Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📖 چایخانەکەی دیمەشق (تولەیتولە) | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

چایخانەکەی دیمەشق (تولەیتولە)
چایخانەکەی دیمەشق
جەلال تاڵەبانی کە یەکەم و دوایین سکرتێری گشتی یەکێتییە تائێستا لە رۆژی (03-10-2017) کۆچی دواییکرد، ئەو لە ساڵیادی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا لە 2012 بەمشێوەیە باس لە دامەزراندنی یەکێتی دەکات من و دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆمیتەی کاروباری عەرەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان بەیروت و قاهیرەو دیمەشق کارمان دەکرد، ئێمە لەوێ ووردە وردە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەڵاڵە کرد، لە چایخانەیەک کۆبوینەوە بەناوی (تولەیتولە) لە دیمەشق، منیان تەخویل کرد بەیانەکە بنوسم بەیانی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەیاننامەی یەکەمم نوسی، ئەو کەسانەی کە کارەکەیان دەستپێکرد بریتی بوون لە (مام جەلال، د. کەمال فوئاد، د. فوئاد مەعسوم، عەبدولڕەزاق فەیلی، لەو ماویەیەدا من چوم بۆ ئەوروپا، پێشتر پەیوەندیم هەبووە بە کاک نەوشیروان مستەفا، ئاگاداری کاک نەوشیروانم کرد، کاک نەوشیروان فکرەکەی پێ باش بوو، دواتر چوین لە بەرلین کۆبوینەوە پاش ئەوەی کە لەکوێ کۆبوینەوە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و عومەر شێخموس، بەو جۆرە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوین بە 7 کەس، لەوێ بڕیارماندا دوای ساڵێک لە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شۆڕش هەڵگیرسێنینەوە.

شیعرەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ مام جەلال
نەوشیروان مستەفا کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لە (19-05-2017) کۆچی دوایی کرد، لە کتێبەکەیدا (لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ) سەبارەت بە چیرۆکی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەنوسێت دۆستایەتی من لەگەڵ مام جەلال ئەگەڕایەوە بۆ ساڵی 1961 ئەو کاتەی لێپرسراوی لقی سلێمانی پارتی بو، چەندجارێ تەلەفۆنی بۆ کردم و نامەی بۆ ناردم، داوای لێکردم خۆم ئامادە بکەم بۆ بەشداری لەو رێکخراوە تازەیەدا کە خەریکی دامەزراندنێتی و، بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات، ئەگەر چی ماوەیەکی درێژ بو من لە کوردستان دور بوم، بەڵام (ئیلتیزامی ئەخلاقی و ئەدەبی) بە کۆمەڵە و بە مام جەلالیەوە بەست بوم، بەجوانم نەئەزانی لەژێری دەربچم، یەکسەر وتم: کەی داوات کرد بەسەرچاو ئامادەم، جارێکیان لە وەڵامی نامەیەکی دا بۆ ئەوەی دڵنیایی بکەمەوە لەوەی من هەر لەسەر بەڵێنە کۆنەکەی خۆم ماوم، سەرەتای نامەکەم بەم شیعرەی سالم دەستپێکرد:
ئەی قیبلەی مورادم ئاخۆ بە رۆژگاران
جارێ لە کەس ئەپرسی حاڵی غەریبی تاران
بەو سوێندەی کە خواردم: من هەر ئەوەم کە دیوتم،
حاشا بکەم فەرامۆش، میساق و عەهدی جاران
بەڵێنم دایە هەر کارێ بۆ دەستپێکردنەوەی شۆڕش دەس پێ بکەن، من واز لە هەمو شتێکی خۆم ئەهێنم لە ڤیەننا و، لەگەڵیان ئەبم، بەڵام ئەو ماوەیە من ئازادی هاتوچۆم نەبو، پاسپۆرتەکەم عێراقی بو. سەفارەت بۆیان تازە نەکردبومەوە، نەمئەتوانی هاتوچۆ بکەم. لە ڤییەنا گیرم خوارد بو.

دەستەی دامەزرێنەر کێ بوون ؟
بەپێی گێڕانەوەی نەوشیروان مستەفا، تا ئەوکاتەی یەکێتی دامەزراوە، ئەو خۆی خوێندکاری دکتۆرا بووە لە ڤیەننا، د. فوئاد مەعسوم نوێنەری بارزانی بووە لە قاهیرە، عادل سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە، عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوان بووە، مام جەلالیش وەکو خۆی دەڵێت پێش دامەزراندنی یەکێتی لە کۆمیتەی کاروباری عەرەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان بەیروت و قاهیرەو دیمەشق کاری کردووە،.

یەکەم کۆبونەوەی دەستەی دامەزرێنەر
رۆژی 22-02-1975 لە (دیمشق)ی پایتەختی سوریا و چایخانەی (تولەیتولە) لە گەرەکی (ئەبو رمانە) یەکەم کۆبونەوەی دەستەی دامەزرێنەر بەڕێوەچوو، ‏بەشداربوانی (مام جەلال، د. فوئاد مەعسوم، د. کمال فوئاد، عادل موراد، عەبدولرەزاق فەیلی)، نەوشیروان مستەفا نەیتوانی بەشدار بێت لە کۆبونەوەکە وەکو خۆی لە کتێبی (لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگ) باسی دەکات ئەو بەشداری نەکردووە بەهۆی ئەوەی کێشەی پاسپۆرتی هەبووە و باڵیۆزخانەی عێراق پاسپۆرتیان بۆ تازە نەکردوەتەوە و نوسیویەتی من ئەوسا هێشتا لە ڤیەننا نەجوڵا بوم، لەبەرئەوەی لە داڕشتنی بیرەکانی ئەم بەیانەدا بەشدار نەبوم.
عومەر شێخموس یەکێکی تر بوو لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر کە بەشداری یەکەم کۆبونەوەی نەکرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی شێخموس کوردی سوریا بوو، نەیتوانیوە گەشتی سوریا بکات.

کۆبونەوەی دووەمی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە رۆژی 27-05-1975 بەسترا، کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی مام جەلال هەندێک گۆڕانکاری لە پرۆژەی یەکێتیدا کردو و بە فەرمی پرۆژەی راگەیاندنی یەکێتی وەکو حزبێکی سیاسی نوێ دوای نسکۆ لە رۆژی 01-06-197501-06-1975 بڵاوکراوە.
بەپێی گێڕانەوەی نەوشیروان مستەفا مام جەلال یەکەمین بەیانی راگەیاندنی دامەزراندنی یەکێتی بە عەرەبی، لە شام و پاش باس کردنی لەگەڵ د. فوئاد و عادل و عەبدولڕەزاق، لە 22-05-1975 دا نوسی بو و، بڵاوی کردبوەوە و، بۆ کەمال فوئادیشیان نارد بو لە ئەوروپا بڵاوی بکاتەوە، ئەویش دوای ئەوەی هەندێ دەستکاری تێدا کرد بوو لە 01-06-1975 دا بڵاوی کردەوە.

ترۆیکای یەکێتی
یەکێتی نیشتمانی کە دامەزرا وەکو گالیسکەیەک بوو کە سێ ئەسپ رایدەکێشن کە ئەوەش لە زمانی سیاسیدا پێی دەوترێت ترۆیکا، دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەزمونێکی نوێ بوو، چونکە لە (3) رێکخراوی جیاوازو (3) سەرکردایەتی جیاواز پێکهاتبوو، کە ‏هەرسێکیان سەربەخۆیی رێکخراوەیی تەواویان هەبوو:
• کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان لە 10-06-1970 بە نهێنی دامەزرا
• ‏بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان
• ‏هێڵی گشتی ‏

سەرباری جیابونەوە و هەوڵەکانی جیابونەوەی لەسەردەمی خەباتی شاخ، دواجار ئەم ترۆیکایە تێکچوو، ئەسپەکان گالیسکەکەیان بەجێهێشت، نەوشیروان مستەفا وەکو یەکێک لە دامەزرێنەرەکان ساڵی 2009 لە یەکێتی جیابوەوە و بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراند، بەرهەم ساڵحیش وەکو یەکێکی تر لە سەرکردە دیارەکانی ئەو حزبە یەمدواییە جیابوەوە و هێزێکی نوێی بەناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری راگەیاند.

مشتومڕی دەستەی دامەزرێنەر
دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی زۆرجار مشتومڕی لەسەر دروستبووە، هەندێکجار لە کاتی وتارەکانیدا لە یادی یەکێتی یان کۆنفرانس و کۆنگرەکاندا جەلال تاڵەبانی ناوی یەکیان دەپەراند یاخود ناوی نەدەهێنان، ئەوەش نیگەرانی دروستدەکرد.
لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتیدا، مام جەلال ناوی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی خوێندەوە، بەڵام ناوی د. فوئاد مەعسوم نەهێنا، فوئاد مەعسوم توڕە بوو، هێشتا مام جەلال وتارەکەی تەواو نەکرد، فوئاد مەعسوم بە پارچە کاغەزێکدا نامەیەکی بۆ مام جەلال ناردو بچوک بۆ مام جەلال، بەپێی زانیارییەکانی (درەو میدیا) لەو نامەیەدا فوئاد مەعسوم بۆ مام جەلالی نوسیوە ناوم دەهێنی یان بچمە دەرەوە، پاشان مام جەلال ناوی فوئاد مەعسومی هێنا، هەندێک پێیان وابوو مام جەلال بیری چووە ناوی فوئاد مەعسوم بهێنێ، هەندێکیش پێیان وابوو مام جەلال بە ئەنقەست ناوی نەهێناوە.

یەکێتی دوای 42 ساڵ خەبات
یەکێتی نیشتیمانی بەر لە 42 ساڵ لە چایخانەیەک لە دیمەشق دامەزرا، ئێستا حزبێکی گەورەی کوردستانە و پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی بەدەستەوەیە و خاوەنی داراییەکی گەورەیە، هەڵبەت بەشێکی گەورەی ئەم پێگە سیاسییە بە خوێن دروستکراوە، لە پاڵ ماندوبون و شەونخونی هەزاران کەس لە کاری دیپلۆماسی و رێکخستن.
یەکێتی کە رۆژ لەدوای رۆژی ژمارەی دامەزرێنەرەکانی کۆچی دوایی دەکەن، ئێستا لە دۆخێکی قەیراناوی ناوخۆیدایە، ئەم قەیرانەش نوێ نییە و ریشەیەکی مێژوویی هەیە، ئەم حزبە لە ماوەی 42 ساڵدا تەنیا (3) کۆنگرە و (2) پلینیۆمی کردووە.
#️ هەشتاگ
#01-06-1975 |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | http://www.drawmedia.net
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-06-1975
2.👁️03-10-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 29 2018 1:57PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 29 2018 3:13PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2020 2:14PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,447 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.17 KB Aug 29 2018 2:24PMزریان سەرچناری
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574