبەسەر کرد.
[5]
- بە بەشداری 50 زۆرانوانی کورد لە شارەکانی بانە،
سەقزسەقز، کامیاران، مەریوان،
بیجاڕبیجاڕ و ئارمەردە، یەکەمین کێبڕکێی زۆرانوانی لە شارەدێی ئارمەردە بەڕێوەچوو.
[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان دەستیان بە سەر پەیکەری
شەریف باجوەرشەریف باجوەر لە گوندی ئێنگیجەی ئەم شارەدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.
[5]
باشووری کوردستان
- لە شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ-ی سەر بە پارێزگای
دهۆکدهۆک، سوپای تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ کاتژمێر 7:30 خولەک چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی بارەگا سەربازییەکانی کردووە لە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی.
[2]
- شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی خاڵی گومرگیی
کەرکوککەرکوک –
هەولێرهەولێر دەستگیرکران. دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرانە، لەلایەن پۆلیسی عێراقیی و لەسەر داوای دەستەی دەسپاکیی عێراق بووە.
[2]
- رێکخراوی
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر، دووەمین کۆنفرانسی خۆیان لە شاری
سلێمانیسلێمانی دەبەستن، بانگەوازی لە ژنانیش دەکەن، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە باشوری کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژییەکان، بەشداری لە کۆنفرانسەکەیاندا بکەن.
[2]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، چلەی ماتەمینی د.
جەمال ئەحمەد رەشیدجەمال ئەحمەد رەشید پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە کەمپی نوێی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
[5]
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا، مامەڵەکان لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم لەگەڵ ئه و وڵاتە رووی لە سستی کردووە، پسپۆڕێکی ئابوریش دەڵێت: باشترە بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دراو تا سەرەتای مانگی داهاتوو خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن بە تمەنی ئێرانییەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- یەکەمین کۆنفرانسی زانکۆکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی بونیاتنانی سیستمێکی هاوبەش بۆ خوێندنی باڵا لە
قامیشلۆقامیشلۆ دەستیپێکرد.
[2]
- لە کاتژمێرەکانی نیوەشەودا سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە بەردەوامی پێشێلکاری و داگیرکارییەکانیان لە
عەفرینعەفرین، گوندی بورج قاس-ی شێراوای عەفرینیان بە هاوەن تۆپباران کرد تۆپباران کرد. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە، کە لەو هێرشەدا زیان بەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد ئەحمۆکا و حەمووش خەلۆ کەوتووە.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان