🏠 Iniciar
Enviar
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Contacto
Acerca!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Más
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Acerca!|Biblioteca|📅
🔀 Elemento Random!
❓ Ayudar
📏 Términos de uso
🔎 Búsqueda Avanzada
➕ Enviar
🔧 Instrumentos
🏁 Idiomas
🔑 Mi cuenta
✚ Nuevo elemento
✌️ Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad),
✌️ Qazi Muhammad
🏰 Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En
🏰 Mahabad
📕 Biblioteca
El fusil de mi padre
☂️ Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
🏰 Lugares
Mahabad
✌️ Mártires
Qazi Muhammad
📖 دوا چرکەکانی ژیانی سەرکردە ئازاد هەورامی - لە یادی 30 ساڵەی مەرگی کێوێک دا | Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Clasificación elemento
⭐⭐⭐⭐⭐ Excelente
⭐⭐⭐⭐ Muy bueno
⭐⭐⭐ Promedio
⭐⭐ Pobre
⭐ Malo
☰ Más
⭐ Añadir a mis colecciones
💬 Escriba su comentario sobre este artículo!

✍️ Titel der Geschichte
🏷️ Metadata
RSS

📷 Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
🔎 Buscar en Google para el artículo seleccionado!
✍️✍️ Actualizar el objeto!
| 👁️‍🗨️ | 👂

دوا چرکەکانی ژیانی سەرکردە ئازاد هەورامی
نووسینی: شاسوار هەرشەمیشاسوار هەرشەمی
بابەت: گێڕانەوە
یەکەم ئاشناییم لەگەڵ ئازاد هەورامیئازاد هەورامی، بۆ پاییزی ساڵی 1981 دەگەڕێتەوە. ئه و کاتە من لە ناوەندی کۆمەڵە، لە نێوزەنگ پێشمەرگە بووم، کە شوێنی دەیان سەرکردە بوو. یەکێک لەوانە ئازاد هەورامی.
ئازاد هەورامی، بە بنەچە خەڵکی هەورامان بوو، بەڵام هەموو ژیانی لە کەرکوککەرکوک بەسەر بردبوو. هەستی کەرکوکی بوون، هەر له زاراوەکەیدا نەدەبیندرا، بەڵکو هەمیشە دەوریشی بە هاوڕێ کەرکوکیەکان تەنرابوو. ئازاد هەورامی چەندان سیفەتی تایبەتی هەبوو، کە تایبەتمەندیان به و دابوو. کوڕێکی گەنج بوو. وا بزانم 2- 3 ساڵێک لە من بە تەمەنتر بوو. حەزی زۆری لە خوێندنەوەی ئەدەبیات دەکرد. جار جار کەمانی دەژەند و گۆرانی، یان سرودی شۆڕشگێڕانەی بۆمان دەگوت. توانای ژەنینی مۆسیکای مامناوەند بوو. دەنگیشی باش بوو. یەکێک له و سرودانەی کە بەردەوام دەیگوت، بریتی بوو لە (ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و دوورە...). ئەم سرودە، شەهید ئارام لە روسیەوە کردبوویە کوردی و ئاوازەکەیشی روسی بوو.
کاک سامی برای ئازاد، دوای ساڵانێکی درێژ لە زیندان و دوورخرانەوەی بۆ باشوری ئێڕاق، تازە بە کۆمەڵێک نەخۆشیەوە گەیشتبووە ناو پێشمەرگە. خوشکێکیشی، دوای لە زیندان بەربوونی، جوانەمەرگ ببوو. سامی بە یەکێ لە وەرزشوانان و قسە خۆشکەرانی هەرە بەناوبانگی ناو شاری کەرکوک دادەندرێت. دەیتوانی بەردەوام و بێ ئەوەی پێبکەنێت، سەتان قسەی خۆشمان بۆ بگێڕێتەوە.

(هەندێک بیرەوەری لەگەڵ شەهید ئازاد هەورامی)

زستانی 1982ز، ڕۆژێک لە نێوزەنگ توشی شەهید ئازاد بووم. ئه و کاتە من ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکیەتی خوێندکارانی کوردستان بووم. پێی گوتم کە چەند ڕۆژێکی دی، بۆ نزیک کەرکوک دەچێت، گەر هەر بەیان و بڵاوکراوەیەکت هەبێت تا بیگەیەنمە ناو شار. منیش هەندێک بڵاوکراوەی خوێندکارانم بۆ پێچایەوە و بردی. ئه و کاتە ئێمە خەریکی خۆ ئامادە کردن بووین، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین ڕاپەڕینی فراوانی ناوشارەکان.

ساڵی 1983ز، کاتێک کە لە کەرتی ڕێکخستنی چۆمان بووم، بارەگاکەمان لە دۆڵی خانەقا بوو. ئازاد هەورامی ماوەیەک لامان مایەوە. ئه و کاتە بوو کە کتێبی سەد ساڵ تەنیاییسەد ساڵ تەنیایی گابریێل گارسیا مارکیزمان، بە عارەبی دەستکەوت. من و شەهید ئازاد و ئازاد جوندیانیئازاد جوندیانی و جوانەمەرگ یوسف شەریفیوسف شەریف، بە نۆرە ڕۆمانەکەمان خوێندەوه و لەسەر ناوەرۆکەکەی زۆرمان گفتوگۆ کرد‌.
هەر ئه و بەهارە بوو ڕۆژێک لە بنکەی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 3، لە گەڕەکی بەڕۆژێی شارەدێی وەرتێ، ڕێواسمان بۆ هاتبوو. کاک ئازاد لام بوو. چەند جارێک داوام لێ کرد تا ڕێواسمان لەگەڵ بخوا، کەچی خۆی لێ دەدزیەوە. کە دووپاتم کردەوە بۆ نایخوات، بە ناچاری وەڵامێکی دڵنیاکەری دامەوە. گوتی لە بەهاری ساڵی 1977ز، لە شاخی قەندیلقەندیل بووین. ماوەیەکی زۆر بوو هیچمان نەبوو بیخۆین. خواردنی هەر سێ ژەمی ڕۆژمان، بریتی بوو لە ڕێواس. له و کاتەوە ڕێواسم لەبەر چاو کەوتووە و چیدی چێژم بۆی ناچێت.
ئه و ڕۆژانە، بوارمان بۆ هەڵکەوت، تا هەندێک یادگاریەکانی خۆیم بۆ بگێڕێتەوە. یەکێک له و بیرەوەریانەی، چۆنیەتی گیران و زیندانی کردنی بوو لە هەکاری، لە لایەن قیادەی موەقەتەوە. هەروەک چۆنیەتی هەڵاتن و گەیشتنی بوو بە ماڵی دکتۆر عەزیز شەمزینیعەزیز شەمزینی، کە دواتر بە یارمەتی ئه و گەڕایەوە توژەڵه و نێوزەنگ‌. دیارە ئەم بابەتە زۆر درێژە. لە بۆنەیەکدا، هەموو ئه و بیرەوەریانەی دەنوسمەوە، کە بە داخەوە خۆی فریای نەکەوت.
هاوینی ساڵی 1987ز، سەرکردایەتی داوای لە شەهید حەسەن کوێستانیحەسەن کوێستانی کرد، تا بچێتە بادینانبادینان و سەرکردایەتی پێشمەرگەی ئەوێ بکات. شەهید حەسەن داوای لێ کردم، تا له و ئەرکەیدا هاوڕێیەتی بکەم. منیش، چونکە بە باشی دەتوانم بە زاراوەی بادینی باخڤم، بەڵێنم پێدا کە لەگەڵی دەبم. زۆری پێ نەچوو سەرکردایەتی ئازاد هەورامیان بۆ ئه و ئەرکە هەڵبژارد. ئه و خۆیی و هێزێک هاتنە دۆڵی بالیسان، تا لەوێوە ڕوو لە دەشتی هەریرهەریر و زێی بادینان بکەن. تا بەڕێ کەوت، ڕۆژانە پێکەوە بووین. شەوی بەڕێکەوتنی، ئەوان لە گوندی (خڕواتیانخڕواتیان) چاوەڕوانی ڕێپیشاندەریان دەکرد، تا لە زێی بادینان بیانپەڕێنێتەوە، ئێمەش بە هێزێکەوە چووینە ناو سیساوە، باتاس و هەریر.
لە خوڵی پێگەیاندنی کادیران، لە (سێروانسێروان)ی بناری ئاسۆسئاسۆس، مانگێکی کۆتایی 1984ز، پێکەوە بووین. ئه و لە خولەکە، وانەی بازنەی پەیوەنیە کوردیەکانی دەگوتەوە و لێپرسراوی خولەکەش بوو. بیرەوەری دیم لەگەڵ شەهید ئازاد زۆرن، بەڵام با بۆ دەرفەتێکی دی، بەجێیان بێڵم.
دوای ئەنفالەکان و کیمیاوی بارانکردنی ناوچەی ئامێدیئامێدی لە بادینان، ئازاد هەورامی و هێزەکەی، زۆر بە سەختی توانیان خۆیان بگەیەننەوە شاخی قەندیل.
لە سەرەتای پاییزی 1988ز، ئێمە لە کوێستانی (مالێخمالێخ)ی بناری شاخی سەرکەشی (قەندیل) بووین. ئەرکێکمان پێ سپێردرا و دەبا بەره و (شێخ ئایششێخ ئایش)ی ئه و دیوی قەندیل بچین. ئه و کاتە دوژمن خەریکی پەلامار هێنان بوو بۆ بناری قەندیل، لە دۆڵی باڵەییاندۆڵی باڵەییانەوە. شەهید ئازاد هەورامی، لە پشت زەنگڵینزەنگڵین، واتا له و شوێنەی کە ساڵی 1977ز، لە برسان ناچار بوو چەندان ڕۆژ، بە ڕێواس و گیاوگۆڵ قنیات بکات، فەرماندەی بەرگری کردن بوو لە دۆڵەکە. ئێمە پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 31- ئابی ساڵی 1988ز، لە لوتکەی قەندیل نزیک ببووینەوە، کاتێک کە دوو فڕۆکەی (پیلاتۆس) بە سەر سەرماندا هەڵفڕین. زۆری نەبرد کە فڕۆکەکان لە چاومان ون بوون. له و دیو مالێخ و لە دیوی بێخرمە، واتا لە پشت گوندی (زەنگڵین)ی (دۆڵی باڵەییان)، کە دوا گوندی بناری قەندیلە له و دۆڵەوە، فڕۆکەکان چەند ڕاکێتێکیان ئاراستە کرد. دەنگی تەقینەوەکان گەیشتنە گوێمان. ئێمە تۆزێک سڵەمینەوە و بێ ئەوەی بزانین چی بووە، درێژەمان بە ڕێی خۆمان دا.
ئێمە دوای کاتژمێرێک گەیشتینە شێخ ئایش، لەوێ بە بێتەڵ زانیمان کە ئازاد هەورامی، بە ڕاکێتی فڕۆکەکان پێکراوە و بریندارە. وەک زانیمان برینەکەی جێی مەترسی نەبوو. هەروەک دکتۆرێکیشی لەگەڵ بوو.
کاک بەکۆ کەریمیبەکۆ کەریمی هاوسەنگەرم، کاتی ڕووداوەکە لە شەهید ئازاد نزیک بوو. ئه و ڕووداوەکەی ئاوا بۆ نوسیومەتەوە: دەست خۆش کاک شاسوار بۆ نووسینەوەی ئه و یادەوەریە تاڵە.....من ئه و ساتە وەختە لەوێ بووم....له و شوێنەی کەباسی دەکەی، بیرمە ئاگرمان کردبۆوە بۆ چێشت لێنان....چڕە دوکەڵێکی باریک لە ئاگردانەکەوە بەره و ئاسمان هەڵکشابوو....گوێمان له گڕەی فڕۆکەیێک بوو لەسەر شاخی کونە کۆتر.. بە ساروخ و شەستتیر قەسفی ئه و دۆڵەی دەکرد....تومەز ئه و چڕە دووکەڵەی لێ دیار بووە و کردبوویە ئامانج، چونکە ئێمە فریای کوژاندنەوەی نەکەوتبووین. بارەگاکەی دایه ‌بەر ساروخان. ئێمە بە پەلە پڕوزێ هەرکەسە و خۆمان لەبن بەردێک و پەنایەک حەشاردا....ئه و شوینەی کە من و دوو سێ پیشمەرگەی تر، خۆمان لێ حەشاردابوو کەمێک لە خوار شوێنەکەی شەهید ئازاد بوو کەبریتی بوو لە خانووچکەیەک، ئه و لەگەڵ خێزانەکەی تێیدابوون. لەپڕ چەند ساروخێک زۆر نزیک لەسەر سەرمانەوە، ڕێک بەر ژوورەکەی شەهید ئازاد کەوت و بووە تەپ و تۆز. بۆ ماوەی چەند چرکەیەک، بێدەنگیەکی زۆر بەسام ئه و ناوەی داگرت.....لەپڕ هاوارو قیژەیەکی زۆر جەرگبڕ هەموومانی تاساند، که ‌خیزانەکەی کاک ئازاد بوو هاواری لێ هەڵساو گووتی: ئازاد بەرکەوتووە....ئێستاش ئه و هاوارە، لە گوێم دا دەزرنگێتەوە.....زۆر بە داخەوە، کە چووینە سەری، خەڵتانی خوێن ببوو بەڵام گیانی بەرزی هەر مابوو....هەر بە ورە بوو....هەر لەوێوە تا بردیانە خوارەوە، هەر ئه و سرود‌ی ووتبو ‌(رێی خەباتمان......).ئه و دکتۆرەی کە لەوێ بوو دکتۆر جەلال بوو لە نەخۆشخانەی مەلەکان بەیەکەوە هاتبووینە ئەوێ، لەگەل شێخ جەعفەرشێخ جەعفەر.... د. جەلال (پێموابێ ئێستا لە نەخۆشخانەی شۆڕشە لە سلێمانی)، لەگەلی بەڕێکەوت. لە ڕێگا بتڵێک خوێنیان له پێشمەرگەیەک وەرگرتبوو بۆ شەهید ئازاد.....
دوای چاوەڕوانیەکی درێژ و چەند سەعاتە، کاروانی ئازاد هەورامی گەیشتە لای ئێمە لە شێخ ئایش. ئەویان لەناو دارەبازەیەک درێژ کردبوو کە هەر پێشمەرگە لە داربەڕووی ئەوێ هەڵیان بەستبوو. دۆشەکی دارەڕاکە، بریتی بوو لە گەڵای بەڕوو. ئه و لە دوورەوە بەسەر شانی چوار پێشمەرگەوە لێمان دەرکەوت. ژنەکەی، کە خوشکی کاک سیامەند شاسواریسیامەند شاسواری خەڵکی شاری (سەقزسەقز) بوو‌، هەندێک شوێنی پارچەی ڕاکێتی بە ملیەوە بوو‌، کە هێشتا خوێنیان لێ دەتکا، بەڵام لە دوای دارەبازەکەوە، بە خۆڕاگری و خەمناکی دەڕۆیشت. کە گەیشتنە لای ئێمه، دارەبازەکەیان دانا. جگە لەمن، شەهید عەبدولڕەزاق، نەمر قادر خەباتقادر خەبات، مامۆستا مەجیدی برام، شەهید خولە و نوری، هەردوو برای شەهید عەبدولڕەزاق و چەند پێشمەرگەیەکی دیش، کە له و دەمەدا لەوێ بوون، هەموو لێی کۆبووینەوە.
دیسان هاوڕێم ئازاد هەورامیم دیتەوە، بەڵام ئەوجارە، خەڵتانی خوێن و لەناو دارەڕایەک ڕاکشاو بە ڕوویەکی سپی هەڵگەڕاو بەڵام وشیار و بە ئاگا و ورە بەرز. ئه و چاوی هەڵبڕی و سەیرێکی هەموومانی کرد. جا ڕووی لە قادر خەبات کرد و پێی گووت: خەبات دەمانچەیەکی سیمسم هەیە، دیاری مولازم عومەرە و زۆرم خۆش دەوێت، با لای تۆ بێت تا چاک دەبمەوە. ئینجا ڕووی لە ئێمە کرد و گوتی: دەبینن وا دەستیشم شکاوە و چیدی ناتوانم ژێی کەمانەکەم بژەنم. بڕیار بوو هەر به و داربەستەیەوە، بۆ شاخی پشتی (بادیناوێبادیناوێ) ببردرێت، بەڵکو بتوانین بیگەیەنینە نەخۆشخانەیەکی ناو ئێران. پێش هەڵگرتنی، لەبەر خۆیەوە دەستی کرد بە چڕینی سرودە هەمیشە لەبەر دڵانەکەی..(ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و‌ دوور بێت... با چوار دەورمان کڵپەی ئاگر بێت... لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لانادەین، ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین..).
من لە دکتۆرم پرسی کە هیچ مەترسی لەسەر ژیانی هەیە؟ گوتی دەست و ڕانی بریندارن و شکاون. برینەکانی جێی مەترسی نین، بەڵام مەترسیەکی گەورە هەیە، کە چەوری ناو ئێسکە شکاوەکانی شوێنی برینەکانی، تێکەڵ بە دەمارە پچڕاوەکانی خوێنی ببنەوە. منیش پرسیم کە مەترسیەکە چەندە؟ گوتی لە بارێکی ئاوا دا، لەم شاخە سەخت و دوورە دەستەشدا، لەوانەیە بیکوژێت.
شەڕ لەگەڵ کات بوو. ماوەیەکی زۆربوو لەم ڕێگا سەختەوە، به و شێوە ناخۆشە و بەسەر شانانەوە، بە دەم ڕێگاوە بوو. دەبا پەلە بکرێت. چوار پێشمەرگە، داربەستەکەیان هەڵگرت و بەڕێ کەوتن. نزیکەی 200 مەترێک لێمان دوور کەوتنەوە ودیسان داربەستیان دانایەوە. ئێمە بە هەڵەداوان ڕامان کرد و ویستمان بزانین چی بووە. بە داخەوە ئا لەوێ، دوا هەناسەی داو کۆتایی به و ژیانەی هات، کە هەمووی بۆ گەلەکەی تەرخان کردبوو.

⚠️ Este artículo ha sido escrito en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Fuentes
[1] 👪 Social Media | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (شاسوار هەرشەمی)
🖇 Artículos relacionados: 3
👫 Biografía
1.👁️شاسوار ئەحمەد هەرشەمی
📅 Fechas y Eventos
1.👁️30-08-2018
✌️ Mártires
1.👁️ئازاد هەورامی
📂[ Más...]

⁉️ Artículos propiedad
🏷️ Grupo: 📖 Artículos
🏳️ Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 30-08-2018
🌐 Dialecto: 🏳️ Kurdo - Sorani
📙 Libro: 📝 Memoria
📄 Tipo de documento: ⊶ Idioma original

⁉️ Technical Metadata
©️ Los derechos de autor de este artículo ha sido emitido a Kurdipedia por el dueño del artículo!
✨ Calidad de artículo: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Malo👎
✖️
 40%-49%
Malo
✖️
 50%-59%
Pobre
✔️
 60%-69%
Promedio
✔️
 70%-79%
Muy bueno
✔️
 80%-89%
Muy bueno👍
✔️
 90%-99%
Excelente👏
99%
✔️
Añadido por (Seryas Ehmed) en Aug 30 2018 5:20PM
👌 Este artículo ha sido revisado y publicado por (Hawrê Baxewan) en Aug 30 2018 9:50PM
✍️ Este artículo ha actualizado recientemente por (Hawrê Baxewan) en: Aug 31 2018 9:25AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Este artículo ha sido visitado veces 2,984

📚 Attached files - Version
Tipo Version 💾📖🕒📅 👫 Nombre del Editor
📷 Foto de archivo 1.0.329 KB Aug 30 2018 5:22PMSeryas Ehmed
📷 Foto de archivo 1.0.229 KB Aug 30 2018 5:22PMSeryas Ehmed
📷 Foto de archivo 1.0.129 KB Aug 30 2018 5:22PMSeryas Ehmed
📚 Biblioteca
  📖 Más...


📅 Cronología de los hechos
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021


💳 Donar
👫 Miembros Kurdipedia
💬 Su opinion
⭐ Colecciones usuario
📊 Estadística Artículos 382,498
Imágenes 62,630
Libros 11,897
Archivos relacionados 50,176
📼 Video 194
🗄 Fuentes 16,086
📌 Actual
El fusil de mi padre
Hiner Saleem
Anagrama
2005, Barcelona
ISBN: 84-339-7057-7
El fusil de mi padre
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
...
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En el año 2004 se produjeron graves disturbios en la ciudad como protesta por la muerte de Shivan Qaderi. En respuesta, el gobierno iraní envió cerca de 100.000 soldados a la región.
Mahabad
Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad), el segundo estado kurdo moderno en el Medio Oriente, siendo el primero la República de Ararat. Era de una familia de notables juristas de Mahabad.
Qazi Muhammad

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Página tiempo de generación: 0,515 segundo!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)