تەرمی 4 کۆچبەری تری باشووری کوردستان لە دەریای ئیجە دۆزرایەوە
باکووری کوردستان
- لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2018دا، کە دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ئەنجامیدا 25 کەس دەستگیرکرابوون. ئەو کەسانە لە
ئامەدئامەد برانە بەردەم دادگا. کیبرییە ئەڤرەنی رۆژنامەنووس و 12 کەسی تر لەو دەستگیرکراوانە لەلایەن دادگاوە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا و 12 کەسی تریش ئازاد کران.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- 19 نوێنەری پەرلەمانی ئێران بە ئاماژەدان بە گیانلەدەستدانی دونیا وەیسی، کچە قوتابی رۆژهەڵاتی کوردستان و 4 قوتابی دیکە، داوا لە دەزگای دادی ئێران دەکەن لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بکات و، بەرپرسان و تۆمەتبارانی گیانلەدەستدانی ئەو قوتابییانە سزابدات.
[5]
- هێزەکانی سپای پاسداران لە سەرەتای جادەی خاکیی بیدمیری سەر بە شاری
پاوەپاوە که دەگاتە کوێستانەکانی شاهۆ، هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی فەرشاد چەچانی، کوڕی ئیسماعیل، دانیشتووی شاری پاوەیان کرده ئامانجی دەسڕێژی خۆیان کە لە ئاکامدا ئەو هاووڵاتیە کوردە گیانی لە دەست دا.
[6]
باشووری کوردستان
- بەرێوەبەری پێشووی هاتووچۆی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی و چالاک
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان عەمید
نەریمان عەزیز فەقێ محەمەدنەریمان عەزیز فەقێ محەمەد، کۆچی دواییکرد.
[1]
- لەکاتی لێدانی بیری کارێز لە سنوری
گەرمیانگەرمیان، چوار هاوڵاتی کەوتنە ژێر گڵەوەو بەهۆیەوە سێ کەسیان گیانی لەدەستدا.
[3]
- شەوی رابردوو لەسەر رێگای
کەلارکەلار – سلێمانی نزیک شارەدێی باوەنور، ژمارەیەکی زۆر جوجکی زیندوو فڕێدران و بە شەقامەکاندا بڵاوبوونەوە، قایمقامیەتی کەلاریش رایدەگەیەنێت، ئەو جوجکانە لە رووی تەندروستییەوە مەترسیان نیەو هەڵگری هیچ ڤایرۆس و نەخۆشییەک نین.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- لە تورکیا، دانیشتنی دادگایی ئەندرۆ برۆنسن، قەشە ئەمریکییەکە بەڕێوەچوو، دادگەی سزا سەختەکانی ئیزمیر، قەشە برۆنسنی بە ساڵێک و مانگێک و 15 رۆژ سزادا، بەڵام بە ئەژمارکردنی ئەو ماوەیەی کە دەستبەسەربووە، قەشە ئەمریکییەکەی ئازادکرد.
[1]
- تەرمی 4 پەنابەری باشوور لە دەریای ئیجە دۆزرایەوە.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان