لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 04-10-2018
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی
کەجەکەکەجەکە پیرۆزبایی لە د.
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق و هیوا دەخوازێت، کە هۆشیاریی سیاسیی بەرهەم ساڵح گەمارۆی ئتنیکی، ئاینی و مەزهەبی لەسەر گەلانی عێراق لاببات و ژیانێکی دیموکرات دروست بکات.
[4]📌لە باتمان 7 سەربازی تورک کوژران، چەندینیش برینداربوون!
- لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش بۆ بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە ناوچەی کەرجەوس لە پارێزگای ئێلح (
باتمانباتمان) تەقینەوەیەکی بەهێز روویداوە. بەپێی میدیاکانی تورکیا لەو تەقینەوەیەدا 4 سەرباز کوژراون و 5 سەربازی تریش بریندار بوون. سەربازە کوژراو و بریندارەکان بە کۆپتەر لە شوێنی تەقینەوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
[1] هەندێک سەرچاوە باس لە کوژرانی 7 سەرباز دەکات.
[3][2]
- دانیشتنێکی دیکەی دادگەیی کردنی
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی
هەدەپەهەدەپە بە تۆمەتی (ئەندامەتیی ڕێکخراوی تێرۆریستیی چەکداری) لە هەژدەمین دادگەی سزاقورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو. دادوەر نەجاتی کایاکۆزو ئەم داواکارییەی ڕەتکردەوە. سەرۆکی دادگە بڕیاری دا کە هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە بەزۆر بەشداری پێبکرێت لە دانیشتنی دادگەدا و دانیشتنەکەشی دواخست.
[1]
- دانیشتنێکی دیکەی نۆزدەمین دادگەی سزا قورسەکانی ئەنقەرە دەربارەی دۆسیەی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا بڕیار درا کە دەمیرتاش ئازاد نەکرێت و لە زینداندا بمێنێتەوە. بڕیاریشە دانیشتنی داهاتووی دادگە لە 12-14ی کانوونی یەکەمی 2018 بەڕێوەبچێت.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- فەرهاد ساڵحی بەڕێوەبەری کاناڵی سەلام پاوە و موزەفەر وەلەد بەیگی بەڕێوبەری کەناڵی دەنگی نوریار، بە هۆی ڕووماڵکردنی هەواڵی کوژراونی کۆڵبەری کورد عەزیم ئەحمەدی لەو دوو کاناڵە تێلێگرامییە بووەتە هۆی بانگهێشت کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.
[7]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عوسمان زەبرە خەڵکی تاچینئاوای شاری
شنۆشنۆ و پاش پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان دەسبەسەر کرد. لە لایەکی دیکەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە ناوچەی دەشتەبێڵ هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ڕزگار مەعرووفی تەمەن 26 ساڵ کوڕی ئەحمەد دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.
[7]
باشووری کوردستان
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند چوونی ئێمە بۆ بەغدا بۆ ئەوە بوو هەموو هەوڵێک بدەین یەکێتی ریزەکانی کورد بپارێزین. پرسی سەرۆککۆمار ئیستحقاقی گەلی کوردستانە نەک پارتی و یەکێتی، بە بۆچوونی ئێمە دەبوو ئەو پرسە لەناو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکلابکرێتەوە، کە پێشتریش ئەوە کرا نەک لایەنی دیکە بەربژێری کورد بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانبکەن. نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند ئەو هەنگاوە تاکلایەنەی یەکێتی زۆر جێگەی نیگەرانییە و دەستپێکێکی مەترسیدارە، کە ئەو پۆستە لە دەرەوەی ئیدارەی خەڵکی کوردستان دیاریکراوە. ئەوەی برادەرانی یەکێتی کردیان بۆ داهاتوو مەترسیدارە.
[2]
-
رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک بەوەکالەت، عیرفان کەرکوکلی ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگا سەرپشککرد بۆ راپەڕاندنی کارەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەن.
[5]
-
عومەر کالۆعومەر کالۆ، پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی رووداو دوای زیاتر لە مانگێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن حکومەتی سووریاوە، ئەمڕۆ ئازادکرا.
[2]
- دیار نەسرەدین جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردەکات کۆمسیۆن تاوتوێی سکاڵای بەشێک لە کارمەندەکانی دەکات کە لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا ئازاردراون یان هێرش کراوەتە سەریان.
[5]
- لە ئاسمانی
هەڵەبجەهەڵەبجەوە شتێکی هاوشیوەی مووشەک بیندراوە کە بە ئاراستەی
سلێمانیسلێمانی هاوێژراوە، لە دوای خۆیەوە دووکەڵی بەجێ هێشتووە.
[6]
- بەرێوبەرایەتی گشتی پۆیسی پارێزگای
هەولێرهەولێر، ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەکاتەوە کەوا لە کاتی ئاشکرا کردنی ئەنجامی هەڵبژاردندا، هەر کەسێک تەقەی خۆشی بکات یان چەکی بەدەستەوە بێت ڕێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر دەگرنەبەر.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- بڕیارە
ئاراس شێخ جەنگیئاراس شێخ جەنگی وەک گەورە راوێژکاری سەرکۆماری نوێی عێراق د. بەرهەم ساڵح دەستنیشانبکرێت.
[5]
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هێزەکانیان لە سوریا ناکشێننەوە تا ئەو کاتەی هەڵبژاردن لەو وڵاتە ئەنجامنەدرێت.
[5] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث